www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن hamiddurudi ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٥/١٢/١٨    

چوار شێوه‌ی گواستنه‌وه‌ی فیلم بۆ ناو کۆمپیوته‌ر


ناوه‌ڕۆكی ئه‌م وتاره‌
پێشه‌كی
هۆی تری گواستنه‌وه‌ بۆ ناو كۆمپیوته‌ر
چوار شێوه‌ی گواستنه‌وه‌ی فیلم بۆ ناو كۆمپیوته‌ر:





پێشه‌كی
فیلمی سه‌ر كاسێت نزیكه‌ی بیست ساڵێك ده‌مێنێ و دواتر بێكه‌ڵك ده‌بێت. بۆ ئه‌وه‌ی فیلمه‌كانتان پاش ئه‌و ماوه‌یه‌ نه‌فه‌وتێن باشتره هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ بیكه‌نه‌ دیجیتاڵ و له‌ فه‌وتانی هه‌میشه‌یی بیانپارێزن.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌یانگوێزیته‌وه‌ بۆ ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت، خاڵێكی ئه‌رێییی تریشی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌توانی دوایی گۆڕانكارییان له‌سه‌ر بكه‌ی یان هه‌ندێ گرته‌ی ببڕی.

هۆی تری گواستنه‌وه‌ بۆ ناو كۆمپیوته‌ر
ئێستا ئیتر ئه‌م کارانه‌ زۆر به‌هاسانی ده‌کرێن و بێجگه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی فیلم بۆ ناو کۆمپیوته‌ر، ده‌توانرێ به‌ که‌مترین ماوه‌ فیلمه‌که‌ ڕێکوپێک بکرێ‌، به‌شی نه‌خوازراوی لێ ده‌ربهێندرێ، فیلته‌ری جۆراوجۆری له‌سه‌ر دابنرێ، ته‌رزه‌ و پرته‌پرتی له‌سه‌ر لابچێ، ده‌نگه‌که‌ی ساف و سۆڵ بکرێ، به‌ کورت و کرمانجی ئه‌و گۆڕانکارییانه‌ی که‌ مرۆڤ ئاواتیه‌تی له‌و فیلمه‌دا جێبه‌جێیان بکا.
بێگومان کاری سه‌ره‌کیی ئه‌م گۆڕانکاریانه‌ش گواستنه‌وه‌ی فیلمه‌که‌یه‌ بۆ ناو کۆمپیوته‌ر، ده‌نا پاشان به‌ مشکه‌که‌ی ده‌توانرێ به‌ملا و به‌ولادا ڕاکێشرێ و بگوێزرێته‌وه‌ بۆ شوێنی تر، یان له‌ شێواز و قه‌واره‌ی جۆراوجۆری چووکه‌دا تۆمار بکرێن و به‌ پۆستی ئه‌له‌كترۆنی بنێردرێن بۆ خزم و دۆستان و یان له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕێک دابنرێن.
ده‌نا به‌هاسانی ده‌کرێ جۆری ئه‌و په‌ڕگانه‌ بگۆڕدرێ و به شێوه‌یه‌کی باش، بۆ (دی ڤی دی) ئاماده‌ بکرێ و له‌ (دی ڤی دی)یه‌کدا تۆمار بکرێ.

چوار شێوه‌ی گواستنه‌وه‌ی فیلم بۆ ناو كۆمپیوته‌ر:
١ـ (كارتی گرافیك graphic card) یان (ته‌خته‌ی سه‌ره‌كی motherboard)


www.zkurd.org


هێندێک له‌ ته‌خته‌ی سه‌ره‌کیی کۆمپیوته‌ره‌کان و كارته‌كانی گرافیك وه‌ها دروست کراون که‌ مرۆڤ بتوانێ شه‌پۆلی ئه‌نالۆگیان لێوه‌ تێبپه‌ڕێنێ. ئه‌م جۆره‌ کارتانه‌ ده‌بنه‌ هۆی پێكهاتنی پێوه‌ندی له‌ نێوان کۆمپیوته‌ره‌که‌ و شه‌پۆله‌ ڤیدیۆیییه‌كاندا که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌یانه‌وێ بچنه‌ ژووره‌وه‌. به‌ڵام ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ که‌ به‌م شێوه‌یه‌ پێک دێن، بێجگه‌ له‌وه‌ی که‌ زۆر باش نین، پاڵه‌په‌ستۆیه‌كی زۆریش ده‌خه‌نه‌ سه‌ر پرۆسیسۆری کۆمپیوته‌ره‌که‌ش. له‌به‌ر ئه‌وه‌ په‌ڕگه‌ی ده‌نگه‌کانیش له‌ جۆرێکی نه‌گوشراودان و چووکه‌ش‌ نه‌کراونه‌ته‌وه،‌ هه‌ر بۆیه‌ جێگایه‌كی زۆر ده‌گرن و خێرا مێشکی کۆمپیوته‌ره‌که‌ پڕ ده‌که‌نه‌وه‌.

www.zkurd.org


٢ـ ڤیدیۆباکسێکی ده‌ره‌کی (Extern Box)

ئه‌م جۆره‌ باکسانه‌ گرێدانه‌کانیان به‌ کۆمپیوته‌ره‌وه‌ له‌ ڕێگای (USB)وه‌یه‌ و هه‌ر بۆیه‌ به‌کارهێنانیان زۆر هاسانه‌. ئه‌م جۆره‌ باکسانه‌ به‌گشتی چه‌ند ئه‌لته‌رناتیڤیان بۆ ناردنی شه‌پۆلی ڤیدیۆیی بۆ نێو کۆمپیوته‌ر هه‌یه‌، یه‌کێک له‌و ئه‌لته‌رناتیڤانه‌ (S-video)‌یه‌ که‌ ده‌بێته‌ هۆی گواستنه‌وه‌ی شه‌پۆله‌کان به‌ جۆرێکی زۆر باش (واته‌ زۆر له‌ چۆنێتیی فیلمه‌که‌ که‌م ناکاته‌وه‌) بۆ ناو کۆمپیوته‌ر.
زۆربه‌ی ئه‌و ڤیدیۆباکسانه‌ی که‌ ئیمڕۆ له‌ بازاڕدا ده‌ست ده‌که‌ون، جۆری په‌ڕگه‌ی (mpeg) ده‌ناسنه‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ که‌ په‌ڕگه‌کان، له‌ چاوه‌ی ئه‌وانه‌ی پێشوویاندا، شوێنێکی زۆر له‌ کۆمپیوته‌ره‌که‌دا به خۆیانه‌وه‌ ته‌رخان ناکه‌ن.


www.zkurd.org


٣ـ (كارتی ساته‌لایت satellite card)

کارتی ساته‌لایتی جیاوازییه‌کی له‌گه‌ڵ ئه‌‌وا‌نه‌ی پێشتر باسم کرد، هه‌یه‌. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌موو ئه‌و به‌رهه‌مه‌ ئامادانه‌ی که‌ له‌سه‌ر ساته‌لایت بڵاو ده‌بنه‌وه‌ و به‌خۆڕایی ده‌که‌ونه‌ به‌رده‌ست مرۆڤ و چاویان لێ ده‌کرێ، ده‌توانێ هاوکات و ڕاسته‌وخۆش تۆمار بکرێن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویست نییه‌ ئه‌م کارته‌ کار له‌سه‌ر شه‌پۆله‌کان بکا و بیانگۆڕێت به‌ دیجیتاڵ، ئه‌و شه‌پۆلانه‌ی که‌ له‌م ڕێگایه‌وه‌ دێنه‌ به‌رده‌ستمان، ئاماده‌ کراون.

٤ـ (کارتی فایروایه‌ر FireWire Card)


www.zkurd.org


ئه‌م کارته‌ش وه‌ک كامێراكانی دی ڤی (DV) ده‌توانێ شه‌پۆلی ڤیدیۆیی بۆ ده‌ره‌وه‌ بنێرێ.
ئه‌گه‌ر مرۆڤ کارتێکی وه‌های له‌ کۆمپیوته‌ره‌که‌یدا هه‌بێ، ئه‌وا ده‌توانێ به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌ چۆنێتیی فیلمه‌که‌ که‌م ببێته‌وه، له‌ کۆمپیوته‌ره‌که‌یدا بیانکا به‌ دیجیتاڵ.
بێجگه‌ له‌ کاری گواستنه‌وه‌ی شه‌پۆلی ڤیدیۆیی، مرۆڤ ده‌توانێ ئه‌م کارته‌ بۆ پێوه‌ندییه‌کی خێرای نێوان کۆمپیوته‌ره‌که‌ی و هارددیسکێکی ده‌ره‌کی به‌کار بهێنێ.


chapi bike

پێداچوونه‌وه‌ و ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێنووس، له‌سه‌ر بنه‌مای (ڕێنووسی یه‌كگرتووی زمانی كوردی): دیاكۆ.‌


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠