www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن aras ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/١١/٣    

بۆ زیاد كردنی زانیارییه‌كانت

قورسترین زینده‌وه‌ر

قورسترین زینده‌وه‌ر له‌سه‌ر زه‌وی داری (ماموت)ه، كه‌ له‌كالیفۆڕنیا گه‌وره‌ ده‌بێت. ئه‌م جۆره‌ داره‌ به‌رزییه‌كه‌ی ده‌گاته 80 مه‌تر و كێشی به‌ 2500 ته‌ن مه‌زنده‌ ده‌كرێت. شایه‌نی باسه‌ داری یوكالیپتوس به‌رزییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 150 مه‌تر ده‌بیت به‌ڵام كێشه‌كه‌ی سووكتره.

پاره‌ی گه‌یاندنی نامه‌

پێش دۆزینه‌وه‌ی پول، پاره‌ی تێچوونی گه‌یاندنی نامه و نێردراوه‌كان‌ ئه‌و كه‌سه‌ ئه‌یدا كه‌نامه‌كه‌ی پێده‌گه‌یشت، ساڵی 1840 له‌ به‌ریتانیا یه‌كه‌م پوول دروست كرا، ئیتر نێره‌ر پولی به‌كارهێنا بۆ پێدانی كرێی تێچوونی نامه‌ و نێردراوه‌كان‌.

یاریه‌ك تۆپی تیا به‌كارهێنرا

یاری سكواش ئه‌و یارییه‌یه‌ كه‌ له‌ به‌ندیخانه‌ داهێنرا به‌به‌كارهێنانی تۆپ، له‌ ساڵی 1815 دوو به‌ندی له‌ خانه‌داخراوه‌كه‌ی تیایدا به‌ندبوون له‌ به‌ریتانیا ئه‌م جۆره‌ وه‌رزشه‌یان داهێنا، له‌ سكواش ‌ دا تۆپه‌كه‌ به‌ ركته‌یه‌ك ده‌كێشرێ به‌دیواره‌كه‌دا، و له‌ جێگایه‌كی بچوكدا ئه‌توانرێ به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت.

وشه‌ی نایلۆن Nylon

نایلۆن له‌ ماده‌ ده‌ستكرده‌كانه‌، كه‌ ڕۆڵێكی زۆر دیاری هه‌یه‌ له‌ ژیانی مرۆڤدا، وشه‌ی نایلۆن له‌ دوو ناوی نیوۆرك – له‌نده‌ن پێكهێنراوه‌، زۆربه‌ی ماده‌ ده‌ست كرده‌كان ناوه‌كانیان له‌وشه‌ی ده‌ستكرد دروستكراوه‌.

گه‌شه‌ی مرۆڤ

له‌ یه‌كه‌م ساڵی ژیاندا مرۆڤ زۆر به‌خێرایی گه‌شه‌ده‌كات، منداڵ له‌ یه‌كه‌م ساڵی ژیانیدا تا 25 سانتیمه‌تر درێژییه‌كه‌ی زیاد ده‌كات.

گوێچكه‌ی فیل

فیلی ئه‌فریقی گوێچكه‌كانیان گه‌وره‌تره‌ له‌به‌رامبه‌ر گوێچكه‌كانی فیلی هندی دا، هۆكه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ ئه‌فریقیا دار و سێبه‌ر كه‌متره‌، و گوێچكه‌كان زۆر به‌كارده‌هێنن بۆ فێنك كردنه‌وه‌ و باوه‌شێن كردنی خۆیان.

پاش مردنیش گه‌شه‌ ده‌كه‌ن

پاش مردنی مرۆڤ، هه‌موو جۆره‌ گه‌شه‌یه‌ك ده‌وه‌ستێت، به‌ڵام نینۆك و موو تا سێ ڕۆژ گه‌شه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت و درێژ ده‌بن.

زۆرترین قوتابی بۆ فێربوونی زمان

له ‌ڕووسیادا 12 ملیۆن قوتابی زمانی ئه‌ڵمانی فێر ده‌بن وه‌ك زمانێكی بیانی. كه‌زۆرترین ڕێژه‌یه‌ له‌ ئه‌وروپا دا، له‌ به‌ریتانیا ته‌نها 90 هه‌زار قوتابی به‌ فێربوونی زمانی بیانییه‌وه‌ خه‌ریكن.

chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠