www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن Aso.Nadiri ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/٩/٢٣    

له‌م وانه‌یه‌دا چۆنیه‌تی دروستكردندی شێوه‌یه‌كی تیشكی شیده‌كه‌مه‌وه‌، هیوادارم كه‌ سوودی هه‌بێت.
په‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌وه‌، من 350x350 پیكسل ـم كردۆته‌وه‌، ڕه‌نگی پشته‌وه‌ی سپی بێت، پاشان ده‌ستبنێ به‌ دوگمه‌ی D دا له‌سه‌ر ته‌خته‌كلیلی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی ڕه‌نگه‌كان.
ئێستا له‌لیسته‌ت Filter دا ده‌ستنیشانكه‌ری مشكه‌كه‌ ده‌به‌ینه‌ سه‌ر Render و پاشان Clouds كرته‌ ده‌كه‌ین.
جارێكی دیكه‌ ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ لیسته‌ی Filter و پاشان Pixelate و Mezzotint كرته‌ ده‌كه‌ین:

په‌نجه‌ره‌یه‌كی وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ت بۆ ده‌كرێته‌وه‌، له‌ته‌نیشت Type ـه‌وه‌ Long lines هه‌ڵده‌بژێرین،

له‌لیسته‌ی Filter دا Blur و Radial Blur ـیش كرته‌ بكه‌،

بۆ Amount بنووسه‌ 100، له‌ژێر Blur Method ـه‌وه‌ Zoom دیاری بكه‌، پاشان بۆ Quality ـیش Best:

یه‌كجار ده‌ستبنێ به‌ Ctrl و F دا بۆ دووباره‌ كردنه‌وه‌ی هه‌نگاوی پێشوو، ئێستا ده‌بێ وێنه‌كه‌ وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ بێت،

به‌ڵام ئه‌م هه‌نگاوه‌شی ماوه‌، ده‌ستبنێ به‌ Ctrl و U دا پێكه‌وه‌ بۆ هێنانه‌ ده‌ره‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌ی ڕه‌نگه‌كان، پاشان به‌ئاره‌زوی خۆت ڕه‌نگێكی بۆ هه‌ڵبژێره‌، به‌ڵام له‌بیرت نه‌چێ ده‌بێ Colorize چالاك بێت ئه‌ویش به‌دانانی هێمایه‌كی ڕاست له‌نێو چوارگۆشه‌كه‌ی ته‌نیشتیه‌وه‌، له‌كۆتایی ڕه‌نگ هه‌ڵبژاردندا OK كرته‌ بكه‌.
وێنه‌كه‌ی من:

كۆتایی.
ئاسۆ نادری

chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠