www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن aras ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/٧/٨    
به‌رنامه‌ دوانامه‌كردارییه‌كان application programms ئه‌و به‌رنامانه‌ن كه‌ ئاماده‌كراون بۆ ئه‌نجامدانی كارێكی دیاریكراو، (وه‌ك به‌رنامه‌ی ۆرد)..

ئه‌مڕۆ ئه‌م به‌رنامانه‌ جۆر و ژماره‌یان زۆر زیادی كردووه‌، هه‌ر گۆڤارێك ئه‌كڕیت سی دی یه‌كی CD به‌دیاری له‌گه‌ڵدایه، چه‌ندین به‌رنامه‌ی جۆراوجۆر و ئامڕازی یارمه‌تیده‌ر tools ئه‌بینیته‌وه له‌م سی دی یانه‌دا، كه‌زۆرجار پڕوپاگه‌نده‌ی سه‌ر گۆڤاره‌كه‌ش بۆ به‌رنامه‌كانی سی دی یه‌كه‌ هۆكاری سه‌رنج ڕاكێشن بۆ كڕینی گۆڤاره‌كه..

ده‌رچوونی version ئه‌م به‌رنامانه‌ به‌كورتی ئه‌م جۆرانه‌ ئه‌بینیته‌وه‌ :

1. ده‌رچوونی خۆپیشاندنی به‌رنامه‌ Demo version

2. ده‌رچوونی به‌شێ له‌ به‌رنامه‌ Shareware version

3. ده‌رچوونی سه‌ربه‌ست Freeware version

4. ده‌رچوونی ته‌واوه‌تی به‌رنامه‌ Full version

1. دێمۆ Demo كه واتای خۆپیشاندان demonistartion ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌ جۆره‌ زیاتر بۆ بازرگانی كردنی به‌رنامه‌كه‌یه، تیایدا زۆر له‌ كردار و فه‌رمانی به‌رنامه‌كه‌ ته‌نها بۆ خۆ پیشاندان و ده‌رخستنی توانا و چوستی به‌رنامه‌كه‌یه، و هه‌ندێكیشی كار ناكات تاكو ده‌رچوونی ته‌واوه‌تی بكڕیت.

واته‌ ئه‌ركی ئه‌م جۆره‌ پڕووپاگه‌نده‌ بۆ كردن و ناساندنی به‌رهه‌مه‌كه‌یه زیاتر.. بۆیه‌ به‌پاره‌ نیه‌ و بگره‌ كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنی به‌رنامه‌كه‌ به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ ده‌یخاته‌به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌ران..

2. به‌رنامه‌ی جۆری‌ share ئه‌م جۆره‌ ده‌رچوونانه‌ش بۆ ناساندنی به‌رهه‌مه‌كه‌ و خۆشكردنی بازاڕی به‌رنامه‌كه‌یه، ئه‌م جۆره‌ش به‌پاره‌ نییه‌، به‌كارهێنانی بۆ ماوه‌یه‌كی ده‌ستنیشان كراوه، 10 تا 100 ڕۆژ..تاكو بتوانی تاقی بكه‌یته‌وه‌. زۆربه‌ی كردار و توانای به‌رنامه‌كه‌ كار ده‌كه‌ن له‌و ماوه‌یه‌دا، پاش تێپه‌ڕبوونی كاتی دیاریكراو، به‌رنامه‌كه‌ له‌ كار ده‌كه‌وێت و داوا ده‌كات كه په‌یوه‌ندی بكه‌ی به‌ كۆمپانیای دروستكه‌ری به‌رنامه‌كه‌ و ده‌رچوونی ته‌واوه‌تی بكڕیت..

هه‌ندێكیشیان ته‌نها كرداره‌ گرنگه‌كان ده‌وه‌ستێنن و ئه‌توانی به‌رده‌وام به‌كاری بهێنیت به‌ڵام به داواكردنی كڕین و پیشاندانی نامه‌ی پروپاگه‌نده‌یی هه‌راسانت ده‌كات...

3. جۆرێكی ترمان هه‌یه‌ كه‌ به‌ ته‌واوه‌تی بێپاره‌یه‌ و به سه‌ربه‌ست‌ free ناو ده‌برێ، ئه‌م جۆره‌ به‌رنامانه‌ ناكۆتا كار ده‌كات و كاری خۆی ئه‌نجام ئه‌دات.

هه‌ڵبه‌ته‌ زۆر به‌رنامه‌ هه‌ن كه سه‌ربه‌ستن وبێ به‌رامبه‌ر ده‌خرێنه‌ به‌رده‌ستمان، خزمه‌تی زۆرباشیشمان پێده‌گه‌یه‌نن، به‌ڵام ئه‌بێت ئه‌وه‌ش له‌یاد نه‌كه‌ین مه‌به‌ست له‌م به‌رنامانه‌ گه‌یاندنی مه‌به‌ستێكی له‌دواوه‌یه.. بۆ نمونه؛ كۆمپانیایه‌ك به‌رنامه‌ی خستنه‌گه‌ڕی ئامێره‌كانی بێ به‌رامبه‌ره‌ تاكو بازاڕی ئامێره‌كانی خۆشبكات و پاڵنه‌ربێت بۆ فرۆشتنی..

4. جۆرێكی تر برێتییه‌ له‌ به‌رنامه‌ ته‌واوه‌كان full ، واته‌ ده‌رچوونی ته‌واوه‌تی به‌رنامه‌كه‌یه‌، هه‌موو كردار و خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌ته‌واوه‌تی كار ده‌كه‌ن، به‌ پاره‌ ده‌ستمان ده‌كه‌ون و ناكۆتا به‌كارده‌هێنرێن.. پێ ده‌چێ به‌ كۆمپانیای دروستكه‌ری به‌رنامه‌كه‌ پاڵپشت و یارمه‌تی به‌كارهێنان و ئاسانكاریشت بۆ بكا، بگره‌ زۆر كات ده‌رچوونی تازه‌تر‌ی به‌رنامه‌كه‌ش به‌نرخێكی كه‌م وه‌رده‌گرین..

ماوه‌ته‌وه‌ بڵێین، هه‌ر به‌رنامه‌یه‌كت دامه‌زراند بزانه‌ كام جۆره‌، وه بۆ كام مه‌به‌ست داتمه‌زراندووه‌، تا له‌ ڕۆژانی ئاینده‌ بتوانی كه‌مترین كێشه‌ و زه‌حمه‌ت ببینیت بۆ لابردن و چاك كردنی به‌رنامه‌كانی ناو سیسته‌مه‌كه‌ی به‌رده‌ستت..

chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠