www.zkurd.org
ئه‌م وتاره‌ تایبه‌ته‌ به‌ زانستپه‌روه‌رانی كورد
  له‌ لایه‌ن Aso.Nadiri ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/٨/٣٠

په‌ڕه‌یه‌كی نوێ بكه‌وه‌:

ڕووی وێنه‌كه‌ به‌ڕه‌نگی ڕه‌ش ڕه‌نگ بكه‌، بازنه‌یه‌ک بكێشه‌ به‌م ئامرازه‌ و پاشان به‌ ئامرازی ره‌نگكردنی گشتیی نێوی بازنه‌كه‌ش به‌ ڕه‌نگی سوری تۆخ ڕه‌نگ بكه‌و ده‌ست بنێ به‌ CTRL وD دا پێكه‌وه‌. ده‌بێ ئێستا وه‌ك ئه‌مه‌‌‌ی خواره‌وه‌بێت،

ئێستا ده‌ڕۆین بۆ لیسته‌ی Filter، و له‌وێشدا Stylize و پاشانیش Extrude هه‌ڵده‌بژێیرن:

ڕێكخستنه‌كه‌ی ده‌بێ وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ بێت:

جارێكی دیكه‌ ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ لیسته‌ی Filterو هه‌نگاوه‌كانی پێشوو دوباره‌ جێبه‌جێ ده‌كه‌ینه‌وه‌ تا ده‌گه‌ین به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌:

لێره‌دا ده‌بێ بۆ Size بنووسین 20، ئه‌وه‌ش جیوازی نێوان ئه‌م وێنه‌یه‌و وێنه‌ی پێشووه‌!.
ئێستاش ده‌ست بنێ به‌ CTRL و F دا پێكه‌وه‌، بۆ دوباره كردنه‌وه‌ی هه‌نگاوی پێشوو.
له‌كۆتایی دا وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌بێت و شێوه‌یه‌كی جوانیشه‌!

ئـاسـۆ نـادری

به‌سته‌ری ئه‌م بابه‌ته‌:
http://www.zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=104
www.zkurd.org