چێكردنی ماڵپه‌ڕ www.zkurd.org/diyako/m |
| ماڵه‌وه | | پێشه‌كی | ده‌ستپێك | ده‌ق | ڕه‌نگ | به‌سته‌ر | وێنه | خشته | چوارچێوه | كوردی | ئینته‌رنێت | نووسینی بزواو | پێشنیار | هه‌متر
| |
وانه‌ی 8: «چۆن
ماڵپه‌ڕ به كوردی چێ
بكه‌ین؟» ماندوو نه‌بن! ئه‌گه‌ر ئه‌م خولی چێكردنی ماڵپه‌ڕه‌تان به وردی سه‌رنج دابێ و
خوێندبێتتانه‌وه ئێسته فێری دروستكردنی بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌كانی ماڵپه‌ڕ بوون
و تا ڕاده‌یه‌كی باش ده‌زانن كه ماڵپه‌ڕ چۆن چێ ده‌كرێ و ئه‌گه‌ر ته‌نها تۆزێ
خه‌یاڵتان بخه‌نه گه‌ڕ جوانترین ماڵپه‌ڕ ده‌توانن بخوڵقێنن. ماڵپه‌ڕ به كوردی زۆر ئاسانه! ئێسته كه فێر بوون ئه‌و یاسا و ڕێسایانه‌ی ناو ماڵپه‌ڕ به چ
شێوه‌یه‌ك كار ده‌كه‌ن كاتی ئه‌وه هاتووه كه بڵێم هه‌مووی ئه‌و كۆدانه‌ی كه
له‌م خوله‌دا باسمان كرد و ده‌ماننووسی ئه‌وڕۆكه ئیتر پێویست ناكا بیاننووسی به‌ڵكوو
گه‌لێ پرۆگرامی وا هه‌یه كه خۆی ئه‌و كۆدانه ده‌نووسێ و تۆ پێویست ناكا زۆر
له خه‌می كۆده‌كان بیت، به‌ڵام زۆر پێویست بوو كه ئه‌و شتانه لێره فێر بن. بۆ نموونه پرۆگرامی Microsoft FrontPage یان Microsoft Word كه ده‌ستكه‌وتنیان هیچ ئه‌سته‌م نییه گه‌لێ له‌و ئه‌ركانه‌ت بۆ
جێبه‌جێ ده‌كات. پرۆگرامی تر زۆر هه‌یه به‌ڵام بۆیه ئه‌و دووانه‌م به نموونه
هێنایه‌وه چونكوو هه‌ر له‌نێو ئه‌و پرۆگرامانه‌شدا تۆ ده‌توانی پیتی سۆرانیش به‌كار
بێنی بۆ نووسینی كوردی به زاراوه‌ی سۆرانی. سه‌رنج: ئه‌وڕۆكه بۆ ئه‌وه‌ی له كۆمپیۆته‌ره‌كه‌تدا به كوردی بنووسی
پێویست ناكا ویندۆزی عه‌ره‌بی یان فارسیت هه‌بێ، به‌ڵكوو له هه‌ر وڵاتێكدا ده‌ژیت
به مه‌رجێ ویندۆزی 98 یان ویندۆزی ملێنیوم یان پاشترت هه‌بێ زۆر به ئاسانی ده‌توانی
زمانی كوردیی پێ بنووسی. به‌تایبه‌ت ویندۆزی XP زۆر
ئاسانكاریی تێدا كراوه بۆ نووسین به كوردی. له ناو ویندۆزدا هه‌ندێ پرۆگرامی نووسین هه‌یه یان ڕه‌نگه
خۆتان دوایی بتوانن به‌ده‌ستی بێنن بۆ نموونه پرۆگرامی Microsoft FrontPage یان Microsoft Word. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی له Microsoft
Word به سۆرانی بنووسی ده‌بێ
له پێشدا له كۆمپیۆته‌ره‌كه‌ت ته‌خته‌كلیل
(keyboard) ێكی سۆرانیت هه‌بێ. داگرتنی وه‌ها ته‌خته‌كلیلێك زۆر ئاسانه و ده‌توانی
له سایتی كوردئایتیگرووپ www.kurditgroup.org
یان كۆمه‌ڵێ سایتی تری كوردی به خۆڕایی دایگری.
هه‌ر له‌و شوێنانه‌ش ده‌توانی فۆنتی كوردی داگری. ئه‌گه‌ر پیتچنێكی كوردیت دامه‌زراند و فۆنته كوردییه‌كانتیش
داگرت، ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه كه به سۆرانی بنووسی. هه‌ر وه‌ها به سۆرانی ماڵپه‌ڕ ساز بكه‌ی، هه‌ر وه‌ك ئه‌و
ماڵپه‌ڕه‌ی كه من سازم كردووه و ئێسته خه‌ریكه بابه‌ته‌كانی ده‌خوێنیته‌وه. چۆن نووسینه‌كه بكه‌ینه ماڵپه‌ڕ؟ پرۆگرامی Microsoft Word بكه‌ره‌وه و بۆ خۆت شتێك له‌وێ
بنووسه. پاش ئه‌وه‌ی كه شته‌كه‌ت نووسی، بچۆ بۆ File Save as websit... واته له‌وێی كه نووسینه‌كانت ناودێر ده‌كه‌ی و ده‌ته‌وێ
پاشه‌كه‌وتی بكه‌ی به شێوه‌ی ماڵپه‌ڕ پاشه‌كه‌وتی بكه، ئیتر خۆی ده‌بێته
ماڵپه‌ڕ. پاشان ده‌توانی بینێریت بۆ سه‌ر ئینته‌رنت وه‌ك چۆن دوایی باسی ده‌كه‌ین.
پێویست ناكا كۆد بنووسی بۆ چێكردنی ماڵپه‌ڕ پرۆگرامی Microsoft Word خۆی هه‌موو كۆده‌كانت
بۆ ده‌نووسێ. زۆر زۆر كاره‌كه‌ت ئاسان ده‌كاته‌وه وا نییه؟ جا ئیتر به‌و زانیارییانه‌ی كه له‌م خولی چێكردنی ماڵپه‌ڕه
به‌ده‌ستت هێناوه ده‌توانی زۆر به ئاسانی ماڵپه‌ڕێكی جوان و ڕازاوه دروست بكه‌ی
و به‌و شێوه‌یه ده‌نگی كپكراوی خۆت و گه‌له‌كه‌ت بگه‌یه‌نیته دنیا و
هاونیشتمانانت. ئینته‌رنت دنیایه‌كه هه‌تا خه‌یاڵ بڕ بكا بنی قووڵه و
هیچ ملهوڕێكیش ناتوانێ له‌و دنیایه‌دا پێنووسه‌كه‌ت پێ بشكێنێ. كه‌وایه تۆی
كوردیش خۆت بهاوه ناو ئه‌و دنیا بێسنووره بۆ ئاڵوگۆڕ كردنی زانیاری. كۆتاییی وانه‌ی 8 |
پۆستی ئه‌له‌كترۆنی | دیاكۆ | زانستپه‌روه‌رانی كورد | كوردئایتیگرووپ | وێبڵاگی كوردی | |