چێكردنی ماڵپه‌ڕ www.zkurd.org/diyako/m |
| ماڵه‌وه | | پێشه‌كی | ده‌ستپێك | ده‌ق | ڕه‌نگ | به‌سته‌ر | وێنه | خشته | چوارچێوه | كوردی | ئینته‌رنێت | نووسینی بزواو | پێشنیار | هه‌متر
| |
پێشنیار بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت! 1. هێڵی ژێر به‌سته‌ر (link): ئه‌گه‌ر به‌سته‌ره‌کانت وه‌كوو كوردئایتیگرووپ هێڵی به‌ژێردا كێشراوه و
ده‌ته‌وێ وه‌كوو كوردئایتیگرووپ هێڵی به‌ژێردا نه‌کێشرێ، پاش
كۆدی <head> ئه‌م كۆده دابنێ: <STYLE
TYPE="text/css"> ئیتر هیچكام له به‌سته‌ره‌كانی
ناو ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه هێڵی به‌ژێردا ناكێشرێ. 2. چه‌نده‌ی ماوه بۆ ڕێكه‌وتێكی
دیاریكراو: به‌م كۆده ده‌توانین به شێوه‌یه‌كی
تۆتۆماتیك بزانین چه‌نده‌ی ماوه بۆ ڕێكه‌وتێكی دیاریكراو. بۆ نموونه چه‌نده‌ی ماوه بۆ ساڵی
تازه: <script
LANGUAGE="JavaScript"> كه دوایی ئاوا ده‌رده‌چێ: دیاره خۆتان ده‌توانن ئه‌وه‌ی به ڕه‌نگی
سوور نووسراوه بیگۆڕن بۆ ڕێكه‌وتێك كه خۆتان پێتان باشه. بۆ نموونه بۆ نه‌ورۆزی
ساڵێك. 3. گۆرانی بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان: ده‌توانی
گۆرانییه‌ك تۆمار بكه‌ی و بیخه‌یته ناو سایته‌كه‌ت و پاشان خه‌ڵك گوێی لێ بگرێ یان: ده‌توانی
له ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت لینكێ دابنێی بێ ئه‌وه‌ی دیار بێ و هه‌ر كه ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت
بكرێته‌وه ئه‌و گۆرانییه لێ بدات. بۆ نموونه
حه‌ز ده‌كه‌ین لینكێ بۆ سایتی كاك عه‌دنان كه‌ریم دابنێین و ده‌مانه‌وێ گۆرانیی
شه‌وی یهلدامان بۆ لێ بدات. كۆدی ئه‌و گۆرانییه ده‌خه‌ینه ناو ئه‌م كۆده‌وه له
شوێنێك له پاش <body>
دای ده‌نێین. ئه‌و كۆده دوایی لای میوانانی سایته‌كه ده‌ر ناكه‌وێ و ته‌نها
گۆرانییه‌كه لێ ده‌درێته‌وه: <embed
src="http://www.adnankarim.com/yelda/shewiyalda.rm"
width="1" height="1" autostart="true" loop="false"
></embed> ئه‌و
كۆده‌ی به ڕه‌نگی شین نووسراوه كۆدی
گۆرانیی شه‌وی یه‌لدایه كه له‌سه‌ر سایتی www.adnankarim.com دانراوه، باقیش كه به ڕه‌نگی ڕه‌شی تۆخ
نووسراوه كۆده پێویستهكهمانه. سه‌رنج: به گوێره‌ی یاسا كه‌س بۆی نییه گۆرانی یان به‌رهه‌می
كه‌سێكی تر بێنێت و له ناو سایته‌كه‌ی خۆی داینێ و بینێته به‌رده‌ست خه‌ڵكی تر.
ئه‌وه‌ی ئێمه كردوومانه ته‌نها لینكێكه بۆ سایتێك كه له لایه‌ن سایتی عه‌دنان كه‌ریم
خۆی بڵاو كراوه‌ته‌وه. تێبینی: ئه‌م به‌شه به‌رده‌وام
پێشنیاری ده‌خرێته سه‌ر. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ سه‌رنج: هه‌وڵ بده‌ن كۆده‌كان بنووسنه‌وه
و لێره‌وه كۆپیی نه‌که‌ن چونكوو ئه‌گه‌ر كۆپیی بكه‌ن ڕه‌نگه كار نه‌كه‌ن یان لێره
كۆپیی بكه‌ن و بیبه‌ن له پرۆگرامی نۆتپاد دایلكێنن و پاشان له‌وێ كۆپیی بكه‌ن و
ئینجا بیبه‌ن بۆ لای خۆتان. |
پۆستی ئهلهكترۆنی | دیاكۆ | زانستپه‌روه‌رانی كورد | كوردئایتیگرووپ | وێبڵاگی كوردی | |