www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن diyako ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/٢/١٤    
زۆر جار كۆمه‌ڵێ فایلی ناپێویست له نێو هارددیسكه‌كه‌ت جێ خۆش ده‌كه‌ن و له‌وێ ده‌مێننه‌وه. ویندۆز پرۆگرامێكی هه‌یه كه یارمه‌تی ده‌دات بۆ سڕینه‌وه‌ی ئه‌و فایله ناپێویستانه. پرۆگرامه‌كه پێی ده‌وترێ پرۆگرامی "پاقژكردنه‌وه‌ی دیسك" و لێره ده‌یدۆزیته‌وه‌:
1. Start
2. All Programs
3. Accessories
4. System Tools
پاش ئه‌وه‌ی كه پرۆگرامه‌كه نێو هاردیسك یان هارددیسكه‌كانتی پشكنی پێشنیاری ئه‌و فایله جۆربه‌جۆرانه ده‌كا كه ده‌كرێن لابرێن به بێ ئه‌وه‌ی كێشه‌یه‌ك به‌دی بێ. ئه‌و فایلانه‌ی كه ده‌ته‌وێ لایانبه‌ی ده‌ستنیشانیان بكه و پاشان كرته بكه سه‌ر دوگمه‌ی OK.
هه‌روه‌ها هه‌موو به‌كارهێنه‌رانی ویندۆز زۆر باشه ئاگاداری فۆلده‌ری: C:WindowsPrefetch بن.
ناوه‌ڕۆكی ئه‌و فۆلده‌ره ده‌بێ تاونه‌تاو بسڕدرێته‌وه چونكوو ورده‌ورده پڕ ده‌بێ له فایلی ناپێویست.
"ته‌واو"
chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠