www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن Dillshad ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٦/١/٢٢    

به‌كارهێنانی (Select Case) له‌ (ASP)دا


ناوه‌ڕۆكی ئه‌م وتاره‌
پێشه‌كی
شێوه‌ی به‌كارهێنانی (Select Case)











پێشه‌كی
له‌ به‌شه‌كانی تردا باسی چۆنێتیی به‌كارهێنانی (If, Then, Else) كرا له‌ ئه‌ی ئێس پی. له‌م به‌شه‌دا باسی چۆنێتیی به‌كارهێنانی (Select Case) ده‌كه‌ین. له‌ڕاستیدا زوو بۆمان ده‌ر ده‌كه‌وێ كه‌ له‌یه‌كچوونێك هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و بابه‌ته‌ی پێشتر باسمان كردووه‌، كه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ مه‌رجه‌كانه‌وه‌ هه‌بوو. به‌كارهێنانی (Select Case) زیاتر بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كۆمه‌ڵه‌ فرمانێك ئه‌نجام بدرێن، ڕاسته‌ ئێمه‌ به‌ به‌كارهێنانی (If, Then, Else) ده‌توانین ئه‌م كاره‌ بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ند‌ه (If, Then, Else) دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ ئه‌و كات نووسینی كۆدیش زۆر خۆش نابێ. بۆیه‌ به‌كارهێنانی (Select Case) كاراسانی ده‌كا بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێ فرمان ئه‌نجام بدرێ به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكوپێك. ئه‌گه‌ر پرسیاری ئه‌وه‌ت لا دروست بێ: ئاخۆ بۆچی ڕاسته‌وخۆ (If, Then, Else) به‌كار ناهێنین؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ش خۆت ده‌توانی وه‌ڵامی بده‌یته‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكه‌یت له‌ نێوان بابه‌ته‌كه‌ی پێشوو و‌ ئه‌م بابه‌ته‌دا‌.

شێوه‌ی به‌كارهێنانی (Select Case)
بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ چۆنێتیی به‌كارهێنانی (Select Case) بگه‌ین سه‌یری ئه‌م نموونه‌یه‌ ده‌كه‌ین:
سه‌ره‌تا فۆڕمێك دروست ده‌كه‌‌ین و خانه‌یه‌كی تێدا دروست ده‌كه‌‌ین و‌ پاشان ئه‌و به‌شه‌ له‌ژێر ناوی (Naw.asp) پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ین. ئه‌و به‌شه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بتوانین له‌ خانه‌ی ناو فۆڕمه‌كه‌دا ناو بنووسین. ئه‌مه‌ش كۆدی فۆڕمه‌كه‌یه‌، تۆ خۆت كۆده‌كه‌ بنووسه‌وه‌ یان له‌به‌ری بگره‌وه‌‌!



<form action="Select_Case.asp" method="post">
<input type="text" name="Naw">
<input type="submit" value="Binêre">
</form>


پاشان كۆد ده‌نووسین بۆ ئه‌وه‌ی كاتێ كه‌سێ ناوێك یان هه‌ر شتێكی نووسی و، پاشان له‌ دوای كرته‌كردنی (Enter) به‌پێی ناوه‌كه‌ (وه‌ڵام بدرێته‌وه ‌ Response) و‌ فرمانێ ئه‌نجام بدرێ. ئه‌و به‌شه‌یه‌ له‌ژێر ناوی (Select_Case.asp) پاشه‌كه‌وت ده‌كه‌ین. چ جۆره‌ وه‌ڵامێ بدرێته‌وه، یان ڕوونتر بڵێین چ جۆره‌ فرمانێ ئه‌نجام بدرێ له‌ خواره‌وه‌‌ خۆمان ده‌ینووسین، وه‌ هه‌ر وه‌ها ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌سته‌ به‌جۆری ناوه‌كه‌وه‌‌. ئێمه‌ هه‌ندێ فرمان به پیتی سۆرانی به‌ كوردی ده‌نووسین، به ‌مه‌به‌ستی كاراسانیكردن بۆ تێگه‌یشتن. به‌ڵام تۆ به‌ پیتی لاتینی فرمانه‌كان بنووسه، هه‌وڵ بده‌ پیتی سۆرانی به‌كار نه‌هێنی‌، بۆ ئه‌وه‌ی كۆده‌كان تێكه‌ڵاوی یه‌كتری نه‌بن. ئه‌م كۆده‌ش خۆت له‌به‌ری بگره‌وه‌ یان بینووسه‌وه‌!



<% Naw =(Request.Form("Naw"))
Select Case Naw
Case "Kurdistan","Iran","Iraq"
Response.Write("ئه‌وه‌ و‌ڵاتێكه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست")
Case "Zkurd"
Response.Write("ئه‌وه‌ كورتكراوه‌ی‌ زانستپه‌روه‌رانی كورده‌")
Case "Newroz"
Response.Write("چه‌ند ناوێكی خۆشه‌")
Case Else Response.Write("زۆر به‌خێرهاتی به‌ڕێز")
End Select %>


له‌ نموونه‌ی سه‌ره‌وه‌‌دا سه‌ره‌تا پێش هه‌موو شتێ گۆڕاو‌ێكمان به‌كار هێناوه‌ گۆڕاو‌ی (Naw) پاشان‌ نرخی گۆڕاوه‌كه‌شمان داناوه‌ كه‌ یه‌كسانه‌ به‌ (("Request.Form("Naw). پاشان نووسراوه: (Select Case Naw)، بۆ ئه‌وه‌ی كاتێ له‌ خانه‌كه‌دا شتێ نووسرا بتوانێ به‌گوێره‌ی ناوه‌كه‌ فرمانێ ئه‌نجام بدرێ. دواتر وه‌ك له‌ دێڕی (٣)ی نموونه‌كه‌دا هاتووه‌ ئه‌گه‌ر كاتێ یه‌كێ له‌و ناوانه‌ی (كوردستان، ئێران، ئێراق) نووسرا ئه‌وه‌ بنووسرێ (ئه‌وه‌ وڵاتێكه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.)، كه ‌واته‌ لێره‌دا ئه‌گه‌ر كه‌سێ له‌ خانه‌كه‌دا بنووسێ كوردستان و‌ پاشان (Enter) كرته‌ بكا،‌ ئه‌وه‌ وه‌ڵام ئه‌درێته‌وه‌ و ئه‌نووسرێ (ئه‌وه‌ و‌ڵاتێكه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست). دواتر له‌ دێڕی (٥)دا نووسراوه‌ ئه‌گه‌ر له‌ خانه‌كه‌ نووسرا (Zkurd) و‌ پاشان (Enter) كرته‌ كرا، ئه‌و جار فرمانێكی تر ئه‌نجام بدرێ، ده‌نووسرێ (ئه‌وه‌ كورتكراوه‌ی زانستپه‌روه‌رانی كورده‌). پاشان له‌ دێڕی (٧) نووسراوه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو‌ كاتێ نووسرا (Newroz) وه‌ پاشان (Enter)كرته‌ كرا، ئه‌وه‌ وه‌ڵام بدرێته‌وه‌ و بنووسرێ (چه‌ند ناوێكی خۆشه‌‌). كه‌واته‌ لێره‌شدا فرمانێ ئه‌نجام ئه‌درێ، ئه‌و فرمانه‌ش‌ ته‌نها له‌ كاتێكدا ئه‌نجام ئه‌درێ كاتێ كه‌ نووسرا (Newroz) وه‌ پاشان (Enter) كرته‌ كرا.
دواتر (Case Else) هه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر هات و هیچ یه‌كێ له‌و ناوانه‌ی ئێمه‌ نه‌ماننووسیون، یان ڕوونتر بڵێین ئه‌و ناوانه‌ی ئێمه‌ وه‌ك مه‌رج به‌كارمان نه‌هێناون، ئه‌وه‌ فرمانێكی تر ئه‌نجام بدرێ. كه‌واته‌ لێره‌دا هه‌ر چییه‌ك بنووسرێ، جگه‌ له‌و وشانه‌ی ئێمه‌ وه‌ك مه‌رج به‌كارمان هێناون ئه‌وه‌ فرمانێكی تر ئه‌نجام ئه‌درێ، ئه‌نووسرێ ( زۆر به‌خێرهاتی به‌ڕێز). بۆ نموونه‌‌ لێره‌دا ئه‌گه‌ر كه‌سێ بنووسێ (ڕێبین)، ئه‌وكات فرمانی ئه‌وه‌ ئه‌نجام ئه‌درێ كه‌ به‌ خێرهاتنی نووسه‌ره‌كه‌ ده‌كرێ، ئه‌نووسرێ (زۆر به‌خێرهاتیت به‌ڕێز).

بۆ داگرتنی نموونه‌ی سه‌ره‌وه‌‌
ئێره‌ كرته‌ بكه‌
ئه‌م نموونه‌یه‌ دابگره‌ و پاشان له‌سه‌ر (ڕاژه‌كار server)ه‌كه‌ی خۆت تاقیی بكه‌ره‌وه‌.






chapi bike

پێداچوونه‌وه‌ و ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێنووس، له‌سه‌ر بنه‌مای (ڕێنووسی یه‌كگرتووی زمانی كوردی): دیاكۆ.‌


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠