چێكردنی ماڵپه‌ڕ www.zkurd.org/diyako/m |
| ماڵه‌وه | | پێشه‌كی | ده‌ستپێك | ده‌ق | ڕه‌نگ | به‌سته‌ر | وێنه | خشته | چوارچێوه | كوردی | ئینته‌رنێت | نووسینی بزواو | پێشنیار | هه‌متر
| |
وانه‌ی 9: «چۆن
ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان له‌سه‌ر ئینته‌رنت دانێین؟» سه‌رنج: ئه‌وه
زۆر گرنگه كه یه‌كه‌مین لاپه‌ڕه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت واته لاپه‌ڕه‌ی ده‌ستپێك به
ناوی index.htm یان index.html پاشه‌كه‌وت بكه‌ی، ئه‌گینا
سرڤیسهئینتهرنهتییهكان تێناگه‌ن كه لاپه‌ڕه‌ی ده‌ستپێكی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت ده‌بێ
ئۆتۆماتیكی بكرێته‌وه كاتێ كه‌سێك ناونیشانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت له‌نێو ئینتهرنهتخوێنهرهكهیدا
ده‌نووسێ. ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت بناسێنه: ده‌زانی
كه ده‌زگای وا هه‌یه مرۆڤ ده‌توانێ له ڕێگه‌یانه‌وه به شوێن ماڵپه‌ڕ یان
بابه‌تێكی تایبه‌تیدا بگه‌ڕێ، بۆ وێنه Altavista، تۆ ده‌توانی
بچیته سایته‌كه‌یانه‌وه و له‌وێ به شوێن شتێكی تابیهتیدا بگه‌ڕێی. بۆ وێنه
وشه‌ی kurd ده‌نووسی و ئیتر ڕه‌نگه سه‌دان یان هه‌زاران ماڵپه‌ڕت پێ
بناسێنێ كه بابه‌تێكیان سه‌باره‌ت به كورد تیادا هه‌بێ. به‌و جۆره له ڕێی ئه‌وانه‌وه
مه‌به‌سته‌كه‌ت ده‌دۆزیته‌وه. تۆش كه
خاوه‌نی ماڵپه‌ڕێكی ده‌توانی له‌لای ئه‌وان ناوی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت تۆمار بكه‌ی تا
سهردانكهرهكانیان بتوانن ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی تۆ له ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه بدۆزنه‌وه.
به‌ڵام
چۆن ئه‌و كارگوزارییانه ده‌زانن كه تۆ بۆ وێنه شتێكت سه‌باره‌ت به kurd له ماڵپه‌ڕه‌كه‌تدا
هه‌یه؟ كۆدی meta بۆ ئه‌و
كاره ده‌بێ تۆ له كۆدێكی تایبه‌تی كه‌ڵك وه‌رگریت و ده‌بێ له نێو ماڵپه‌ڕه‌كه‌تدا
داینێی. بۆ وێنه ڕه‌نگه له ماڵپه‌ڕه‌كه‌تدا باسی kurd و Kurdistan وNewroz ت
كردبێ. ئاوا ده‌كه‌ی: <head> جا هه‌ر
كاتێ كه‌سێ له ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه به شوێن ئه‌و وشانه بگه‌ڕێ له‌گه‌ڵ گه‌لێ
ماڵپه‌ڕی تر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی تۆشیان پێ ده‌ناسێنێ، به‌ڵام به مه‌رجێ له پێشدا
ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت له‌سه‌ر ئینته‌رنه‌ت دانابێ. چۆن ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان بخه‌ینه سه‌ر ئینته‌رنه‌ته‌وه؟ ئێستا
كه ماڵپهڕێكمان چێ كردووه چیی لێ بكه‌ین؟ خۆ نابێ هه‌ر له‌نێو كهمپیۆتهرهكهی
خۆماندا بێ و كه‌س نه‌یبینێ! ده‌بێ
هه‌موو ئه‌و شتانه بخه‌ینه سه‌ر تۆڕی جیهانیی ئینته‌رنت، ئه‌ویش هیچ گران نییه.
له‌و شوێنه‌ی كه هێڵی ئینتهرنتهكهت ڕاكێشاوه بێگومان شوێنێكیان بۆ ته‌رخان
كردووی كه ئه‌گه‌ر ماڵپه‌ڕێكت هه‌یه له‌ڕێی ئه‌وانه‌وه له‌سه‌ر ئینته‌رنتی
دانێی، ئه‌گینا زۆر شوێنی تریش هه‌یه كه ده‌توانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت له‌وێ دانێی،
زۆر جار ئه‌وانه بانگه‌شه‌یه‌ك reklamێك ده‌خه‌نه سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت، به‌ڵام شتێ هێنده ئه‌سته‌م
نییه. وه‌ك ده‌بینن من ماڵپه‌ڕه‌كه‌م له لای www.geocities.com
داناوه و ئه‌وانیش
بانگه‌شه‌یه‌ك ده‌خه‌نه سه‌ری به‌ڵام ده‌كرێ خێرا له‌ده‌ستیان قوتار بیت. ده‌بێ
له پێشدا ناونیشانی سایته‌كه‌ی ئه‌وان بنووسرێ پاشان ناوێك كه تۆ بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت
هه‌ڵیده‌بژێری. بۆ وێنه سه‌یری ئادریسی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی من بكه‌ن: http://www.geocities.com/dyako700/ به‌ڵام ئه‌گه‌ر حه‌ز بكه‌ن ده‌توانن
به پاره‌یه‌كی ساڵانه شوێنێكی تایبه‌تی وه‌رگرن كه تایبه‌ت به خۆتان بێت. جا ئه‌گه‌ر
بڕیار بده‌ن كه ماڵپه‌ڕه‌كه‌تان له شوێنێك دانێن ڕه‌نگه ئه‌و پرسیاره بكه‌ن
باشه چۆن ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان بخه‌ینه لای ئه‌وان یان سه‌ر ئینته‌رنت؟ بۆ ئه‌وه‌ی
ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت بنێری بۆ ئینته‌رنت ده‌بێ كه له چه‌شنه پرۆگرامێ كه‌ڵك وه‌رگری
كه به خۆڕایی له‌سه‌ر ئینته‌رنت دانراون(FTP) و ده‌توانی دایگریته ناو ماڵپه‌ڕه‌كه‌ته‌وه.
بۆ وێنه سه‌یری ئه‌م ناونیشانانه بكه: WS_FTP (Ipswitch Inc) Cute FTP (Global Scape Inc)
FTP Explorer (FTPx Corp.) یان
ئه‌و شوێنانه‌ی كه ماڵپهڕهكهتیان لا داده‌نێی خۆیان پرۆگرامی تایبه‌تیان هه‌یه
و تۆ پێویست ناكا ته‌نانه‌ت ئه‌و پرۆگرامهشت لای خۆت هه‌بێ. بۆ وێنه من له‌و
شوێنه‌ی كه ماڵپه‌ڕه‌كه‌م داناوه هه‌ر به پرۆگرامی خۆیان كه به‌كارهێنانیشی
زۆر ئاسانه ئه‌و كاره ده‌كه‌م و هه‌ر كاتێكیش بمه‌وێ ده‌توانم ده‌ستكاریی
ماڵپهڕهكهمیش بكه‌م زۆر به ئاسانی و سانایی. ده‌سكاریی ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان ئێسته
كه ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان ساز كردووه و ناردوومانه‌ته سه‌ر ئینته‌رنت ئه‌ی چی بكه‌ین
ئه‌گه‌ر ویستمان ئهڵوگۆڕێكی به‌سه‌ردا بێنین؟ ئه‌وه
زۆر ئاسانه ده‌چینه‌وه ناو Folderه‌كه‌مان
له نێو كۆمپیۆتهرهكهماندا و هه‌ر كام له‌و شتانه‌ی كه له‌وێ دامانناوه ده‌یكه‌ینه‌وه
و به ویستی خۆمان بابه‌ته‌كانی ده‌گۆڕین و پاشان (Save) پاشه‌كه‌وتی
ده‌كه‌ینه‌وه و ئینجا به‌و كۆده‌ی كه له‌و شوێنه‌ی وا ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان له
ئینته‌رنت داناوه ده‌چینه‌وه ناو لاپه‌ڕه‌كه‌مان لای ئه‌و شوێنه بۆ وێنه لای
geocities و هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی كه پێشتر بابه‌ته‌كانمان ناردبوو بۆ سه‌ر
ئینته‌رنت، ئه‌مجاره‌ش ئه‌و بابه‌ته‌ی كه ده‌سكاریمان كردووه ده‌ینێرین بۆ سه‌ر
ئینته‌رنت. ئه‌گه‌ر
بابه‌ته‌كه له پێشدا له‌وێ هه‌بووه و ئێمه به‌س ده‌سكاریمان كردووه ئه‌وا
خۆی ده‌چێ و جێی ئه‌وه‌ی پێشوو ده‌گرێته‌وه. ئه‌گه‌ر بابه‌تێكی نوێیه بێگومان
ئه‌ویش هه‌ر جێی خۆی ده‌كاته‌وه. واته پێویست ناكا ئه‌وه‌ی پێشوو بسڕینه‌وه. دوایین
قسه‌م ئه‌وه‌یه كه بڵێم دیسانه‌وه ماندوو نه‌بی و به‌و هیوایه‌ی كه ماڵپه‌ڕه
جوانه‌كه‌ت به‌م زووانه له‌سه‌ر ئینته‌رنت ببینم. به‌خته‌وه‌ر
ده‌بم ئه‌گه‌ر ئه‌م خوله توانیبێتی خزمه‌تێكی هه‌رچه‌ند چكۆله‌ی كردبێ له‌م
ڕێیه‌دا. به پێویستی ده‌زانم دووپاتی كه‌مه‌وه كه له‌م خوله‌دا ته‌نها یاسا
بنه‌ماییه‌كانی چێكردنی ماڵپه‌ڕ باس كراوه. به
ناردنی نامه ئهلهكترۆنی (e-mail)ه‌كه‌ت گه‌لێ شاد ده‌بم.
ئه‌گه‌ر ماڵپه‌ڕێكت ساز كرد و حه‌زت كرد له‌نێو ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌دا لینكێكی بۆ
دانرێ زۆر به‌خۆشییه‌وه له خزمه‌ت ده‌بم، ته‌نها ئاگادارم كه‌ره‌وه له‌ڕێی
پۆستی ئه‌له‌كترۆنییه‌وه: سه‌ركه‌وتوو بیت! ـ دیاكۆ ـ |
پۆستی ئهلهكترۆنی | دیاكۆ | زانستپه‌روه‌رانی كورد | كوردئایتیگرووپ | وێبڵاگی كوردی | |