چێكردنی ماڵپه‌ڕ www.zkurd.org/diyako/m |
||||
| ماڵه‌وه | | پێشه‌كی | ده‌ستپێك | ده‌ق | ڕه‌نگ | به‌سته‌ر | وێنه | خشته | چوارچێوه | كوردی | ئینته‌رنێت | نووسینی بزواو | پێشنیار | هه‌متر
| |
||||
وانه‌ی 1: ده‌ستپێك ئێسته كه له پێشه‌كییه‌كه‌دا تۆزێ ناسیاویمان له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕ
په‌یدا كرد، ده‌ست ده‌كه‌ین به چێكردنی خودی ماڵپه‌ڕ، هه‌وڵ ده‌ده‌ین زۆر به ئه‌سپایی
و به زمانێكی ساكار و هه‌نگاو به هه‌نگاو بچینه پێشه‌وه: * * * ڕه‌نگه له خۆمان بپرسین ئاخۆ ماڵپه‌ڕ
كه به ئینگلیزی ده‌بێته homepage چییه؟ بۆچی داهاتووه؟ ڕاستییه‌كه‌ی ڕه‌نگه گه‌لێ هۆكاری هه‌بوونی ماڵپه‌ڕ هه‌بێ، به‌ڵام
گرنگترینی ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ بتوانێ ئه‌وه‌ی له‌نێو كه‌مپیۆته‌ره‌كه‌یدا ده‌ینووسێ
(به هه‌ر كه‌مپیۆته‌رێك چ PC و چ Macintosh یان هه‌ر جۆره كه‌مپیۆته‌رێكی تر و به هه‌ر جۆره پرۆگرامێك ده‌ینووسێ
بیخاته سه‌ر شوێنێك (ئینته‌رنت) بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌سێ به هه‌ر چه‌شنه كه‌مپیۆته‌رێك
بتوانێ بیبینێ یان بیخوێنێته‌وه). ئه‌وه زۆر گرنگه چونكوو مرۆڤ ڕه‌نگه نه‌توانێ
به PC نووسینه‌كانی Macintoshێك بخوێنێته‌وه،
به‌ڵام ماڵپه‌ڕ ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كا. جا ئاخۆ ماڵپه‌ڕ خۆی چۆن ساز
كراوه؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره ده‌بێ بڵێم هه‌ر ماڵپه‌ڕێك
دوو قاتـی هه‌یه، قاتی پێشه‌وه و قاتی پشته‌وه. قاتی پێشه‌وه ئه‌و قاته‌یه
كاتێ تۆ ده‌چیته ناو ماڵپه‌ڕی كه‌سێكه‌وه لاپه‌ڕه‌یه‌كی جوان و ڕازاوه ده‌بینی.
به‌ڵام قاتی پشته‌وه‌ت لێ دیار نییه و پێویستیش ناكا بیبینی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حه‌ز
بكه‌ی بیبینی به لای ڕاستی مشكه‌كه‌ت كرته بكه سه‌ر شوێنێكی ماڵپه‌ڕه‌كه‌وه
ئه‌و كاته په‌نجه‌ره‌یه‌كی بچكۆلانه‌ت بۆ ده‌كرێته‌وه كه ده‌توانی چه‌ند شتێك
له‌وێ هه‌ڵبژێری؛ یه‌كێك له‌وانه ئه‌وه‌یه كه ده‌توانی شتێك هه‌ڵبژێری كه به
كوردی ده‌بێته:
سه‌رچاوه پیشان بده
تۆش ئه‌گه‌ر كرته بكه‌یته سه‌ر ئه‌وه ئه‌و
كاته قاتی پشته‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌بینی ئه‌ویش كۆڵێ كۆد و شتی وایه كه ئۆتۆماتیكی
له نێو بۆ وێنه پرۆگرامی NotePadدا ده‌كرێنه‌وه. ئه‌وانه
كۆدێكن كه ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌یان پێ ساز كراوه. ڕه‌نگه زۆر ئاڵۆز و تێكه‌ڵ و پێكه‌ڵ
بێنه پێش چاو، به‌ڵام له ڕاستیدا واش نییه. ئه‌و كۆدانه‌یه كه بڕیار ده‌ده‌ن
ماڵپه‌ڕێك شێوه‌كه‌ی چۆن بێ.
---------------------- گرنگ: بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و شتانه‌ی لێره‌به‌دواوه چاكی ده‌كه‌ین تێكه‌ڵی
شته‌كانی تری ناو كه‌مپیۆته‌ره‌كه‌مان نه‌بێ له ڕووپه‌ڕی (شاشه‌ی) كه‌مپیۆته‌ره‌كه‌مان فولده‌ر folder ێك چاك ده‌كه‌ین و ناوی ده‌نێین Mallperrekem و ئیتر هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی چێی ده‌كه‌ین له ناوی
ئه‌وه‌دا پاشه‌كه‌وتی ده‌كه‌ین. چێكردنی folder زۆر ئاسانه، به لای ڕاستی مشكه‌كه‌ت كرته‌یه‌ك بكه‌ره شوێنێكی بۆشی
سه‌ر ڕووبه‌ری كه‌مپیۆته‌ره‌كه‌ت، ده‌لاقه‌یه‌كت بۆ ده‌كرێته‌وه. له‌وێ New و پاشان Folder ده‌ستنیشان بكه و ئینجا ناوی بنێ Mallperrekem وه‌ك وتمان ئیتر له‌مه به‌دواوه هه‌رچی پێوه‌ندیی به ماڵپه‌ڕه‌كه‌مانه‌وه
هه‌یه له‌نێو ئه‌و folder ه‌دا دایبنێ). ---------------------- ئێمه لێره‌دا ده‌مانه‌وێ باسی ئه‌وه بكه‌ین كه ئه‌و كۆدانه چۆن
ده‌نووسرێن، واته چی بنووسین كه ماڵپه‌ڕێك ساز كه‌ین؟ وتمان كه كۆده‌كان له نێو ”NotePad”دا ده‌كرێنه‌وه كه‌وابێ هه‌ر ئه‌و پرۆگرامه‌ش به‌كار ده‌هێنین بۆ
نووسینی كۆده‌كان، واته ته‌نیا به نووسین له نێو ”NotePad”دا ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان ساز ده‌كه‌ین: چێكردنی ماڵپه‌ڕ: ئه‌و پرۆگرامه نووسینه‌ی كه باسمان كرد واته”NotePad” بكه‌ره‌وه و ئه‌م شه‌ش دێڕه كۆده‌ی به‌م شێوه‌یه تێدا
بنووسه:
فه‌رق ناكا ئه‌و كۆدانه به
پیتی گه‌وره‌ی لاتین بنووسی یان به پیتی بچووك، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی دواتر هه‌ڵه‌مان
بۆ ساز نه‌بێ یان هه‌ر به گه‌وره بینووسه یان هه‌ر به بچووك. ئێسته بزانین ئه‌م
كۆدانه ما‌نایان چییه؟ <HTML> به‌و پرۆگرامه‌ی كه
ده‌توانێ تێكستی ئاسایی و تێكستی ماڵپه‌ڕ لێك جیا بكاته‌وه واته بۆ وێنه به
پرۆگرامی (Microsoft
Internet Explorer)
ڕاده‌گه‌یه‌نێ
كه لێره‌وه كۆدی ماڵپه‌ڕ یان <HTML> ده‌ست پێده‌كا. له بیرت نه‌چێ كه ئه‌و كۆدانه له نێو ئه‌و
كه‌وانه بچووكانه‌دا بنووسی ئه‌گینا هه‌مووی به هه‌ڵه ده‌رده‌چێ. </HTML>یش ڕاده‌گه‌یه‌نێ
كه لێره‌وه كۆده‌كانی <HTML>
كۆتاییان پێدێ. <HEAD>یش بۆمان دیاری ده‌كا
كه ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان ناوی چییه. <BODY> ئه‌وه‌ی له ماڵپه‌ڕه‌كه‌ماندا
دیاره له نێوان كۆده‌كانی <BODY> ده‌رده‌كه‌وێ. ئێسته با ناوێك بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان
دابنێین. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دێڕێكی پێ زیاد ده‌كه‌ین: (به پیتی لاتین ده‌نووسین:
ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی من)، به‌م شێوه‌یه:
له نێوان كۆده‌كانی <TITLE> دا ناوی ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان ده‌نووسین.
ئه‌و ناوه دواتر له سه‌رسه‌ره‌وه لای چه‌پی ڕووپه‌ڕی كه‌مپیۆته‌ره‌كه‌مان ده‌رده‌كه‌وێ. به‌ڵام جارێ هه‌ندێ نووسراوه‌ی تری پێ زیاد ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌م
جاره ئیتر له پاش <BODY> ده‌ینووسین چونكوو سه‌ردێڕ نییه تا له‌نێو <TITLE> دا بینووسین. له پاش <BODY> دا به لاتین ده‌نووسین: به‌خێر بێن! من ناوم دیاكۆیه و خه‌ڵكی كوردستان‌م. (یان خۆتان هه‌ر تێكستێكتان پێ خۆش بێ ده‌توانن له‌وێ بینووسن و بێگومان
له جیاتیی ناوه‌كه‌ی دیاكۆش ناوی خۆتان ده‌نووسن.) وه‌ك وتم، ئه‌و تێكسته سۆرانییه‌ی كه به ڕه‌نگی شین نووسیومه
ده‌بێ به ئه‌لفوبێی لاتین له پاش <BODY> دا به لاتین بنووسین. واته وا ده‌كه‌ین: (ئه‌گه‌ر
تاقه‌تتان نییه هه‌مووی بنووسنه‌وه ده‌توانن كۆپیی بكه‌ن، به مشكه‌كه‌تان هه‌موو
ئه‌م كۆدانه‌ی خواره‌وه ڕه‌ش بكه‌نه‌وه پاشان كاتێك كه ڕه‌شه به لای ڕاستی
مشكه‌كه‌تان كرته بكه‌نه سه‌ری و وشه‌ی copy ده‌بینن، كۆپیی بكه‌ن و پاشان به مشكه‌كه‌تان بچنه ناو NotePad و له‌وێ داینێن واته paste ی بكه‌ن.)
سه‌رنجێكی پێویست: باشتره هه‌ر له ئێسته‌وه ئه‌وه بڵێم كه ئه‌و پیتانه‌ی ده‌ینووسین
ده‌بێ ئه‌و پیتانه بێ كه له زمانی ئینگلیزی‌دا به‌كار ده‌چن. هه‌روا به ئاسانی ناكرێ هه‌ندێ
پیت و هێمای تایبه‌تی بۆ وێنه پیته لاتینه كوردییه‌كان وه‌كوو ê, î, û, ç له ئینته‌رنتدا پیشان بده‌ین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ریش
ئێمه بتوانین له كه‌مپیۆته‌ره‌كه‌ماندا بینووسین كاتێ بیخه‌ینه ناو ئینته‌رنت
خه‌ڵكی هه‌موو لایه‌كی دنیا ناتوانێ به‌و شێوه‌یه بیبینێ كه ڕه‌نگه لای خۆت دیاره. جا چی بكه‌ین ئه‌گه‌ر ویستمان پیتی وا به‌كار بێنین؟ ئه‌ویش چاره‌سه‌ر ده‌كرێ. بۆ نووسینی ئه‌وانه ده‌بێ له باتیی هه‌ر
كامیان، كۆدێك بنووسین. بۆ وێنه بۆ نووسینی پیتی ê ده‌بێ ئه‌م كۆده بنووسین: ê واته بۆ نووسینی وشه‌ی
sêw ده‌نووسین sêw ئه‌وه ئێسته له‌نێو”NotePad”دا
وا: sêw دیاره به‌ڵام كاتێ نووسینه‌كه‌مان بكه‌ینه ماڵپه‌ڕ
و بیخه‌ینه سه‌ر ئینته‌رنت له هه‌موو لایه‌كی دنیا وشه‌ی sêw ده‌بینن و نه‌ك sêw. بۆ دیتنی لیسته‌یه‌ك له‌و هێمایانه‌ی كه له ئینته‌رنه‌تدا به‌كار
ده‌چن كرته بكه ئێره: جا ئه‌گه‌ر حه‌ز بكه‌ن ئه‌و تێكسته كوردییه لاتینیه‌ی كه له سه‌ره‌وه
نووسیومانه و ته‌نها له پیته‌كانی باوی زمانی ئینگلیزی كه‌ڵكمان وه‌رگرتووه ده‌گۆڕین
و كوردییه‌كی لاتینیی ته‌واوی بۆ به‌كار ده‌به‌ین. بۆیه جارێكی تر ده‌ینووسینه‌وه:
من هێماكانم بۆیه به ڕه‌نگی سوور دیاری كردووه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی
بۆ ئێوه دیار بێ، ئێوه پێویست ناكا به ڕه‌نگی سوور بینووسن. ئێسته ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه كه سه‌یری نۆبه‌ره‌كه‌مان بكه‌ین
بزانین ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان له ڕاستیدا شێوه‌كه‌ی چۆنه. تاكوو ئێسته ئه‌وه‌ی كه نووسیومانه هه‌مووی به شێوه‌ی تێكستێكی
ئاسایی دیاره و نه‌ك به شێوه‌ی ماڵپه‌ڕ، ده‌بێ ئه‌و تێكسته بكه‌ینه ماڵپه‌ڕ،
چۆن؟ ئێسته پێتان ده‌ڵێم. وتمان ئه‌وه‌ی كه تا ئێسته نووسیومانه به شێوه‌ی تێكستێكی ئاسایی
دیاره، ده‌بێ بیگۆڕینه سه‌ر شێوه‌ی ماڵپه‌ڕ، بۆ ئه‌وه پاشه‌كه‌وتی ده‌كه‌ین و
ناوێكی بۆ داده‌نێین و له ئاخری ناوه‌كه‌ش .html یان htm. ده‌نووسین. سه‌رنج: ده‌توانی له نێو ماڵپه‌ڕه‌كه‌تدا چه‌ندین لاپه‌ڕه‌ت هه‌بێ، به‌ڵام
یه‌ك لاپه‌ڕه‌یان ده‌بێ لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی بێ، واته كاتێ یه‌كه‌م جار خه‌ڵك ده‌چێته
ناو ماڵپه‌ڕه‌كه‌ته‌وه ئه‌و لاپه‌ڕه‌ی ده‌ستپێكه ببینێ و پاشان له‌وێوه بچێ بۆ
ناو لاپه‌ڕه‌كانی تر. جا ئه‌وه زۆر گرنگه كه ده‌بێ لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كی ناوه‌كه‌ی ئاوا
بێ ئه‌گینا تووشی گێره و گرفت ده‌بن: index.htm یان index.html ئێسته ئه‌و كۆدانه‌ی كه نووسیمان پاشه‌كه‌وتی ده‌كه‌ین وه‌كوو:
index.html وا ده‌كه‌ین: File Save as... index.html به ناوی index.html پاشه‌كه‌وتی ده‌كه‌ین. (له ناوی ئه‌و folder ه‌دا دایده‌نێین كه پێشتر دروستمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی
شته‌كانمان بخه‌ینه ناوی بۆ ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵی باقیی شته‌كانی تر نه‌بێ.) هه‌ر كه پاشكۆی .html به ناوه‌كه زیاد ده‌كه‌ین و پاشه‌كه‌وتی ده‌كه‌ین، یه‌كسه‌ر له شێوه‌ی
تێكستی ئاسایی ده‌گۆڕدرێ و به‌شێوه‌ی HTML واته ماڵپه‌ڕ ده‌ردێ. ئێسته پرۆگرامی ”NotePad”ه‌كه
داخه. ده‌بینین له‌نێو folderه‌كه‌تدا شتێكی نوێ به ناوی index.html دروست بووه. ئه‌وه چییه؟ كرته بكه سه‌ری،
ئه‌وه ماڵپه‌ڕه نوێیه‌كه‌ته كه دروستت كردووه. ده‌توانی كرته بكه‌یته سه‌ری و بیبینی یان كرته بكه سه‌ر ئه‌م
دێڕه‌ی خواره‌وه بۆ دیتنی: كرته بكه ئێره بۆ دیتنی ئه‌وه‌ی
چێمان كردووه! چی بوو؟ جوان نه‌بوو؟ قه‌ی ناكا، ئه‌گه‌ر په‌له نه‌كه‌ی له وانه‌كانی داهاتوودا ئه‌و
ماڵپه‌ڕه ده‌ڕازێنینه‌وه. ئایا ده‌زانی ئه‌گه‌ر مشكه‌كه‌ت به‌سه‌ر نووسینه‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌تدا
ڕاكێشی ده‌بینی ڕه‌ش ده‌بێته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بده‌ی شتێكی له‌سه‌ر بنووسی
ناتوانی. بۆ؟ بۆ ئه‌وه تۆ ئێسته له قاتی پێشه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی خۆتدای و له‌وێوه
ناكرێ ده‌ستكاریی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت بكه‌یت. بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستكاریی بكه‌ی ده‌بێ
بچیته‌وه بۆ قاتی پشته‌وه. كۆتاییی وانه‌ی 1 |
||||
پۆستی ئه‌له‌كترۆنی | دیاكۆ | زانستپه‌روه‌رانی كورد | كوردئایتیگرووپ | وێبڵاگی كوردی | |