www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن Aso.Nadiri ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/١٢/٥    

له‌م وانه‌یه‌دا چۆنیه‌تی دروستكردنی بازنه‌یه‌ک فێرده‌بین به‌ شێوه‌یه‌كی ساد‌ه‌و ساكار.
په‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌وه‌، گرنگ نییه‌ چه‌ند به‌ چه‌ند بێت، من بۆ خۆم 400X400 پیكسلم كردۆته‌وه‌.

چینیێكی نوێ دروست بكه‌، Layer پاشان New و Layer كرته‌‌ بكه‌، كورتكراوه‌ی هه‌نگاوه‌كه‌ Shift+Ctrl+N.
ئامرازی دیاریكردنی بازنه‌یی هه‌ڵبژێره‌و پاشان بازنه‌یه‌ک بكێشه‌، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ دڵنیا بیت بازنه‌كه‌ هه‌ڵه‌ی تێدا نییه‌، ده‌ست بنی به‌ كلیلی Shift دا له‌سه‌ر ته‌خته‌كلیلی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت و له‌هه‌مان كاتدا بازنه‌كه‌ بكێشه‌.

ئێستاش پێویستمان هه‌یه‌ كه‌ ڕووی بازنه‌كه‌ به‌ ڕه‌نگێك ڕه‌نگ بكه‌ین، ئامرازی پڕكردن له‌ ڕه‌نگ هه‌ڵبژێره‌و پاشان‌ كرته‌‌یه‌ك بكه‌ سه‌ر بازنه‌كه‌ بۆ ڕه‌نگكردنی.

پاش ڕه‌نگكردن به‌م شێوه‌ ده‌بێت.

به‌ ئامرازی دیاریكردنی بازنه‌یی جارێكی دیكه‌ بازنه‌یه‌كی نوێ بكێشه له‌ نێو بازنه‌كه‌ی پێشوودا، جیاوازی نێوان ئه‌و دوو بازنه‌یه‌ ده‌بێته‌ پانی هێڵی بازنه‌كه‌ت، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌مه‌یان ده‌بێ له‌وه‌ی پێشتر بچووكتر بێت، هه‌نگاوی داهاتوو گرنگه‌، ئێستا ده‌بێ بازنه‌ بچووكه‌كه‌ دیاریكراو بێت و پاشان ده‌ست بنێ به‌ كلیلی Delete له‌ سه‌ر ته‌خته‌كلیلی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت و نێوی بازنه‌ بچووكه‌كه‌ بسڕه‌وه.
ده‌ست بنێ به‌سه‌ر Ctrl و به‌ مشكی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت كرته‌یه‌ك بكه‌ سه‌ر چینی بازنه‌كه‌، له‌ تابڵۆی چینه‌كاندا.

ئێستا به‌ ده‌ستی ڕاستی مشكی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت كرته‌یه‌ك بكه‌ سه‌ر چینی بازنه‌كه‌ و له‌وێدا Blending Options كرته‌ بكه‌.
له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ی كه‌ بۆت دێته‌ پێشه‌وه‌، كرته‌ بكه‌ سه‌ر Bevel and Emboss و وه‌ک له‌وێنه‌ی خواره‌وه‌ ڕێكخراوه‌، ڕێكیبخه‌.

له‌ هه‌مان په‌نجه‌ره‌دا له‌خواره‌وه‌ كرته‌یه‌كی دیكه‌ بكه‌ سه‌ر Stroke و وه‌ک وێنه‌ی خواره‌وه‌ ڕێكیبخه‌.

ئێستا ده‌توانی كرته‌یه‌ک بكه‌یته‌ سه‌ر OK و به‌و شێوه‌ش بازنه‌كه‌ت ته‌واو بووه‌، نموونه‌كه‌ی من ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یه‌:

هیوادارم سوودی هه‌بێت.
ئاسۆ نادری.

chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠