www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن aras ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٥/١١/١٢    

++C له ژێر لینوكسدا - به‌شی دووه‌م


ناوه‌ڕۆكی ئه‌م وتاره‌
پێشه‌كی
نموونه‌ی به‌رنامه‌یه‌ك
كورتكراوه‌كان له‌ (emacs)دا





پێشه‌كی
بابه‌ته‌كه‌ی كاك عه‌لی محه‌مه‌د له‌سه‌ر لینوكس (http://www.zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=248)، بابه‌تێكی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ بۆ ناسینی لینوكس و زانینی بواری كاری سیسته‌می لینوكس، خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ گرنگ ده‌زانم به‌ تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ تازه‌ ده‌ست به‌كار بوون له‌ لینوكسدا.

نموونه‌ی به‌رنامه‌یه‌ك
ئێستا ڕاهێنانێكی ساده‌ وه‌رده‌گرین، له‌سه‌ر (نه‌خشه‌ function)‌ی ()sizeof كه‌ جێگه‌ی پێویست بۆ هه‌ڵگرتنی جۆره‌داتایه‌ك ده‌ستنیشان ده‌كات.
به‌رمانه‌ی emacs ده‌كه‌ینه‌وه‌ و،


# emacs

ده‌ست به‌نووسینی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی خواره‌وه‌ ده‌كه‌ین:



#include <iostream.h>
int main ()
{
cout << "short int :" ;
cout << sizeof(short int) << endl ;

cout << "int :" ;
cout << sizeof(int) << endl ;

cout << "long int :" ;
cout << sizeof(long int) << endl ;

cout << "float" ;
cout << sizeof(float) << endl ;

cout << "double :" ;
cout << sizeof(double) << endl ;

return 0;
}

پاشان پاشه‌كه‌وتی ده‌كه‌ین له‌ (په‌ڕگه file)‌یه‌كدا، دوو دووگمه‌ی (ctrl+x ctrl+s) دابگره‌ بۆ پاشه‌كه‌وت كردن و، له‌ژێر ناوی (type_size.cc) پاشه‌كه‌وتی بكه‌.


www.zkurd.org


له‌سه‌ر (Shell)ـه‌وه‌ فرمانی (وه‌رگێڕان compile) و دروستكردنی په‌ڕگه‌ی جێبه‌جێبوون ئه‌ده‌ن :


# g++ type_size.cc -o type_size

گه‌ر هه‌ڵه‌مان نه‌كردبێت له‌ نووسینی به‌رنامه‌كه‌دا، ئه‌وا په‌ڕگه‌ی (type_size.cc) به‌سه‌ركه‌وتوویی دروست ده‌بێت و، له‌سه‌ر (Shell)ـه‌وه‌ بانگهێشتی بكه‌ بۆ بینینی ئه‌نجامه‌كه‌:


# ./type_size

ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌سه‌ر كۆنسۆڵه‌كه،‌ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت:


short int :2
int :4
long int :4
float :4
double :8


كورتكراوه‌كان له‌ (emacs)دا
له‌ (emacs)دا ده‌توانیت لیسته‌ و كورتكراوه‌كان خۆت پێناسی بكه‌یت و به ‌خواستی خۆت گۆڕانكارییان تێدا بكه‌یت، له‌ بنچینه‌دا (emacs) چه‌ندین كورتكراوه‌ی ئاماده‌ كردوه‌ بۆ

ئه‌نجامدانی كرداره‌كان، ئه‌م كورتكراوانه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ بایه‌خداره‌ كه‌ په‌ی به‌ به‌كاربردنی (ته‌خته‌كلیل keyboard) ده‌به‌ن و كه‌متر مشكه‌كه‌ ده‌جووڵێنن. وا له‌ خواره‌وه‌ بۆ ئاسانكاریی

به‌كاربردنی (emacs) چه‌ند كورتكراوه‌یه‌ك ده‌نووسین :

دووگمه‌ كاریگه‌ری
-------- --------------
ctrl+x ctrl+c ده‌رچوون له‌ emacs .
ctrl+x ctrl+s پاشه‌كه‌وتكردنی په‌ڕگه‌.
ctrl+x ctrl+f كردنه‌وه‌ی په‌ڕگه‌یه‌ك.
ctrl+x ctrl+w پاشه‌كه‌وتكردنی په‌ڕگه‌یه‌ك له‌ژێر ناوێكی تر.

جووڵان و كاركردن له‌ ناو نووسه‌ره‌كه‌دا:
ctrl+x u په‌شیمانبوونه‌وه‌ی دواكردار یان دواگۆڕانكاری
ctrl+x p دێڕێك بڕۆ بۆ سه‌ره‌وه‌
ctrl+x n دێڕێك بڕۆ بۆ خواره‌وه‌
ctrl+x a چوونه‌سه‌ری دێڕ

بۆ زیاتر ته‌ماشای (به‌ڵگه‌نامه document)‌ی (emacs) بكه‌ له‌م به‌سته‌ره‌دا:
http://ftp.xemacs.org/pub/xemacs/docs/letter/new-users-guide-letter.pdf.gz

chapi bike

پێداچوونه‌وه‌ و ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێنووس، له‌سه‌ر بنه‌مای (ڕێنووسی یه‌كگرتووی زمانی كوردی): دیاكۆ.‌


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠