www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن Aso.Nadiri ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/٩/٧    

ئه‌گه‌ر ڕۆژێك له‌ڕۆژان ڕادیۆیه‌ك یان ته‌له‌فزیۆنێكت له‌ناوه‌وه‌ بینیبێت ده‌زانی كه‌ ئه‌م وانه‌یه‌مان له‌سه‌ر چییه‌!
له‌م وانه‌یه‌دا چۆنیه‌تی دروستكردنی ئه‌و هێڵه‌ سه‌وزانه‌ی نێو شته‌ كاره‌بایییه‌كان شیده‌كه‌مه‌وه‌، هیوادارم كه‌ سوود ببه‌خشێت،
په‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌وه‌، 400،400 پیكسل،

به‌ڕه‌نگی ڕه‌ش ڕووی په‌ڕه‌كه‌ ڕه‌نگ بكه‌، ڕه‌شی تۆخ، پاشان ده‌ڕۆین بۆ لیسته‌ی Filter و پاشان Render ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین و پاش ئه‌وه‌ش له‌و لیسته‌یه‌ی كه‌ بۆ ده‌ده‌كه‌وێت Difference Clouds هه‌ڵده‌بژێرین،

جارێكی دیكه‌ ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ لیسته‌ی فیلته‌رFilter و ئه‌مجاره‌یان Pixelate و Mosaic هه‌ڵده‌بژێرین،

پاش كرته‌كردن و ته‌واو كردنی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی سه‌ره‌وه‌، ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌ی خواره‌وه‌مان بۆ ده‌كرێته‌وه‌، ده‌‌توانی بۆ Cell Size ژماره‌یه‌ك له‌ نێوان 12 تا 15 بنووسی من 13 م نووسیوه‌،

ئه‌م هه‌‌نگاوه‌ش جارێكی دیكه‌ ده‌مانباته‌وه‌ بۆ لیسته‌ی Filter و ئێستا Blur و پاشانیش Radial Blur هه‌ڵده‌بژێرین، له‌ به‌رامبه‌ر Amount ــه‌وه‌ بنووسه‌ 25، له‌ ژێر Blur Method ــه‌وه‌ Zoom ده‌ستنیشان بكه‌و له‌ژێر Quality یشه‌وه‌ Best ده‌سنیشان بكه‌‌،

ئێستا گه‌یشتووینه‌ته‌ شێوه‌یه‌ك وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌،

برۆ بۆ لیسته‌ی Filter و Stylize و پاشان Emboss هه‌ڵبژێره‌، له‌نێو ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ی كه‌ بۆت دێت بۆ Angle بنووسه‌ 135، بۆ Height بنووسه‌ 2 و بۆ Amount یش 200 بنووسه‌،

دیسانه‌وه‌ بڕۆره‌وه‌ بۆ Filter و ئه‌مجاره‌ Brush Strokes و پاشان Accented Edges هه‌ڵبژێره‌، بۆ Edge Width بنووسه‌ 2 و بۆ Edge Brightness یش بنووسه‌ 50، و بۆ Smoothness یش 5 بنووسه‌، پاشان OK كرته‌ بكه‌،

ئه‌م دوو هه‌نگاوه‌ كورته‌ش جێبه‌جێ بكه‌، Filter پاشان Stylize و ئێستا Find Edges كرته‌ بكه‌، هه‌نگاوێكی دیكه‌ش به‌ڵام له‌ لیسته‌ی Image دا، له‌وێدا Adjustments و پاشانیش Invert كرته‌ بكه‌،
ئه‌م هه‌نگاوه‌ هه‌نگاوی كۆتایی هێنانه‌ به‌ وانه‌كه‌و ئه‌و هه‌نگاوه‌یشه‌ كه‌ ڕه‌نگ و ڕومه‌تی بابه‌ته‌كه‌ ده‌ڕازێنێته‌وه‌،
پێكه‌وه‌ ده‌ستبنێ به‌ Ctrl و U دا ئه‌و هه‌نگاوه‌ كورتكراوه‌ی Image، Adjustments،Hue / Saturation ــه‌، په‌نجه‌ره‌یه‌كت بۆ ده‌كرێته‌وه‌، له‌ نێو په‌نجه‌ره‌كه‌دا خاڵی Colorize دیاری بكه‌، ( ئیشاره‌ی ڕاست دابنێ له‌ ته‌نیشتیه‌وه‌ )، پاشان ره‌نگێك هه‌ڵبژێره‌ بۆ وێنه‌كه‌ت،

شێوه‌ی كۆتایی لای من ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یه‌،

ئـاسۆ نـادری

chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠