www.zkurd.org
ئه‌م وتاره‌ تایبه‌ته‌ به‌ زانستپه‌روه‌رانی كورد
  له‌ لایه‌ن Aso.Nadiri ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/١١/٨

ئه‌م وانه‌یه‌ بریتییه‌ له‌ چۆنیه‌تی تێكه‌ڵاوكردنی ڕه‌نگی وێنه‌و نووسینه‌كه‌ی سه‌ری، به‌شێوه‌یه‌ک كه‌ ڕه‌نگی نووسینه‌كه‌ وه‌ک ڕه‌نگی وێنه‌كه‌ی لێبێت و به‌شێوه‌یه‌كی خنجیلانه‌و جوان ده‌ركه‌وێت.
وێنه‌یه‌ک بكه‌وه‌، من ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌م كردۆته‌وه‌:

پاشان نووسیینێک بنووسه‌ له‌ سه‌ری.

له‌و تابڵویه‌ی كه‌ چینه‌كانی تێدایه‌، كرته‌‌یه‌ک به‌ ده‌ستی ڕاستی مشكی كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بكه‌ سه‌ر چینی نووسینه‌كه‌و پاشان Blending Options هه‌ڵبژێره‌.

په‌نجه‌ره‌یه‌كت بۆ ده‌كرێته‌وه‌، له‌ ده‌ستی چه‌په‌وه‌ كرته‌یه‌ک بكه‌ سه‌ر Bevel and Emboss و خاڵه‌كانی وه‌ک ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ڕێكبخه‌.

پاشان OK کرته‌ بكه‌.
له‌و تابڵۆیه‌ی كه‌ چینه‌كانی تێدایه‌، چینی نووسینه‌كه‌ت شین بكه‌و پاشان خاڵی Fill ده‌ستكاری بكه‌، نرخه‌كه‌ی له‌ 100 ـه‌وه‌ بگۆڕه‌ بۆ 0.

وێنه‌و نووسینه‌كه‌ له‌ كۆتاییدا وه‌ک ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یان لێدێت.

ئاسۆ نادری.

به‌سته‌ری ئه‌م بابه‌ته‌:
http://www.zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=184
www.zkurd.org