www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن Aso.Nadiri ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/١١/١٩    

ئه‌م وانه‌یه‌ بریتییه‌ له‌ چۆنیته‌تی دروستكردنی كاریگه‌ری شوكلات.
ده‌ستپێده‌كه‌ین:
په‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌وه‌، پاشان بۆ خۆت شێوه‌یه‌ك بكێشه‌ كه‌ كاریگه‌ریه‌كه‌ی له‌سه‌ر دابنێی، یان به‌ ئامرازی شێوه‌ كێشان شێوه‌یه‌ك هه‌ڵبژێره‌و بیكێشه‌

من شێوه‌ی دڵه‌كه‌م هه‌ڵبژاردوه‌

ئێستا ده‌بێ شێوه‌یه‌كی وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌مان هه‌بێت، گرنگ نییه‌ چ ڕ‌‌ه‌نگ بێت.

ده‌ڕۆین بۆ لیسته‌ی Layer و پاشان Layer Style و له‌ نێو خاڵه‌كاندا، Color Overlay كرته‌‌ ده‌كه‌ین، ڕ‌ه‌نگێك بۆ دڵه‌كه‌ هه‌ڵده‌بژێرین، ده‌بێ ڕه‌نگه‌كه‌ قاوه‌یی بێت و ئه‌مه‌ش كۆدی ڕه‌نگه‌كه‌ی منه‌، 5C331C

كرته‌ ده‌كه‌ینه‌ سه‌ر Drop Shadow و وه‌ك ئه‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ڕێكیبخه‌
وێنه‌
له‌ هه‌مان په‌نجه‌ره‌دا كرته‌ ده‌كه‌ینه‌ سه‌ر Bevel and Emboss وه‌ك له‌ وێنه‌ی خواره‌وه‌ ڕوونكراوه‌ته‌وه‌ ڕێكیبخه‌
وێنه‌
له‌ژێر Bevel and Emboss دا كرته‌ ده‌كه‌ینه‌ سه‌ر Contour و وه‌ك وێنه‌ی خواره‌وه‌ ڕێكیبخه‌
وێنه‌
به‌و شێوه‌ وانه‌كه‌و كاریگه‌ر دروستكردنه‌كه‌ كۆتایی دێت و شوكلاته‌كه‌ جوان و به‌تام ده‌بێت وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌

ئاسۆ نادری

chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠