www.zkurd.org
ئه‌ندامه‌تی پرۆژه‌كان مه‌کۆ تاقیكاری IT فه‌رهه‌نگی ماڵه‌وه
  zanistperweran



پۆستی ئه‌له‌كترۆنی
(ته‌نها بۆ ئه‌ندامانه‌)
ناو
تێپه‌ڕه‌وشه‌
له‌ لایه‌ن Danataha ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠١٣/٥/٢٢    
ناوەڕۆكی ئەم وتارە
zkurdپێشەکی
zkurdچۆن تـویـتـەر پەرەی سەند
zkurdچالاکییەکانی تـویـتـەر
zkurdوەرگێڕانی تـویـتـەر بۆ زمانی كوردی
zkurdبەستەرەکان

پێشەکی
لە بەشی یەکەمی ئەم وتارەدا باس لە تویتەر و دامەزراندن و ئامارەکان و بەکارهێنانی کرا، لەم بەشەشدا باسی پەرەسەندن و چالاکییەکانی تویتەر دەکەم، هاوکات بەستەری بەکوردیکردن و هەوڵی کوردئایتیگروپ لە وەرگێڕانی تویتەر دەنووسم.
شایەنی ناوبردنە، ئامارەکانی بەشی یەکەم تا کاتی نووسینی وتارەکە بووە. دیارە ڕۆژانە بەهۆی پەرەسەندن و گەشەی وڵاتان، ئامارەکان دەگۆڕێن و نرخی تر دێنە جێگەیان.

چۆن تـویـتـەر پەرەی سەند
تـویـتـەر وەك زۆربەی ماڵپەڕەکان بەرەو گەشەسەندن هەنگاوی نا بەڵام هەندێك هۆکاری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ وای کرد زیاتر تـویـتـەر گرنگیی پێ بدرێت:
١- هەواڵە سەرەتایییەکان دەربارەی تـویـتـەر :
نووسینی بابەتێك لەسەر تـویـتـەر وەك تۆڕی کۆمەڵایەتی لە ڕۆژنامەی (ذە وۆڵ ستریت جۆرناڵ) لە ٢٠٠٨ دا، نووسینی بابەتێکی دیکە لەلایەن (بروس ستێرلین) وە بابەتێکی دیکە لەلایەن (کـلایڤ ثـۆمسۆن) لە گۆڤاری (ذە نیو یۆرك تایمز مەگەزین). پاشتر قسەکردنی (جۆناتان زیترەین) پرۆفیسۆری یاساکانی ئینتەرنێت لە زانکۆی (هارڤەرد). کورتە باسێکی ڕۆماننووس (ڕیك موودی) کە مەبەست تێیدا تـویـتـەر بوو. نووسینی بابەتێك لەسەر تـویـتـەر لەلایەن ماڵپەڕی (نیڵسن ئۆنلاین)، تـویـتـەر براوەی خەڵاتی (ویبی ئاوارد)بوو لە ٢٠٠٩ دا.
یەکەم وشەی (گڵۆباڵ لانگویچ مۆنیتەر) هەڵبژێردرا لە ساڵی ٢٠٠٩ دا.
لە کرانەوەی ئۆڵۆمپیادی هاوینەی لەندەنی ٢٠١٢ دا، لە یاریگای (لـەندەن ئۆڵۆمپیك ستادیۆم) بەشێوەی LCD و لەسەر کورسییەکان تـویـت (جریوە)ی (تیم بێرنەرس لی) دۆزەرەوەی (World Wide Web)(www) خرایە ڕوو کە نووسیبووی (ئەمە بۆ هەموو کەسێکە).
٢- بەهاری عەرەبی :
بەکارهێنانی ماڵپەڕی تـویـتـەر لە شۆڕشەکانی وڵاتانی عەرەبی (میسر و توونس لیبیا و سووریا)، هەڵبژاردنەکانی ئێران، بێئارامییەکانی مۆڵدۆڤ. ئەمانەش کاریگەریی زۆر گەورەیان بەجێ هێشت لەسەر پەرەسەندنی تـویـتـەر بەتایبەت شۆڕشی بەهاری عەرەبی.
٣- سەردێڕ و کورتەهەواڵ :
سیاسەتی تـویـتـەر كورتبڕییە واتا سەردێر یان هەواڵی بەپەلە و نها،مکە ئەمەش زۆر لەگەڵ (ڕادیۆ،متەلەڤزیۆن، کەناڵی ئاسمانی، ماڵپەڕ، ڕۆژنامە، گۆڤار، تەنانەت بواری خوێندن، ... هتد) ڕێك دەکەوێت. یان بەکارهێنانی لە بەرنامەکانی (خەڵاتەکانی ئۆسکار،ئێم تیڤی میوزیك ڤیدیۆ ئاواردس).
٤- هەژماری کەسی و کۆمپانیا بەناوبانگەکان لە تـویـتـەردا :
ئەمەش زیاتر تـویـتـەری بەناوبانگ كرد چونکە هونەرمەندان و یاریکەران و ڕۆژنامەنووسان و کۆمپانیاکان و هتد هەژماری خۆیان دەکردەوە لە تـویـتـەردا بۆ زانینی خێراترین و زۆرترین هەواڵ وای دەخواست کە هاووڵاتیان بەشدار بن لەگەڵیان و ئاگاداری نوێکارییەکانیان بن. ئێستا زیاتر لە (١٢٣) سەرۆك وڵاتی جیهان هەژماری تایبەتیان هەیە لە تـویـتـەردا.

چالاکییەکانی تـویـتـەر

١- دروستکردنی نەرمەواڵا (software)ی تــویــتــەر لە ٢٠١٠بۆ بەرهەماکانی (ئەپڵ).
٢- لە ٨/١٢/٢٠١١ دیزانێکی نوێ بۆ تـویـتـەر دانرا و هەریەك لە دوگمەکانی (Home،Discover،Connect) (سەرەتا، دۆزینەوە، پێکەوەبەستن) زیاد کرا.
٣- ١٢/٢/٢٠١٢ گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایی (یاندێکس) یەکێکە لە ماڵپەڕەکانی گەڕان خاوەنەکەی ڕووسیایە (ڕووسییە).
٤- زیادکردنی ڕاژە (خزمەتگوزاری)ی (OAuth) بۆ زیاتر پاراستنی هەژمارەکان.
٥- ڕاژەی بانگەشەکردن (ڕیکلامکردن).
٦- خستنەگەڕی ڕاژە (خزمەتگوزاری)ی (ڤاین) بۆ بڵاوکردنەوەی کورتەڤیدیۆ بۆ ماوەی ٦ چرکە یان کەمتر دایبگرن بۆ بەرهەمەکانی ئەپڵ.

وەرگێڕانی تـویـتـەر بۆ زمانی كوردی
تویتەر بەنیاز بوو زمانی کوردی بخاتە سەر لیستی زمانەکان. لەبەر بوونی ڕێنووسی لاتینی بۆ کرمانجی و ڕێنووسی ئارامی بۆ سۆرانی/بادینی، هەوڵ درا کە لە بنەڕەتەوە دوو بەش، بۆ هەردوو شێوەزمانەکە دابنرێت. بەختەوەرانە لەمەشدا چالاکیی کوردئایتیگروپ و دڵسۆزانی تری زمانی کوردی هەماهەنگییان کرد بۆ ڕەزامەندیی دامەزراوەی تویتەر.
ئێستا پرۆژەی بە کوردیکردنی تـویـتـەر لە بواری جێبەجێکردندایە. ئەم بەستەرە بکەرەوە بۆ خوێندنەوەی تەواوی پرۆژەکە. کرتە بکە لێرە.


بەستەرەکان
وەکوو سەرچاوە، سوود لەم بەستەرانەی خوارەوە وەرگیراوە:

١- ماڵپەڕی تـویـتـەر
٢- ماڵپەڕی ویکیپیدیا
٣- هەندێك ئینفۆگرافیك
chapi bike

پێداچوونه‌وه‌ و ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێنووس، له‌سه‌ر بنه‌مای (ڕێنووسی یه‌كگرتووی زمانی كوردی): دیاكۆ.‌


مافی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ پارێزراوه‌ بۆ گرووپی زانستپه‌روه‌رانی كورد، بۆ زانیاریی زۆرتر تكایه‌ كرته‌ی ئێره‌ ‌بكه‌
©٢٠٠٣-٢٠١٠