www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن baran ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/١١/٢٦    

     بڕگه‌بڕگه‌كردن، به‌ستهێڵ و نێوانه‌بۆشایی (وۆرد ١٠)

سه‌ره‌تا
بۆئه‌وه‌ی درێژی دێڕی نووسینه‌كان وه‌كیه‌ك بن، ده‌توانین (به‌ڵگه‌نامه ‌document) به‌ جۆری (خۆکار automatic)ی بڕگه‌بڕگه‌بكه‌ین، یاخود به‌هۆی (ده‌ستكار/ڕێبه‌ر manual)ه‌وه‌ شوێنی (بڕگه‌بڕگه‌كردن Hyphenation) هه‌ڵبژێرین. به‌م پێیه‌ کاری بڕگه‌بڕگه‌کردن شێوازی جیاوازی هه‌یه‌ له‌م به‌شه‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین فێریان ببین.
جگه‌ له‌ کاری بڕگه‌بڕگه‌کردنیش لێره‌دا چۆنێی کاریگه‌ری (به‌ستهێڵ dash) و (نێوانه‌بۆشایی)ش ده‌خه‌ینه‌ ڕوو که‌ ده‌کرێ بۆ به‌ستنه‌وه‌ی بڕگه‌کان به‌کاریان بهێنین.

ڕاهێنان
١. به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی تیا نووسراو ده‌که‌ینه‌وه‌ و ده‌چینه‌ ‌سه‌ر (Tools) (Language) (Hyphenation).

٢. په‌نجه‌ره‌یه‌کمان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، كرته له‌سه‌ر چوارگۆشه‌ی بڕگه‌بڕگه‌كردنی خۆكاری و (Ok) ده‌که‌ین. به‌و شێوه‌یه‌ به‌ڵگه‌نامه‌كه ئۆتۆماتیكی بڕگه‌بڕگه ده‌كه‌ین.

٣. كورته‌فه‌رمانی (Ctrl + Z) به‌كارده‌هێنین بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه له بڕگه‌بڕگه‌كردنی خۆکاری.

٤. جارێکی تر ده‌چینه سه‌ر (Tools) (Language) (Hyphenation) و كرته‌ له‌سه‌ر دوگمه‌ی (ڕێبه‌ر Manual) ده‌که‌ین.
به‌مه‌ په‌نجه‌ره‌یه‌كی بچووك ترمان بۆ ده‌‌رده‌كه‌وێت، كه لاكێشه‌یه‌كی تێدایه، ئاماژه‌كه‌رێكی ڕه‌ساسی له‌سه‌ره بۆ ده‌ستنیشانكردنی شوێنی ئه‌و وشه‌یه‌ی ده‌مانه‌وێ بڕگه‌بڕگه‌ی بكه‌ین، پێویستیشه بزانین به‌ ئاڕاسته‌ی لای ڕاستی ئاماژه‌كه‌ره‌كه‌وه ناتوانین ڕوونووس بكه‌ین.

٥. له‌وێدا بڕیار له‌سه‌ر بڕگه‌بڕگه‌كردنی وشه‌ی هه‌ڵبژێردراو و شوێنی داشه‌كه ده‌ده‌ین، پاشان كرته‌ی (Yes) ده‌كه‌ین بۆ بڕگه‌بڕگه‌كردن و كرته‌ی (No) ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر نه‌مانویست فه‌رمانه‌كه ئه‌نجام بده‌‌ین. به‌و شێوه‌یه به تێكڕای به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا ده‌چین و چاودێری ته‌واوی بڕگه‌بڕگه‌كردن له‌ده‌ستی خۆماندا ده‌بێت.

پاشان ده‌توانرێت ئاسایی له كاتی نووسیندا كاری بڕگه‌بڕگه‌كردن ئه‌نجام بدرێت، به‌به‌كارهێنانی نه‌رمه‌داش له شوێنی گونجاودا. هه‌ندێ جاریش ڕێكده‌كه‌وێت كه كاری بڕگه‌بڕگه‌كردن دووباره بكه‌ینه‌وه، كاتێك گۆڕانكارییه‌ك له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا ده‌كه‌ین و یه‌كسانی دێڕه‌كان ده‌شێوێن.

سێ جۆر (به‌ستهێڵ dash) هه‌یه، كه به شێوه‌ی جۆراوجۆر كار ده‌كه‌ن:

• به‌ستهێڵی ئاسایی: بۆ وشه‌یه‌كی لێكدراو به‌كارده‌‌هێنرێت، كاتێك وشه‌كه له كۆتایی ڕسته‌یه‌كدا ده‌بێت و بڕگه‌ی دووه‌می وشه‌كه ده‌كه‌وێته‌ دێڕی دووه‌م، له‌م كاته‌دا داشێك له ته‌نیشت بڕگه‌ی یه‌كه‌مه‌وه له دێڕی یه‌كه‌مدا داده‌نرێت، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ده‌دات ئه‌و وشه‌یه‌ درێژه‌ی هه‌یه و ته‌واوكه‌ره‌كه‌ی له دێڕی دواتره.

• نه‌رمه‌به‌ستهێڵ: چالاكبوونی له كاتی نووسین به پیتی لاتینی دا ته‌نیا له‌و باره‌دا ده‌بێت كه و‌‌شه‌كه له سووچی لای ڕاست بێت، بۆ نموونه و‌شه‌یه‌كی سێ بڕگه‌ییه و دوو داشی نه‌رم كه‌رتی كردوون. داشه‌كان ته‌نیا له كاتێكدا ده‌رده‌كه‌ون كه وشه‌كه له په‌ڕاوێزی ڕاست دا بێت. كورته‌فه‌رمانی نه‌رمه‌به‌ستهێڵ: (- + Ctrl).

• ڕه‌قه‌به‌ستهێڵ: كاتێك ناوێكی دوو بڕگه‌یی بنووسین و نه‌مانه‌وێت ببێت به دوو به‌ش له دوو دێڕدا، به‌ستهێڵی ڕه‌قی بۆ به‌كاردێنین. بۆ نموونه ناوی (Ann-Mari).  كورته‌فه‌رمانی ڕه‌قه‌‌به‌ستهێڵ: (- + Ctrl+ Sheft).

ڕه‌قه‌نێوانه‌بۆشایی:  نێوانه‌‌‌‌‌بۆشایی ڕه‌ق كاتێك به‌كارده‌هێنرێت كه له به‌ر هۆیه‌ك نه‌مانه‌وێت وشه‌یه‌ك یاخود هێمایه‌كی چه‌ند بڕگه‌یی به‌ش به‌ش ببێت له چه‌ند دێڕێكدا، بۆ نموونه كورتكراوه‌یه‌کی چه‌ند بڕگه‌یی یان ژماره‌یه‌کی وه‌ک (٠٠٠ ١٠) كاتێك نه‌مانه‌وێت له‌ سه‌ر‌په‌ڕی نووسیندا ببێته دوو دێڕ، ئه‌م كورته‌فه‌رمانه‌ی بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ین: (Ctrl + Sheft + Space).


chapi bike

 
 وؤرد  
 

مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠