بنه‌ماکانی پهپ: (ڕیزبه‌ند String) لێره هه‌وڵ ده‌ده‌ین ئه‌و 5 (جۆرهدراوه) جیاوازه شی که‌ینه‌وه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته باشتره له (ڕیزبه‌ند String)ه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین که تێگه‌یشتنی ئاسانتره و له ڕێی ئه‌وه‌وه به ئه‌سپایی دێینه ناو باسه‌که‌وه. بۆ تێگه‌یشتن له ڕیزبه‌ندیش باشتره بزانین "نووسه" چییه: (نووسه character): پیتێکی ناو ئه‌لفوبێیه‌ک، هێمایه‌ک، بۆ نموونه هێمایه‌کی سه‌ره و بۆره و ژێره‌ی زمانی عه‌ره‌بی، یان هێمای حه‌وتی سه‌ر هه‌ندێ پیتی زمانی کوردی، یان هێمای ئه‌ستێره‌یه‌ک، یان خاڵێک، یان بۆرێک و هتد، پێیان ده‌وترێ (نووسه character). بۆ نموونه: (د ـ م ـ . ـ * ـ e - s ـ & ـ ۵ ـ ٣ ـ ء ـ ؟ ـ !). (ڕیزبه‌ند String): هه‌ر کاتێ چه‌ند "نووسه" پێکه‌وه بنووسرێن، (ڕیزبه‌ند String) دروست ده‌بێ. بۆ نموونه: (4e&09fko*r) یان (sillaw). که‌وا بێت "ڕیزبه‌ند" ده‌توانێ کۆمه‌ڵێ ژماره و هێما و پیت بێت یان به ته‌نها ده‌توانێ پیت بێت. واته (ده‌ق text)ێکش بۆ خۆی نووسهیهکه. که‌وا بێت، ده‌قی (Soma hat) یان (Soma) بۆ خۆی ڕیزبهندێکه، ئه‌و ده‌قه ده‌ده‌ین به گۆڕاوێک. به‌ڵام ده‌یخه‌ینه ناو دوو تاکه ده‌قهێما (' ') یان دوو جووته ده‌قهێما (" "). وه‌کوو: $Naw="Soma"; $Naw='Soma'; هه‌ر گۆڕاوێ که (دهقهڕیزبهند Text String)ێکی پێ ده‌درێت خۆشی وه‌کوو ڕیزبه‌ندێ مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت. $Naw="Soma"; گۆڕاوی Naw$ نرخێکی هه‌یه که پێی ده‌وتری: Soma. جیاوازیی تاکه ده‌قهێما و جووته ده‌قهێما: ئه‌گه‌ر بێت و دهقهڕیزبهندهکه بخه‌یه‌نه ناو جووته ده‌قهێما، واته به‌مجۆره:
به‌مجۆره‌ی خواره‌وه ده‌رده‌چێت:
کرته بکه ئێره بۆ تاقیکردنه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و دهقهڕیزبهندهکه بخه‌یه‌نه ناو تاکه ده‌قهێما، واته به‌مجۆره:
به‌مجۆره‌ی خواره‌وه ده‌رده‌چێت:
کرته بکه ئێره بۆ تاقیکردنه‌وه. هه‌م (دهقهڕیزبهند Text String)ه ئاسایییه‌کان و هه‌م "گۆڕاو"ه‌کانیش که له جۆری (ڕیزبه‌ند string)ن، زۆر جار ده‌خرێنه ناو ئه‌و کۆده‌ی که ده‌نووسرێت. گۆڕاوێک زۆر جار ده‌خرێته توێی دهقهڕیزبهندێکهوه، جا گرنگه که به شێوه‌یه‌کی دروست بخرێنه پاڵی یه‌کتره‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی دهقهڕیزبهنده جۆربه‌جۆره‌کان بلکێندرێن به یه‌که‌وه، که‌ڵک له خاڵ (.) وه‌رده‌گیرێ. له‌م نموونه‌ی خواره‌وه‌دا گۆڕاوێک ده‌خرێته توێی دهقهڕیزبهندێکهوه:
که ئاوا ده‌رده‌چێت:
کرته بکه ئێره بۆ تاقیکردنه‌وه.
|