www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن hozhan ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠١٢/١٠/١٩    
ناوەڕۆكی ئەم وتارە
پێشەکی
داگرتن و دامەزراندن
بەکارهێنان
بەستەرەکان

پێشەکی ئەم پێوەکارە لە لیستەی کرتە (click)ی دەستی ڕاستدا، دوو بەستەر زیاد دەکات بۆ وێبگەڕی کڕۆم (Chrom)، کە دەقی دەستنیشانکراو لە هەر پەڕەی ماڵپەڕێك دەتوانرێت بە خێراترین ڕێگا بەیەك کلیك بیاندۆزیەوە لە فەرهەنگی زانستپەروەرانی کورد، یاخوود فەرهەنگی کوردئایتیگرووپ دا.

داگرتن و دامەزراندن
ئەم پێوەکراوە (plug-in) لە کۆگای پێوەکراوەکانی گووگڵ کرۆم (Chrom)دا دانراوە و بە خۆڕایی دەست دەکەوێت. دامەزراندنەکەی بە کرتە کردن لەسەری بە بەکارهێنانی وێبگەڕی کرۆم (Chrom) خۆکارانە دادەمەزرێت، پێویست بە هیچ ئامراز و ڕێنوێنییەکی تر ناکات.

بەکارهێنان
کلیکی ده‌ستی ڕاست زیادبکه‌ بۆ ئاسان گه‌ڕان له‌ وشه‌ی نیشانکراو بۆ پشکنینیان له‌ فه‌رهه‌نگی زانستپه‌روه‌رانی کورد یاخوود کوردئایتیگرووپ.
بۆ نموونە، وشەیەک دیاریدەکەین، پاشان کرتە لە ڕاستی ماوسەکە دەکەین و فەرهەنگی زکورد هەڵدەبژێرین، تاکو واتاکەیمان بە زمانی کوردی نیشان بدات
www.zkurd.org
کاتێک کرتە لە فەرهەنگی زانستپەروەرانی کورد دەکەیت، وشەکە لە لاپەڕەی زکورد دا نیشان ئەدات.
www.zkurd.org
بە هەمان شێوەی سەرەوە، بۆ فەرهەنگی دیکتیۆی کورد ئایتی گرووپ، بەکاری بهێنە

www.zkurd.org
وشەکە و هاوواتاکانی لە فەرهەنگی دیکتیۆ دەردەکەوێت:
www.zkurd.org


بەستەرەکان
١. پێوەکراو بۆ هەردوو فەرهەنگی زانستپەروەرانی کورد و کوردئایتی گروپ (دیکتیۆ)

٢. پێوەکراو بۆ فەرهەنگی (دیکتیۆ)ی کوردئایتی گروپ
chapi bike

پێداچوونه‌وه‌ و ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێنووس، له‌سه‌ر بنه‌مای (ڕێنووسی یه‌كگرتووی زمانی كوردی): دیاكۆ.‌


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠