www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن Dillshad ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٧/٢/١٨    

دروستكردنی په‌ڕگه‌ی (PDF) و به‌كارهێنانی (Google Docs & Spreadsheets )


ناوه‌ڕۆكی ئه‌م وتاره‌
پێشه‌كی:
ئه‌نجامدانی كاره‌كان:
ڕێككردنی ده‌قی وتار و گۆڕینی فۆنت:
باركردنی وێنه‌ بۆ ناو وتار:
گۆڕینی وتاره‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان:
پوخته‌ی ئه‌م وتاره‌:


پێشه‌كی:
ئێستاش هه‌ندێ كه‌س پرسیار ده‌كه‌ن چۆن ده‌توانین په‌ڕگه‌ی (PDF) دروست بكه‌ین.

هه‌ڵبه‌ت شێوای زۆر هه‌ن به‌ڵام ئێمه‌ لێره‌دا ئه‌م جاره‌یان باسی شێوه‌یه‌كی زۆر ئاسان ده‌كه‌ین، كه‌ هه‌موو كه‌سێ ده‌توانێ به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ پرۆگرامێك له‌ بازاڕ بكرێ بتوانێ په‌ڕگه‌ی (PDF) دروست بكات، ئه‌ویش به‌ به‌كارهێنانی (Google Docs & Spreadsheets).

ئێستا كه‌ زۆربه‌مان ڕۆژانه (gmail) بۆ خوێندنه‌وه‌ و ناردنی پۆستی ئه‌له‌كتڕۆنی به‌كار دێنین ده‌توانین بێ ئه‌وه‌ی دووباره‌ ناوی خۆمان تۆمار بكه‌ینه‌وه (Google Docs & Spreadsheets) به‌كار بێنین بۆ زۆر شت. له‌وانه‌ نووسینی وتار به‌ زمانی كوردی، كه‌ زۆر ئاسانه‌، هه‌روه‌ها پاشه‌كه‌وتكردنی په‌ڕگه‌كان به‌ كۆمه‌ڵێ شێوه‌ی وه‌ك (PDF) ،(RTL) ،(Doc) و هتد.

(Google Docs & Spreadsheets) به‌بێ پاره‌یه‌، ئه‌وه‌ش بێگومان یه‌كێكه‌ له‌ خاڵه‌ باشه‌كان. ئیدی بۆ پاشه‌كه‌وتكردنی په‌ڕگه‌‌یه‌ك وه‌ك (PDF) پێویستیمان به‌ كڕینی پرۆگرامی گرانبه‌ها و دامه‌زراندنی پرۆگرام نابێت، چه‌ند مێگابایتێك له (دیسكی ڕه‌ق Hard Disk)یش بگرێ، له‌ خواره‌وه‌ باسی چۆنێتیی نووسین و پاشه‌كه‌وتكردنی په‌ڕگه وه‌ك (PDF) ده‌كه‌ین:

ئه‌نجامدانی كاره‌كان:
سه‌ره‌تا پێش هه‌موو شتێ (http://docs.google.com)، ده‌كه‌ینه‌وه،‌ ناو له‌گه‌ڵ وشه‌ی تێپه‌ڕبوون ده‌نووسین.


www.zkurd.org



له‌ شوێنی خانه‌ی (Email) پۆستی ئه‌له‌كترۆنیی خۆمان ده‌نووسین، بۆ نموونه‌ یه‌كێك له‌ ئه‌ندامانی زكورد، پۆستی ئه‌له‌كترۆنیی (Test@gmail.com) به‌كار دێنێ، لێره‌دا ته‌نها ده‌كرێ‌ بنووسین: (Test)، هه‌روه‌ها له‌ شوێنی خانه‌ی (وشه‌ی تێپه‌ڕبوون Password)، وشه‌ی تێپه‌ڕبوونی خۆمان ده‌نووسین. پاشان دوگمه‌ی (Sign in) كرته‌ ده‌كه‌ین وه‌ك ئه‌و وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌.

كاتێك ده‌چینه‌ ناو، ئه‌م شتانه‌ هه‌ن، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌:


www.zkurd.org


ئه‌و وتارانه‌ی كه‌ پێشتر نووسراون و پاشه‌كه‌وت كراو‌ن، وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌دا ده‌بینین دوو وتار هه‌ن، (دروستكردنی په‌ڕگه‌ی پ.د.ف. هه‌روه‌ها نامه‌ بۆ ئه‌ندامانی زكورد). با له‌ سه‌ره‌تا باسی چۆنێتیی نووسینی وتارێكی تازه‌ بكه‌ین. بۆ ئه‌وه‌ی وتارێكی تازه‌ بنووسین (New Document) كرته‌ ده‌كه‌ین. دوای ئه‌وه‌ی كرته‌مان له‌سه‌ر (New Document) كرد ده‌توانین به‌و شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ نووسینه‌كانمان بنووسین و پاشه‌كه‌وتیان بكه‌ین:


www.zkurd.org


لێره‌دا ئێمه‌ دوای نووسینی وتاره‌كانمان پاشه‌كه‌وتیان ده‌كه‌ین. بۆ ئه‌وه‌ی وتاره‌كان پاشه‌كه‌وت بكه‌ین (په‌ڕگه‌ File)كرته‌ ده‌كه‌ین، پاشان (پاشه‌كه‌وت Save) كرته‌ ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر ویستمان وتاره‌كه‌ وه‌ك (PDF) پاشه‌كه‌وت بكه‌ین ئه‌وه (Save as PDF) كرته‌ ده‌كه‌ین. ئه‌وكات په‌نجه‌ره‌یه‌كمان بۆ ده‌كرێته‌وه‌ كه‌ داوامان لێ ده‌كات‌ وتاره‌كه‌ پاشه‌كه‌وت یان بیكه‌ینه‌وه‌. ئێمه‌ش (پاشه‌كه‌وت Save) كرته‌ ده‌كه‌ین، ئه‌و كاتیش وتاره‌كه‌ وه‌ك (PDF) پاشه‌كه‌وت ده‌بێ. هه‌روه‌ها به‌ هه‌مان شێوه‌ ئه‌گه‌ر ویستمان په‌ڕگه‌كه‌ وه‌ك په‌ڕگه‌یه‌كی (Microsoft Word) پاشه‌كه‌وت بكه‌ین (Save as Word) كرته‌ ده‌كه‌ین.


www.zkurd.org



ڕێككردنی ده‌قی وتار و گۆڕینی فۆنت:
كاتێك وتارێك ده‌نووسین ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ فۆنته‌كه‌ بگۆڕین، نووسینه‌كان گه‌وره‌ و بچووك بكه‌ینه‌وه‌. ئه‌وه‌ش به‌و شێوازه‌ی خواره‌وه‌ ده‌كه‌ین:


www.zkurd.org


بۆ ئه‌وه‌ی فۆنتی نووسینه‌كه‌ بگۆڕین ئه‌وه‌ سه‌ره‌تا ئه‌و نووسراوه‌ نیشانه‌ ده‌كه‌ین، دوو جار كرته‌ له‌سه‌ر ئه‌و نووسراوه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ده‌مانهه‌وێ فۆنته‌كه‌ی بگۆڕین، دواتر (F) كرته‌ ده‌كه‌ین، وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌دا هاتووه به‌‌ ژماره‌ (٤)، پاشان ئه‌و فۆنته‌ هه‌ڵده‌بژێرین كه‌ خۆمان ده‌مانه‌وێ.

هه‌روه‌ها به‌ هه‌مان شێوه‌ بۆ گه‌وره‌كردنه‌وه‌ و بچووكتركردنی نووسراوه‌كان، دوو جار كرته‌ له‌سه‌ر نووسراوه‌كه‌ ده‌كه‌ین، پاشان (TT) كرته‌ ده‌كه‌ین، پاشان ئه‌وه‌ی خۆمان ویستمان هه‌ڵی ده‌بژێرین، له‌ وێنه‌ی سه‌ره‌وه‌دا وه‌ك ژماره‌ی (ه)، دیاری كراوه‌.

بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌نگی نووسراوه‌كه‌ بگۆڕین ئه‌وه (T) كرته‌ ده‌كه‌ین، پاشان به‌ دڵی خۆمان ڕه‌نگێك هه‌ڵده‌بژێرین.

بۆ ئه‌وه‌ی نووسینه‌كه له‌‌ ڕاست، چه‌پ یان له‌ ناوه‌ڕاست دا بنێین، (Align Right)، بۆ ڕاست، (Align Center) بۆ ناوه‌ڕاست هه‌روه‌ها (Align Left) بۆ چه‌پ به‌كار دێنین، له‌ وێنه‌ی سه‌ره‌وه‌دا به‌ ژماره‌ی (٧) دیاری كراوه‌.



باركردنی وێنه‌ بۆ ناو وتار:
بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ وتاره‌كانماندا دا بنێین، (Insert) پاشان (Image) كرته‌ ده‌كه‌ین، وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه:


www.zkurd.org


لێره‌دا (image) كرته‌ ده‌كه‌ین، پاشان په‌نجه‌ره‌یه‌كی بچووكمان بۆ ده‌كرێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ بار بكه‌ین و له‌گه‌ڵ وتاره‌كه‌ماندا دای بنێین.

بۆ ئه‌وه‌ی (به‌سته‌ر Link) له‌ ناو وتاره‌كه‌ماندا دروست بكه‌ین (به‌سته‌ر Link) كرته‌ ده‌كه‌ین پاشان، له‌ خانه‌ی (URL)، ماڵپه‌ڕ‌‌ه‌كه‌ ده‌نووسین و پاشان (OK) كرته‌ ده‌كه‌ین.


گۆڕینی وتاره‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان:
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین وتاره‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كانمان بگۆڕین، نووسراوه‌ی زیاتر له‌ وتاره‌كه‌ماندا بنووسین، له‌ ته‌نیشت ناوی وتاره‌كان یه‌ك ده‌فته‌ری بچووك هه‌یه‌، ئه‌و ده‌فته‌ره‌ كرته‌ ده‌كه‌ین و پاشان كرته‌ له‌سه‌ر (Edit) ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر بۆ نموونه‌ بمانه‌وێ ئه‌و وتاره‌ بگۆڕین (Name bo endamazî Zkurd) ئه‌وه‌ كرته‌ له‌سه‌ر ده‌فته‌ره‌كه‌ ده‌كه‌ین و پاشان (Edit) كرته‌ ده‌كه‌ین، ‌وه‌ك ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه‌:


www.zkurd.org


پوخته‌ی ئه‌م وتاره‌:
وتاری ئه‌م جاره‌مان ده‌رباره‌ی چۆنێتیی دروستكردنی په‌ڕگه‌ی (PDF) بوو به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر ئاسان. ئه‌گه‌ر بێت و پرسیار بكرێ، بۆچی په‌ڕگه‌كانمان وه‌ك (PDF) پاشه‌كه‌وت بكه‌ین، ئاخۆ گرنگیی ئه‌وه‌ چییه‌؟ بێگومان وه‌ڵام بۆ ئه‌و پرسیاره‌ زۆرن. یه‌كێك له‌ سووده‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێویستیمان به هه‌بوونی ئه‌و فۆنتانه‌ نابێت كه‌ هه‌مان بن بۆ خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌كه‌ كه‌ به‌كارهاتوون بۆ نووسینی وتاره‌كه‌.

ئێمه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ باسی (Google Docs & Spreadsheets)مان كرد، بۆ پاشه‌كه‌وتكردنی وتاره‌كانمان وه‌ك (PDF)، هه‌روه‌ها كورته‌یه‌كمان ده‌رباره‌ی چۆنێتیی كاركردن به ((Google Docs & Spreadsheets)) باس كرد.

chapi bike

پێداچوونه‌وه‌ و ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێنووس، له‌سه‌ر بنه‌مای (ڕێنووسی یه‌كگرتووی زمانی كوردی): دیاكۆ.‌


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠