www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن baran ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٨/٨/٣١    

كاركردن به (‌AutoCorrect) (وۆرد ٣٢)


ناوه‌ڕۆكی ئه‌م وتاره‌
سه‌ره‌تا
ڕاهێنان
سه‌رنج






سه‌ره‌تا
ئه‌ركه‌یاریده‌ی (AutoCorrect) له‌ به‌رنامه‌ی (وشه‌ڕێكخه‌ر word processing)ی وۆردا، به‌ دوو جۆر به‌كار ده‌هێنرێت.
جۆری یه‌كه‌می ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی (خۆكار automatic)ی هه‌ڵه‌ی ڕێنووسی ڕاست بكاته‌وه‌. زۆر جار به‌رنامه‌كه‌ خۆی كۆمه‌ڵێك هێما و وشه‌ی تێدا پاشه‌كه‌وت كراوه‌ و خۆشمان ده‌توانین وشه‌ی تری بخه‌ینه‌ سه‌ر، دیاره‌ ئه‌و وشانه‌ی ئه‌گه‌ری به‌هه‌ڵه‌نووسینیانمان زۆره‌.
به‌كارهێنانی دووه‌می (AutoCorrect) بۆ به‌ (خۆكار automatic)ی دابه‌زاندنی (ده‌ق text) یان (گرافیك graphic)ی كۆگاكراوه‌ له ‌كاتی نووسیندا.
بۆ نموونه‌ گه‌ر بڵێین گرووپێك هه‌میشه‌ ناوی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان به‌ ڕه‌نگ و (جۆره‌پیت font)ێكی تایبه‌ت ده‌نووسن، گه‌ر جارێك ناوه‌كه‌ به‌و ڕه‌نگ و جۆره‌پیته‌ی خۆیان وه‌ك (AutoCorrect) پاشه‌كه‌وت بكه‌ن، ئیدی پێویست ناكات هه‌موو جارێك كه‌ وتار ئه‌نووسن بۆ نووسینی ناوی گرووپه‌كه‌ ڕه‌نگ و جۆره‌پیت بگۆڕن، به‌ڵكوو هه‌ر كاتێك و به‌ هه‌ر ڕه‌نگ و جۆره‌پیتێك ناوه‌كه‌یان نووسی، (AutoCorrect)ی ناوه‌كه‌ خۆی به‌ شێوه‌یه‌كی خۆكاری داده‌به‌زێ و شێوه‌ی ناوه‌ ئاساییه‌كه‌ به‌ شێوه‌ تایبه‌ته‌كه‌ ده‌گۆڕێ.

ڕاهێنان
١. له‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی كراوه‌دا وه‌ك نموونه‌یه‌ك ناوی گرووپی (زانستپه‌روه‌رانی كورد) به‌ (ڕه‌نگی شین و جۆره‌پیتی ناسكه و قه‌باره‌ی ١٨‌) ده‌نووسین.

٢. ناوه‌كه‌ (نیشانه‌ Select) ده‌كه‌ین و ده‌چینه‌ (Tools) و (AutoCorrect Options).

٣. وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌دا دیاره‌ له‌ خانه‌ی (Replace)دا ناوه‌كه‌ به‌ ڕێنووسی خۆی یان بۆ زیاتر كاراسانی كورتكراوه‌كه‌ی ده‌نووسین.


www.zkurd.org


٤. پاشان بۆ زیادكردنی (AutoCorrect)ه‌كه‌ (كرته‌ click)ی دوگمه‌ی (خستنه‌سه‌ر add)ی سه‌ر په‌نجه‌ره‌كه‌ و كرته‌ی دوگمه‌ی (Ok)یش ده‌كه‌ین.

٥. ئێستا ئه‌گه‌ر له‌ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی نوێدا به‌ جۆره‌پیتێكی ئاسایی بنووسین (ز.كورد) و دوگمه‌ی (Space) كرته‌ بكه‌ین، یه‌كڕاست (AutoCorrect)ه‌ تایبه‌ته‌كه‌ چالاك ده‌بێ و به‌ شێوه‌ تایبه‌ته‌ دیاریكراوه‌كه‌ ده‌نووسرێ (زانستپه‌روه‌رانی كورد).

٦. ئه‌گه‌ریش ویستمان هه‌ر به‌ جۆره‌پیته‌ ئاسایییه‌كه‌مان ته‌نیا كورتكراوه‌ی (ز.كورد) بنووسین و نه‌گۆڕدرێ به‌ (زانستپه‌روه‌رانی كورد)، به‌ هاوكات كرته‌كردن له‌ دوگمه‌ی (Ctrl) و (Z) كورته‌فه‌رمانی (Ctrl+Z) جێبه‌جێ ده‌كه‌ین و ئه‌مه‌ش مانای پاشگه‌زبوونه‌وه‌ له‌ (AutoCorrect)ه‌ تایبه‌ته‌كه‌ ده‌دا و گه‌ڕانه‌وه‌ی نووسینه‌كه‌ بۆ دۆخه‌ ئاسایییه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت.

٧. به‌ هه‌مان ڕێگا و به‌ جۆره‌پیتی ئاسایی ده‌توانین چه‌ند وشه‌مان مه‌به‌ست بێ بۆ ڕێنووسڕاستكردنه‌وه‌ وه‌ك (AutoCorrect) چێی بكه‌ین.

٨. پاش ئه‌نجامدانی كاره‌كان، بێ پاشه‌كه‌وتكردن به‌ڵگه‌نامه‌كه‌ داده‌خه‌ین.

سه‌رنج
گرنگه‌ بیر له‌ چۆنێنیی ناوه‌كانی خانه‌ی (Replace) بكه‌ینه‌وه كاتێك گرافیك یاخود لۆگۆیه‌ك داده‌نێین‌، باشتر وایه‌ ناوه‌كان شاز یان كورتكراوه‌ بن تاكوو هه‌موو جارێك له‌ كاتی‌ نووسینی ئاسایی و بابه‌تی تردا دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌.




chapi bike

پێداچوونه‌وه‌ و ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێنووس، له‌سه‌ر بنه‌مای (ڕێنووسی یه‌كگرتووی زمانی كوردی): دیاكۆ.‌

 
 وؤرد  
 

مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠