www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن hamiddurudi ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٤/٦/١٠    
ئه‌ندامه‌كان ( Elements )

فایلێكی ئچ تی ئم ئڵ له‌جۆری نووسراوه‌ یانtext ه‌ که له‌ چه‌ندین ئه‌ندام یان element پێك هاتووه‌و بۆ پێكهاتنی ئه‌م ئه‌ندامانه‌ ده‌بێ كه‌ڵك له‌ تاگه‌كان  tags وه‌ربگیردرێ. له‌م به‌شه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌ندام و تاگه‌كانی ئچ تی ئم ئڵ ئاشنا ده‌بی.

وانه‌ی پێشوو، وانه‌ی داهاتوو

تاگه‌كانی ئچ تی تم ئڵ (HTML Tags)

  • به‌ یارمه‌تی تاگه‌كانی ئچ تی ئم ئڵ و ئه‌ندام ویان Elements دروست ده‌كرێ.

  • له‌م زوانی ئچ تی ئم ئڵدا نزیكه‌ی  80 ئه‌ندام ڕاڤه‌ كراون.

  • تاگه‌كانی ئچ تی ئم ئڵ به‌ هۆی دوو نووسه‌ی (char) > و < ساز ده‌كرێن.

  • تاگه‌كانی ئچ تی ئم ئڵی ئاسایی به‌ شێوه‌ی جووت داده‌نرێن، وه‌ك test .

  • تاگی هه‌وه‌ڵ له‌ جووتێك له‌ تاگه‌كان، بۆ وێنه‌ تاگی ده‌ستپێكه‌ و تاگی دووهه‌میش بۆ وێنه‌ تاگی كۆتاییان پێ ده‌ڵێن.

  • نووسراوه‌ی نێوان تاگی هه‌وه‌ڵ و تاگی دووهه‌م له‌ جوتێك تاگدا، نێوهڕۆكی ئه‌ندامیێك یان element content ی پێده‌وترێ، بۆ وێنه‌ "test".

  • تاگه‌كانی ئچ تی ئم ئڵ ده‌توانن به‌ شێوه‌ی پیتی چووكه‌ی لاتینی  (lower case) و یان پیتی گه‌وره‌ (upper case) ده‌نووسرێن و  case sensitive نین. بۆ وێنه‌ دوو تاگی  و هاومانان به‌ڵام سه‌رهڕای ئه‌وه‌ش باشتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌به‌ر سازگاری له‌گه‌ڵ XHTML دا پیته‌كان به‌ چووكه‌ بنووسرێن.

ئه‌ندامه‌كانی ئچ تی ئم ئڵ (HTML Elements)


نموونه‌ی به‌شی پێشه‌كیه‌كه‌ت له‌ بیر بێ:

<html>
<head>
<title>Title of page</title>
</head>
<body>
This is my first html page. <b>This text is bold</b>
</body>
</html>

*** نموونه‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامێكی ئچ تی ئم ئڵ:

This text is bold

ئه‌ندامی ئچ تی ئم ئڵی سه‌ره‌وه‌ به‌ تاگێك ده‌ستی پێ كرد وبه‌ تاگێك كۆتایی پێهات. نێوه‌ڕۆكی ئه‌م ئه‌ندامه‌ "This text is bold" ه‌. پێوست به‌ وتنه‌ كه‌ كاركردی تاگی پێشاندانی وشه‌كان به‌ شێوه‌ی نێوپڕ (ڕه‌ش) و یان bold ه‌.

*** نموونه‌ی دووهه‌م یه‌ك ئه‌ندامی ئچ تی ئم ئڵ :


This is my first homepage. This text is bold

ئه‌ندامی ئچ تی ئم ئڵی سه‌ره‌وه‌ به‌  ده‌ستی پێ كردووه‌ و به‌ تاگی كۆتایی پێ هاتووه‌.هه‌وه‌رك ده‌یبینن یه‌ك ئه‌مدام له‌ یه‌ك یان چه‌ند تاگ پێك دێ. ئه‌ركی سه‌ره‌كی تاگی دیاری كردنی به‌شی سه‌ره‌كی له‌ش یان body یه‌ک نووسراوه‌ی ئچ تی ئم ئڵه‌. پێویست به‌ وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ كه‌ ته‌نیا زانیاریه‌كانی به‌شی فایله‌كانی ئچ تی ئم ئڵ له‌ وێبگه‌ڕ‌كاندا پیشان ده‌درێن.

شناسه‌ یه‌ک تاگه‌كان (Tag Attributes)

تاگه‌كان ده‌توانن نێوڕۆكی زانیاری دیكه‌شیان پێبێ و به‌م زانیاریانه‌ش ده‌وترێ شناسه‌ یان، Attribute  و ئه‌ركی ئه‌وان ده‌ربڕینی زانیاریه‌كانی دیكه‌ی یه‌ك ئه‌ندام  یان Element ن. بۆ وێنه‌ له‌ سه‌ر تاگی شناسه‌كه‌ی به‌ ناوی  bgcolor هه‌یه‌ كه‌ ره‌نگی پاشبنه‌ما (background) كه‌ دیاری ده‌كا بۆ وێنه‌ ئه‌وگه‌ر ده‌ته‌وێ ره‌نگی پاشبنه‌مای لاپهڕه‌ی ئچ تی ئم ئڵه‌كه‌ت ڕه‌ش بێ، ته‌نیا پێویسته‌ ئه‌م شێوه‌ی خۆاره‌وه‌ ڕچاو بكه‌:

<body bgcolor="black">

له‌ نموونه‌ی ژێره‌وه‌ تاگی <body>‌، چوار شناسه‌ی جیاوازی به‌ ناوه‌كانێ width، height ، align و border و به‌ گه‌وره‌یی center، 60، 100 و 0 سانتیمیترن هه‌یه‌.

<table border="0" width="100" height="60" align="center" >
......
</table>

شناسه‌كان به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی  "راده‌=ناو" یان "name=value" ده‌نووسرێن و همیشه به تاگێك ده‌ست پێكردنی یه‌ك ئه‌ندام یان Element زیاد ده‌كا و له‌ كۆتایشدا ئه‌گه‌ر له‌ یه‌ك ئه‌ندام و یان Element شناسه‌كاندا  دانه‌نرێن له‌ راده‌ی بڕیادراو یان default ه‌كه‌ی ئه‌وان كه‌ڵك وه‌رده‌گیردێ، بۆ وێنه‌ له‌ تاگی body ئه‌گه‌ر شناسه‌ی bgcolor نه‌نووسرێ له‌ ره‌نگی چه‌رموو (سپی) بۆ ره‌نگی پاشبنه‌مای لاپهڕه‌كه‌ كه‌ڵك وه‌رده‌گیردرێت.
راده‌ی شناسه‌یه‌ك ده‌تواندرێ له‌ نێوه‌ نووسه‌كانی " و یا ' دا بنووسرێ و ئه‌وه‌ تیتر به‌ ده‌ستی خۆت كه‌وتووه‌ی، ته‌نیا له‌ كاتێكدا كه‌ شناسه‌یه‌ك،  نووسه‌ "شی ده‌بێ یان ته‌نیا له‌ نووسه‌ی ' كه‌ڵك وه‌رده‌گری.

وانه‌ی پێشوو، وانه‌ی داهاتوو

chapi bike


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠