www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن aras ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/٧/١٦    
ئه‌كرێ بڵێین كه‌ به‌دبه‌ختیی گرێیه‌كی ده‌روونی ئاڵۆسكاو و شیته‌‌ڵ نه‌كراوه‌ له‌مێشكدا، ده‌بینین زۆركات به‌دبه‌خت ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌ له‌خه‌یاڵپڵاو و چاوه‌ڕوانیی ئاكامی كاره‌كانیاندا بۆ سه‌رنه‌كه‌وتن و كه‌وتن ده‌ڕوانن.. سه‌رنج ئه‌ده‌ین به‌ڕواڵه‌ت زۆر سوورن له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتن و گه‌یشتن به‌ئامانج و به‌و نیازه‌ش ڕێ ده‌گرن، به‌ڵام له‌ناخیاندا چاوه‌ڕێی كه‌وتن و دۆڕانن.. كه‌واته‌ وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ن كه‌له‌سه‌ر په‌تێك هه‌نگاو ئه‌نێن و هه‌میشه‌ ترس له‌دڵن و چاوه‌ڕێی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ ده‌كه‌ن.

باشتر وایه‌ به‌خێوكه‌ر و په‌روه‌رده‌كه‌ران خه‌یاڵی سه‌ركه‌وتن و ده‌رچوون له‌ مێشكی منداڵاندا چه‌سپ بكه‌ن، له‌بری ئه‌وه‌ی ڕاپێچمان بكه‌ن بۆ سووربوون له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتن.. پێیان بڵێن ئێوه‌ "سه‌ركه‌وتن به‌ ده‌ست دێنن" له‌بری ئه‌وه‌ی بڵێن "سه‌ركه‌وتوو بن"..!.

له‌هه‌مووی سه‌یرتر دایكان لای ئێمه‌ ڕاهاتوون گرێی به‌دبه‌ختیی و ئاڵۆزیی ده‌روونیی له‌ناخماندا به‌خێوده‌كه‌ن، له‌هه‌موو هه‌نگاوێكدا لاوانه‌وه‌ و ڕازی به‌دبه‌ختی خۆیان هه‌ڵده‌ڕژن و ئێمه‌ش وه‌ك خۆیان به‌دۆڕاو و زنجیره‌ی ته‌واوكه‌ریی به‌دبه‌ختیی خۆیان داده‌نێن، كه‌چی له‌پاشینه‌شدا داوای سه‌ركه‌وتن و كراوه‌ییمان لێده‌كه‌ن.

له‌ كتێبی: خوارق اللاشعور

نوسینی خوالێخۆشبوو: علی الوردی (یه‌كه‌م زانایی كۆمه‌ڵایه‌تی عێراقی)

chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠