www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن baran ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٨/٨/١٠    

تۆماركردنی (پۆله‌فرمان Macro) (وۆرد ٣٠)


ناوه‌ڕۆكی ئه‌م وتاره‌
سه‌ره‌تا
ڕێگا
ڕاهێنان







تۆماركردنی (پۆله‌فرمان Macro) (وۆرد ٣٠)

سه‌ره‌تا
تاكوو كاركردن له‌ به‌رنامه‌ی (وشه‌ڕێكخه‌ر word processing)ی وۆرددا ئاسانتر بكه‌ین، ئه‌توانین ئه‌ركه‌یاریده‌ی (پۆله‌فرمان Macro) به‌كار بهێنین. ئه‌كرێ بۆ نموونه‌ بڵێین (Macro)یه‌ك ئه‌توانێ كۆكراوه‌ی زنجیره‌یه‌ك فرمان بێت له‌ یه‌ك فرماندا.

ڕێگا
بۆ تۆماركردنی (Macro) ئه‌چینه‌ لیستی (ئامراز Tool) و پاشان (Macro) و (Record New Macro). تۆماركردنی (Macro)ی جۆراوجۆر ده‌توانێ كاراسانی زۆرمان بۆ بكات. بۆ نموونه‌ ئێمه‌ له‌م ڕاهێنانه‌ی خواره‌وه‌دا (Macro)یه‌ك تۆمار ده‌كه‌ین كه‌ پێك هاتبێت له‌ كۆمه‌ڵێك زانیاری ده‌رباره‌ی خۆمان، به‌و شێوه‌یه‌ پێویست ناكات هه‌موو جارێ كه‌ ویستمان، هه‌موو زانیارییه‌كان بنووسینه‌وه‌، به‌ڵكوو ته‌نیا به‌ داگرتنی كورتكراوه‌یه‌ك له‌سه‌ر (ته‌خته‌كلیل Keyboard)ه‌كه‌ هه‌موو زانیارییه‌كانمان بۆ ده‌نووسرێته‌وه‌.

ڕاهێنان
١. بۆ تۆماركردنی (پۆله‌فرمان Macro)ێك له‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نوێدا (كرته‌ click)ی لیستی (ئامراز Tool) و پاشان (Macro) و (Record New Macro) ده‌كه‌ین.


www.zkurd.org


٢. ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ی سه‌ره‌وه‌مان بۆ ئه‌كرێته‌وه‌، وه‌ك ئه‌بینین (Macro)كه‌مان به‌ پیتی لاتینی ناو ده‌نێین (zanyari).

٣. هه‌ر به‌ پیتی لاتینی وه‌ك باسێك له‌سه‌ر چۆنێتیی زانیارییه‌كه‌ له‌ خانه‌یه‌كی تری په‌نجه‌ره‌كه‌دا ده‌نووسین(derbarey xot).
٤. پاشان (كرته‌ click)ی ئه‌و دوگمه‌ی (ته‌خته‌كلیل Keyboard)ه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌سه‌ر په‌نجه‌ره‌كه‌ هه‌یه‌.

٥. به‌و كاره‌ ئه‌م په‌نجه‌ره‌یه‌ی خواره‌وه‌‌مان بۆ ده‌كرێته‌وه‌، له‌ خانه‌ی كورته‌فه‌رماندا، كورته‌فه‌رمانێك داده‌نێین كه‌ بریتی بێت له‌ هاوكات داگرتنی دوگمه‌ی (Ctrl) و پیتێك. بۆ نموونه‌ ئێمه‌ نووسیومانه‌:‌ (Ctrl+B).


www.zkurd.org


٦. دوای ئه‌وه‌ كرته‌ له‌سه‌ر دوگمه‌ی (Assign) ده‌كه‌ین و به‌ كرته‌كردنی دوگمه‌ی (Close)یش په‌نجه‌ره‌كه‌ داده‌خه‌ین.

٧. ئێستا تۆماركردنه‌كه‌ ده‌ست پێ ده‌كات، ده‌بینین كه‌ پیلی (مشك mouse)ه‌كه‌مان گۆڕدراوه‌ به‌ شێوه‌ی كاسێتێك و توڵامرازێكی بچووكیشمان بۆ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ دوو دوگمه‌ی (Pause Recording) و (Stop Recording)ی له‌سه‌ره‌، كه‌ بۆ پشوودان و وه‌ستاندنی تۆماركردنه‌كه‌یه‌.

٨. له‌ (به‌ڵگه‌نامه‌ document)‌كه‌دا ئه‌و زانیارییانه‌ ده‌نووسین كه‌ ده‌مانه‌وێت، بۆ نموونه‌: ناو، ناونیشان، ژماره‌ی ته‌له‌فۆن، پۆستی ئه‌له‌كترۆنی و هتد.

٩. به‌ كرته‌كردن له‌سه‌ر دوگمه‌ی (Stop Recording) تۆماركردنه‌كه‌ ده‌وه‌ستێنین.
ئێستاش تۆماركردنی (Macro)كه‌ جێبه‌جێ بووه‌ و ده‌مێنێته‌وه‌، پێویست ناكات به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ به‌ فۆڕماتی (doc) پاشه‌كه‌وت بكه‌ین.

١٠. هه‌ر كاتێك ویستمان (Macro)كه‌ واته‌ زانیارییه‌كان به‌كار بهێنین، بۆ نموونه‌ ڕه‌نگه‌ له‌ كۆتاییی نامه‌یكدا بمانه‌وێ بینووسین، ئه‌و كاته‌ ته‌نیا به‌ هاوكات داگرتنی دوگمه‌ی (Ctrl) و پیتی (B)ی سه‌ر (ته‌خته‌كلیل Keyboard)ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌، كورته‌فه‌رمانی (Ctrl+B) جێبه‌جێ ده‌كه‌ین و تێكڕای زانیارییه‌كانمان بۆ داده‌نرێ.

١١. ئه‌گه‌ریش ویستمان (پۆله‌فرمان Macro)ێكی تۆماركراو بسڕینه‌وه‌، ده‌چینه‌ (Tools) و پاشان (Macro) و پاشان (Macro) و دواجار له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌دا كه‌ ده‌كرێته‌وه‌ ئه‌و (Macro)یه‌ی كه‌ مه‌به‌ستمانه‌ نیشانه‌ ده‌كه‌ین و به‌ (كرته‌ click)كردنی دوگمه‌ی (Delete) پۆله‌فه‌رمانه‌كه‌ ده‌سڕینه‌وه‌.


www.zkurd.org







chapi bike

پێداچوونه‌وه‌ و ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێنووس، له‌سه‌ر بنه‌مای (ڕێنووسی یه‌كگرتووی زمانی كوردی): دیاكۆ.‌

 
 وؤرد  
 

مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠