www.zkurd.org
ئه‌م وتاره‌ تایبه‌ته‌ به‌ زانستپه‌روه‌رانی كورد
  له‌ لایه‌ن diyako ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٢/٩/٢٢

یه‌ك CD بۆ پاشه‌كه‌وتكردنی مۆسیقا له 44100 جار نموونه‌هه‌ڵگرتن، 16 بیت بۆ هه‌ر نموونه‌یه‌ك و دوو كانال (بۆ ده‌نگه‌كانی Stereo) كه‌ڵك و‌ه‌رده‌گرێ. واتا یه‌ك CD ‌نزیكه‌ی 10 میلیۆن بایت (10 مگابایت) له زانیاری بۆ یه‌ك خوله‌ك مۆسیقای سه‌ر CD كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ. واته پارچه مۆسیقایه‌كی 3 خوله‌كی پێویستی به 30 مگابایت زانیارییه.

ئه‌گه‌ر فایلێكتان له ئینته‌رنته‌وه داگرتبێ، ده‌زانن كه 30 مگابایت زۆر زۆره و ماوه‌ی وه‌رگرتنی به مۆدێم ڕه‌نگه چه‌ندین كاژێر بخایه‌نێ.

MPEG كه كورته‌ی Moving Picture Experts Group ه بۆ سیستمه‌كانی لێكپه‌ستانی زانیاریی وێنه‌یی په‌ره‌ی پێ دراوه. بۆ وێنه فیلمه‌كانی DVD له لێكپه‌ستانی MPEG كه‌ڵك وه‌رده‌گرن تا زانیارییه‌كانی فیلمی و وێنه‌یی له بۆشاییه‌كی كه‌متردا پاشه‌كه‌وت بكه‌ن. سیسته‌می لێكپه‌ستانی MPEG بریتییه‌ له ژێرسیستمێكه‌وه كه بۆ لێكپه‌ستانی ده‌نگ به‌كار ده‌چێ و پێی ده‌وترێ MPEG-1 Audio Layer-3 كه خۆمان به كورته‌ی MP3 ده‌یناسین.

MP3 ده‌توانێ مۆسیقایه‌ك به‌هۆی هه‌ڵگرتنی نموونه‌یه‌كه‌وه له 10 یان 12 نموونه لێك بپه‌ستێنێ و دیسانه‌وه‌ش چۆنیه‌تیی CDكه به‌و ڕاده‌یه ڕاگرێ. كه‌واته فایلێكی ده‌نگیی 30 مگابایتی له یه‌ك CDه‌وه داده‌به‌زێ بۆ 3 مگابایت.

به‌سته‌ری ئه‌م بابه‌ته‌:
http://www.zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=242
www.zkurd.org