www.zkurd.org
ئه‌م وتاره‌ تایبه‌ته‌ به‌ زانستپه‌روه‌رانی كورد
  له‌ لایه‌ن diyako ه‌وه‌، ‌ ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/١/٣
(به‌شی دووه‌م).

(ئه‌م به‌شه پاشماوه‌ی به‌شی پێشووه).

دیاریكردنی پرۆگرامی ستانداردی ئی‌پۆست زۆر ئاسانه. بۆ نموونه ده‌توانی Outlook Express بكه‌ی به ستاندارد، چونكوو له‌وێدا به ئاسانی ده‌توانی كوردیش بنووسی. ئاوا بكه‌:
1ـ دوو جار كرته بكه‌ سه‌ر پرۆگرامی Outlook Express.
2ـ له لای سه‌ره‌وه له دێڕی منووه‌كان بچۆ بۆ Tools (ئامرازه‌كان).
3ـ پاشان كرته بكه سه‌ر Options
4ـ له به‌شی General (گشتی) بچۆ بۆ لای خواره‌وه كه به كوردی ده‌بێته (ستاندارده‌پرۆگرام بۆ ناردن و وه‌رگرتنی په‌یامه‌كه‌كان).
5ـ له‌وێ نووسراوه: (ئه‌م پرۆگرامه هه‌ڵسووڕێنه‌‌ری ستاندارد ن‌ی‌ی‌ه بۆ e-post) و له ته‌نیشتی لای ڕ‌استیشی دوگمه‌یه‌ك هه‌یه كه لێی نووسراوه: (دیاریی بكه وه‌كوو ستاندارد). كرته بكه سه‌ری.
6ـ پاشان كرته بكه به سه‌ر Ok.
ئێسته به‌و جۆره پرۆگرامی Outlook Express بووه به پرۆگرامی ستانداردی ئی‌پۆسته‌كه‌ت. هه‌ر كاتێ ویستت ده‌توانی ئه‌وه وه‌كوو ستاندارد هه‌ڵوه‌شێنیته‌وه.

به‌سته‌ری ئه‌م بابه‌ته‌:
http://www.zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=266
www.zkurd.org