چێكردنی ماڵپه‌ڕ www.zkurd.org/diyako/m |
|
| ماڵه‌وه | | پێشه‌كی | ده‌ستپێك | ده‌ق | ڕه‌نگ | به‌سته‌ر | وێنه | خشته | چوارچێوه | كوردی | ئینته‌رنێت | نووسینی بزواو | پێشنیار | هه‌متر
| |
|
وانه‌ی 2: ده‌ق text له
وانه‌ی 1دا ماڵپه‌ڕێكمان چێ كرد، به‌ڵام زۆر ساده بوو و هه‌موو ئه‌وه‌ش كه لای
خۆمان نووسیبوومان له ماڵپه‌ڕه‌كه له‌سه‌ر یه‌ك دێڕ دیار بوو، واته هه‌رچه‌ند
لای خۆمان له دوو دێڕدا نووسیبوومان لێره چوونه سه‌ر یه‌ك دێڕ و ته‌نانه‌ت
بنی لاپه‌ڕه‌كه‌ش هیچ ڕه‌نگێكی نه‌بوو و ته‌نها سپی بوو، ئا به‌مشێوه‌یه دیار
بوو: BEXÊR
BÊN! Min nawim Diyako ye u xellkî Kurdistanim. ئێسته ده‌مانه‌وێ هه‌ندێ ئاڵوگۆڕی تێدا به‌دی بێنین: كرته‌یه‌ك
ده‌كه‌ینه سه‌ر ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ی كه چێمان كردووه واته index.html با
بكرێته‌وه. پاشان به مشكه‌كه كرته‌یه‌ك ده‌كه‌ینه شوێنێكی بۆشی ماڵپه‌ڕه‌كه،
ده‌لاقه‌یه‌ك ده‌كرێته‌وه كه هه‌ندێ شتی تیا دیاره، یه‌كێك له‌وانه ده‌سته‌واژه‌یه‌كه
كه به كوردی ده‌بێته: سه‌رچاوه
پیشان بده كرته
ده‌كه‌ینه سه‌ر ئه‌ویش، كۆدی ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان له‌خۆوه له‌نێو پرۆگرامی NotePad دا ده‌كرێته‌وه. له‌نێو
ئه‌و كۆدانه‌ی كه نووسیبوومان هه‌ندێ كۆدی نوێ داده‌نێین: (لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی
كۆده تازه‌كان باشتر ببینرێن به ڕه‌شێكی تۆخ ده‌ینووسمه‌وه، به‌ڵام ئێوه هه‌ر
به ڕه‌نگی ئاسایی بینووسن):
ئێسته
با بزانین ئه‌و كۆده نوێیانه‌ی دامانناوه چ واتایه‌كیان هه‌یه: <CENTER> واته هه‌ر
تێكستێك كه پاش <CENTER> ده‌نووسرێ بیهێنه ناوه‌ڕاستی لاپه‌ڕه‌كه‌مانه‌وه. </CENTER> واته كۆتاییی
هێنانه‌ناوه‌ڕاستی تێكست. <H1> كورته‌ی (header1) ه له زمانی
ئینگلیزی‌دا كه به كوردی ده‌بێته: سه‌ردێڕی قه‌باره 1. قه‌باره 1 گه‌وره‌ترینه
و قه‌باره 6 بچووكترینه، واته سه‌ردێڕی نووسراوه‌كه‌مان كه پاش <H1> نووسراوه قه‌باره‌كه‌ی
بكه به ژماره‌ی 1. </H1> واته لێره‌وه
قه‌باره 1 كۆتاییی پێدێ. قه‌باره‌كان
واته گه‌وره و بچووكییه‌كان به‌م شێویه‌ن: <H1> <H2> <H3> <H4> <H5> <H6> <p> واته
چه‌پكه ڕسته‌یه‌كی نوێ (پاراگرافێكی نوێ.) </p> واته
كۆتاییی كۆدی پاراگرافی نوێ، به‌ڵام پێویست ناكا بنووسرێ. <FONT SIZE=4> واته
ئه‌و نووسینانه‌ی كه پاش ئه‌وه دێن قه‌باره‌كه‌یان بكه به ژماره‌ی 4. بۆ ئه‌م
نووسینانه‌ش له ژماره‌ی 1 هه‌تا ژماره‌ی 7 قه‌باره‌یان گه‌وره و بچووك ده‌بێ.
قه‌باره‌ی 1 بچووكترینه و قه‌باره‌ی 7 گه‌وره‌ترینه. كۆدی كۆتاییه‌كه‌شی </FONT> ه. كاتێ تۆ
له كه‌مپیۆته‌ره‌كه‌تدا دێڕێك ده‌نووسی ده‌توانی له هه‌ر لایه‌كی دێڕه‌كه كه
حه‌ز بكه‌ی كرته بكه‌یته سه‌ر Enter و بچیته سه‌ر دێڕێكی نوێ واته ده‌بینی كه نووسراوه‌كه‌ت دێته دێڕی
خوارتره‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و نووسراوه‌یه به شێوه‌ی ماڵپه‌ڕ ده‌ربێنی دوایی
كه سه‌یری ماڵپه‌ڕه‌كه بكه‌ی ده‌بینی هه‌رچه‌ند لای خۆت نووسینه‌كه‌ت چووبووه
سه‌ر دێڕی نوێوه به‌ڵام له ماڵپه‌ڕه‌كه‌تدا نه‌هاتووه‌ته خواره‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی
بته‌وێ ئه‌و كاره‌ت بۆ بكرێ ده‌بێ له نووسینه‌كه‌تدا له‌و شوێنه‌ی كه حه‌ز ده‌كه‌ی
بێیته سه‌ر دێڕی نوێوه كۆدی <BR> دانێی. جا كاتێ ئه‌و نووسراوه‌یه
بكه‌یته ماڵپه‌ڕ ده‌بینی كه دێڕه‌كه‌ت له‌وێ هاتووه‌ته سه‌ر دێڕی خوارتره‌وه. ئێسته
هه‌ندێ ئاڵوگۆڕمان به‌سه‌ر نووسینه‌كه‌ماندا هێنا. پاش ئه‌و
ئاڵوگۆڕانه هه‌ر له‌سه‌ر ناوكه‌ی خۆی كه index.html ه
پاشه‌كه‌وتی ده‌كه‌ین. واته: File save جا ئێسته
ده‌توانی سه‌یری ناوی folder ه‌كه‌ت بكه‌ی و ئه‌وه‌ی پاشكه‌وتت كردووه كرته بكه‌یته سه‌ری
بزانی چۆن دیاره یان ئه‌گه‌ر كرته بكه‌یته ئه‌م دێڕه‌ی خواره‌وه ده‌بینی ئه‌وه‌ی
چێمان كردووه چۆن دیاره: كرته بكه ئێره بۆ دیتنی ئه‌وه‌ی چێمان كردووه كه‌وابوو ئێسته فێر بووین چۆن له نێو ماڵپه‌ڕه‌كه‌ماندا
قه‌باره‌ی سه‌ردێڕی نووسراوه‌كه‌مان گه‌وره بكه‌ینه‌وه هه‌روه‌ها فێر بووین كه چۆن وشه‌یه‌ك یان دێڕێك یان
پاراگرافێكیش گه‌وره‌تر بكه‌ینه‌وه. ئه‌وه‌ش فێر
بووین كه چۆن نووسراوه‌كه‌مان بهێنینه ناوه‌ڕاستی
لاپه‌ڕه‌كه‌مانه‌وه. كۆتاییی وانه‌ی 2 * * * |
|
پۆستی ئه‌له‌كترۆنی | دیاكۆ | زانستپه‌روه‌رانی كورد | كوردئایتیگرووپ | وێبڵاگی كوردی | |