www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن Ara ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٩/٧/١٩    

زیادکراوه‌ی گه‌ڕانی فه‌رهه‌نگی ئایتیی زانستپه‌روه‌رانی کورد بۆ فایه‌رفۆکس


ناوه‌ڕۆكی ئه‌م وتاره‌
پێشه‌كی
فایه‌رفۆكس FireFox
زیادكراوه‌ی گه‌ڕان
زیادكردنی له‌ژێر ویندۆزدا
زیادكردنی له‌ژێر لینوكسدا
داگرتن




پێشه‌كی
گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی زانیاری له‌ ئینته‌رنێتدا كردارێكی زۆر بایه‌خداره‌، به‌تایبه‌ت ئه‌مڕۆكه‌ هه‌موو پێناسه‌ و كه‌ره‌سه‌یه‌كی خاوی پێشكه‌وتن و ژیان له‌م تۆڕه‌ جاڵجاڵۆكه‌یییه‌دا ده‌بینرێته‌وه‌. گه‌ڕان به‌دوای هه‌واڵ، زانیاری له‌سه‌ر بابه‌تێك و، چه‌ندین زانیاریی تر كاری ڕۆژانه‌ی زۆرینه‌مانه‌، به‌ڕاده‌یه‌ك ناتوانین له‌ هیچ دانیشتنێكماندا په‌ی به‌ یه‌كێك له‌و ئامێره‌ گه‌ڕانانه‌ نه‌به‌ین. له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ له‌م بابه‌ته‌دا (زیادكراوه‌ plugin)ـی فه‌رهه‌نگی ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كانی - زانستپه‌روه‌رانی كورد - ده‌خه‌ینه‌ به‌رده‌ستتان، به‌و هیوایه‌ی بتوانین به‌زووترین كات بگه‌ینه‌ هه‌ر زاراوه‌یه‌كی بواری ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كان كه‌ له‌و فه‌رهه‌نگه‌دا هاتووه‌.



فایه‌رفۆكس FireFox
فایرفۆكس یه‌كێكه‌ له‌و (وێبگه‌ڕ web browser)ـه سه‌ركه‌وتووانه‌ی كه‌ شوێنی خۆی سه‌لماندووه‌ له‌ كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی وێبدا، ئه‌گه‌رچی چه‌ند ساڵێكی كه‌مه‌ په‌ره‌ی پێ دراوه‌، به‌ڵام له‌ ڕیزی پێشه‌وه‌ی وێبگه‌ڕه‌كانه‌ به‌هۆی ئه‌و كاراسانی و كرده‌ به‌سوودانه‌ی كه‌ له‌خۆی گرتووه‌. یه‌كێك له‌و كاراسانییانه‌ش له‌م وێبگه‌ڕه‌دا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌توانیت (زیادكراوه‌ plugin)ی نوێ زیاد بكه‌یت له‌ په‌نجه‌ره‌كه‌یدا. به‌مه‌به‌ستی ئاسانكردنی كاری گه‌ڕان به‌دوای زاراوه‌ی نوێی ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كاندا، ئه‌م زیادكراوه‌یه‌ په‌ره‌ی پێ دراوه‌.



زیادكراوه‌ی گه‌ڕان
وه‌ك له‌ سه‌ره‌وه‌ باس كرا، (گه‌ڕان search) كارێكی گرنگه‌، له‌و گرنگتر گه‌یشتنه‌ به‌ زانیارییه‌ دڵخوازه‌كه‌. ئه‌م زیادكراوه‌یه‌ كاراسانی ده‌كات له‌ دۆزینه‌وه‌ی وشه‌ و زاراوه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای زانیارییه‌كاندا كه‌ له‌ فه‌رهه‌نگی زانستپه‌روه‌رانی كورددا هه‌یه‌. هه‌ر وه‌ك چۆن گووگل له‌ گۆشه‌ی سه‌ره‌وه‌ی وێبگه‌ڕه‌كه‌دا شوێنی خۆی داگیر كردووه‌، ئاوهاش ده‌توانین زیادكراوه‌ی نوێی خۆمان دابنێین.


زیادكردنی له‌ژێر ویندۆزدا
زیادکراوه‌که‌ به‌ په‌ستێنراوی دابگره‌. په‌ڕگه‌یه‌کی XML ـی تیادایه‌ ده‌ری بکێشه‌ و بیکه‌ نێو بوخچه‌ی:



C:\Program Files\Mozilla Firefox\searchplugins




زیادكردنی له‌ژێر لینوكسدا
له‌سه‌ر (شێڵ shell) فرمانی هه‌ڵوه‌شاندنی په‌ستێنراوه‌كه‌ ئه‌ده‌ین:



unzip Ferhengi_it_Zkurd.zip


پاشان په‌ڕگه‌كه‌ ده‌خه‌ینه‌ (بوخچه‌ Folder)ی مه‌به‌ست كه‌ به‌رنامه‌ی فایرفۆكس به‌كاری ده‌هێنێت:



cp zkurd_it.xml /usr/lib/iceweasel/searchplugins/


له‌ وه‌شانی ئوبونتوودا بوخچه‌كه‌ له‌شوێنێكی دیكه‌دایه‌، بۆیه‌ ئه‌م فرمانه‌یان به‌كار ده‌هێنێن:



cp zkurd_it.xml /usr/lib/firefox-3.0/searchplugins


وا پێویست ده‌كات پاش ئه‌م گۆڕانكارییه‌، گه‌ر به‌رنامه‌ی فایرفۆكس كراوه ‌بوو، سه‌رله‌نوێ كاری پێ بكه‌یته‌وه‌، ئه‌و كات ده‌بینیت كه‌ زیادكراوه‌كه‌ له‌ به‌شی گه‌ڕاندا هه‌یه‌ و ده‌توانیت بیكه‌یت به‌ بنچینه‌ و بۆ گه‌ڕان به‌كاری بهێنیت:


www.zkurd.org




داگرتن
له‌ڕێگه‌ی ئه‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه‌ ده‌توانیت په‌ڕگه‌كه‌ دابگریت:
http://www.zkurd.org/aras/Ferhengi_it_Zkurd.zip




chapi bike

پێداچوونه‌وه‌ و ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێنووس، له‌سه‌ر بنه‌مای (ڕێنووسی یه‌كگرتووی زمانی كوردی): دیاكۆ.‌


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠