www.zkurd.org
ئه‌م وتاره‌ تایبه‌ته‌ به‌ زانستپه‌روه‌رانی كورد
  له‌ لایه‌ن Aso.Nadiri ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/١١/١

ئه‌م وانه‌یه‌ بریتیه‌ له‌ چۆنیه‌تی گۆڕینی ڕه‌نگی وێنه‌ كه‌ له‌ هاویندا گیرابێت، بۆ ڕه‌نگی وێنه‌یه‌ک كه‌ له‌ پاییزدا گیرابێت. به‌ چه‌ند هه‌نگاوێكی كورت.
وێنه‌یه‌ک بكه‌وه‌،( وێنه‌كه‌ ده‌بێ له‌ هاویندا گیرابێت) من ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌م كردۆته‌وه‌، خراپ نییه‌ ئه‌گه‌ر تۆش له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ تاقی بكه‌یته‌وه‌.

له‌ لیسته‌ی Layer دا كرته‌‌ بكه‌ سه‌ر Duplicate Layer بۆ له‌ڕوونوسینه‌وه‌ی لایه‌ری وێنه‌كه‌.

له‌ تابڵۆ یان چوارگۆشه‌ی لایه‌ره‌كان، به‌ ده‌ستی ڕاستی مشكی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت كرته‌ بكه‌ سه‌ر ئه‌و لایه‌ره‌ی كه‌ دروستمان كرد، Copy پاشان Blending Options هه‌ڵبژێره‌.

پاش جێبه‌جێ كردنی ئه‌و هه‌نگاوه‌، په‌نجه‌ره‌یه‌كت بۆ ده‌كرێته‌وه‌، له‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی به‌رده‌م Blend If ده‌بێ Blue هه‌ڵبژێری.

له‌ لیسته‌ی لای چه‌پی ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه‌وه‌ خاڵێك هه‌یه‌ به‌ ناوی Color Overlay، كرته‌یه‌ك بكه‌ سه‌ری، شێوه‌ی په‌نجه‌ره‌كه‌ت بۆ ده‌گۆڕدرێت، له‌ به‌رده‌م Blend Mode دا Hue هه‌ڵبژێره‌، پاشان ڕه‌نگه‌كه‌ش بگۆڕه‌ به‌ڕه‌نگێك كه‌ له‌ شێوه‌ی ڕه‌نگی سروشتی پاییز بچێت، ئه‌مه‌ ڕه‌نگه‌كه‌یه‌ كه‌ من به‌كارم بردووه‌، F17F04

پاش جێبه‌جێكردنی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی سه‌ره‌وه‌، OK کرته‌ بكه‌. به‌و شێوه‌ ئه‌و كاریگه‌ریه‌ جوانه‌ به‌و چه‌ند هه‌نگاوه‌ كورته‌ كۆتایی دێت.
شێوه‌ی كۆتایی:

ئاسۆ نادری.

به‌سته‌ری ئه‌م بابه‌ته‌:
http://www.zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=179
www.zkurd.org