www.zkurd.org
ئه‌م وتاره‌ تایبه‌ته‌ به‌ زانستپه‌روه‌رانی كورد
  له‌ لایه‌ن diyako ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٢/١٢/٢٨

حه‌ز ده‌كه‌ی ئه‌و سایته‌ی كه سه‌ردانی ده‌كه‌ی لای خۆت هه‌ڵیگری به‌ڵام كه‌سی تر نه‌یبینێ واته نه‌یخه‌یته ناو لیستی Favourites ؟ ده‌توانی به لای ڕاستی مشكه‌كه‌ت كلیكی شوێنێكی ئه‌و سایته بكه‌ی. په‌نجه‌ره‌یه‌كت بۆ ده‌كرێته‌وه، یه‌كێك له‌و ده‌سته‌واژانه‌ی له‌وێ ده‌یبینی ئه‌مه‌یه: (قه‌دبڕ دروست بكه). كرته بكه‌ سه‌ری. په‌یامێكت بۆ دێت كه ده‌ڵێت: قه‌دبڕێك بۆ ئه‌م لاپه‌ڕه تازه‌یه‌ له‌سه‌ر ڕووپه‌ڕه‌كه داده‌نرێ. له‌وێ كلیكی OK بكه.
به‌و جۆره قه‌دبڕێك له‌سه‌ر بنپه‌ڕی كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت دروست ده‌بێ. ده‌توانی فۆلده‌رێك چێ بكه‌ی و هه‌موو ئه‌و چه‌شنه قه‌دبڕانه‌ی تێ بخه‌ی و پاشان فۆلده‌ره‌كه له شوێنێكی كۆمپیۆته‌ره‌كه دانێی كه كه‌س نه‌یدۆزێته‌وه جگه له خۆت نه‌بێ.

به‌سته‌ری ئه‌م بابه‌ته‌:
http://www.zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=260
www.zkurd.org