www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن Ali.M ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/٤/٢٣    


له‌م كورته‌یه‌دا هه‌ندێك نموونه‌ و ڕاهێنان له‌سه‌ر كۆمپیوته‌رێك ده‌كرێت كه سیستمی ویندۆزی 2000 یان XP ی له‌سه‌ر دامه‌زرێنرا بێت یان هه‌رسیستمێك كه‌ یه‌كێك له‌م پرۆگرامانه‌ی له‌سه‌ر بێت
nslookup -1
host -2
dig -3
هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌و دوانه‌ی كۆتایی زۆرتر له‌سیستمی یونیكس‌دا به‌كاردێن بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی دۆمه‌ینێك پێویسته‌ پرسیار له‌ DNS-Server بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ‌خاڵانه‌ی خواره‌و‌ه بزانرێت:
1- چ (ئای پی) یه‌كی(IP) هه‌یه‌ ئه‌و دومه‌ینه؟
2- چ ڕاژه‌كارێكی پۆست(Mail-Server) به‌رپرسیاره بۆ گه‌یاندن و گواستنه‌وه‌ی پۆستی ئه‌له‌كترۆنیی ئه‌و دۆمه‌ینه ؟
3- چ ڕاژه‌كارێكی ناو(Name-Server) به‌رپرسیاره له پێناساندنی ئه‌و دۆمه‌ینه؟
بۆ ده‌ستپێكردن پێویسته‌ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ بكرێت:
Start->Run->cmd->ok
پاشان په‌نجه‌ره‌یه‌كی دۆز(DOS) په‌یدا ده‌بێت و له ناویا ده‌نووسرێت nslookup پاشان Enter ده‌كرێت.
وه‌ك له‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌دا پیشان دراوه:


nslookup
كه‌واته‌ به‌ كردنی ئه‌و كاره‌ ڕاژه‌كارێكی ناو(Name-Server) وه‌ڵام ئه‌داته‌وه‌. شایه‌نی باسه هه‌ر كه‌سێك ده‌چێته‌ ناو تۆڕه‌وه‌ ‌ڕاژه‌كارێكی ناو(Name-Server) ی به‌ر ئه‌كه‌وێت به‌پێی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی له ڕێیه‌وه ده‌چێته‌ ناو تۆڕه‌وه.
هه‌نووكه پرسیار له‌ ‌ڕاژه‌كاری ناو(Name-Server) كه ‌له‌م نمونه‌یه‌دا ( client.auff.yet) ه ئایا ده‌رباره‌ی ڕاژه‌كارێكی وه‌ك یاهووی به‌ناوبانگ چی ده‌زانێ؟
واته‌ به ‌نووسینی yahoo.com پاشان ده‌ستنان به‌كلیلی Enter له‌ ته‌خته‌كلیله‌كه‌دا وه‌ڵامێكمان ده‌ست ده‌كه‌وێت كه ‌تیایدا دوو دانه‌ ئای پی
(yahoo.com) (IP) پیشان ئه‌درێت وه‌ك له‌م وێنه‌یه‌دا پیشان دراوه:

nslookup
ئێستا شێوه‌ی پرسیارلێكردنه‌كه‌ ده‌گوڕرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت چ ڕاژه‌كارێكی پۆست (Mail-Server) به‌رپرسیاره‌ بۆ yahoo.com
ئه‌ویش به ‌نووسینی set q=mx ئه‌مه‌ كورتكراوه‌ی (set query type= Mail Exchange)ه. ئه‌و كاته‌ ئه‌نووسینه‌وه‌ yahoo.com ئه‌وه‌ی كه ‌تێبینیی ئه‌كه‌ین ئه‌وه‌یه كه‌ وه‌ڵامه‌كه ئه‌مجاره‌ جیاوازه له ‌جاری پێشوو ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ set q=mx نووسراوه وه‌ك له‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌دا پیشان دراوه:

nslookup
هه‌ڵبه‌ته‌ گرنگترین وه‌ڵام بۆ ئه‌م باسه‌ ئه‌م سێ دێڕه‌ی خواره‌وه‌یه:
yahoo.com MX preference = 1, mail exchanger = mx2.mail.yahoo.com
yahoo.com MX preference = 5, mail exchanger = mx4.mail.yahoo.com
yahoo.com MX preference = 1, mail exchanger = mx1.mail.yahoo.com
واته‌ سێ ڕاژه‌كاری پۆست به‌رپرسیارن له‌ناردن، گواستنه‌وه هه‌روه‌ها گه‌یاندنی پۆست له‌ yahoo.com دا كه‌ ناویان (mx2, mx4, mx1)ه هه‌ر وه‌ك له‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌دا پیشان دراوه:

nslookup
ئێستا شێوه‌ی پرسیارلێكردنه‌كه‌ ده‌گوڕرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت چ ڕاژه‌كارێكی ناو (Name-Server) به‌رپرسیاره‌ بۆ yahoo.com
ئه‌ویش به ‌نووسینی set q=nsئه‌مه ‌كورتكراوه‌ی (set query type= Name Server)ه. وه‌ك له‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌دا پیشاندراو‌ه:

nslookup
دیسانه‌وه‌ ئه‌نووسین yahoo.com و ده‌ست ده‌نێین به Enter دا وه‌ڵامه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
yahoo.com nameserver = ns4.yahoo.com
yahoo.com nameserver = ns5.yahoo.com
yahoo.com nameserver = ns1.yahoo.com
yahoo.com nameserver = ns2.yahoo.com
yahoo.com nameserver = ns3.yahoo.com
واته ئه‌و ڕاژه‌كاری ناوانه‌ی (Name-Server) به‌رپرسیارن له‌ ناساندنی yahoo.com به‌ ناو تۆڕ ئه‌مانه‌ن:
(ns1, ns2, ns3, ns4, ns5) واته پێنج ڕاوێژكاری ناوی هه‌یه‌ yahoo.com . هه‌روه‌ك له‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌دا نیشان دراوه:

nslookup
بۆ روونكردنه‌وه‌ی زۆرتر ده‌رباره‌ی پرۆگرامێكی وه‌ك nslookup ئه‌توانرێت دوای چوونه‌ناو پرۆگرامه‌كه‌وه نیشانه‌ی‌ پرسیار بنووسرێت (?) بۆ بینیننی گشت ڕێگه‌كانی پرسیاركردن كه‌ لێره‌دا ته‌نها گرنگه‌كانیان به‌ ساكاری باس كران وه‌ك له‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌دا نیشان دراوه:

nslookup
ڕێز و سوپاسی بێ پایان بۆ كاك دیاكۆ كه‌ هه‌ستا به‌ راستكردنه‌وه‌ی لایه‌نی زمانیی ئه‌م نووسینه‌.
به‌هیوای سوودمه‌ندیی ئه‌م كورته‌ باسه‌م. كاتێكی خۆش
chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠