ئاوه‌ڵكار (قید) كاتێ وشه‌یه‌ك چۆنێتیی (كار، فرمان، كردار = فعل)ێك ڕوون كاته‌وه پێی ده‌وترێ ئاوه‌ڵكار (قید). نموونه: ئاسۆ
به‌خێرایی قسه‌ی ده‌كرد. (چۆن قسه‌ی كرد؟ "به‌خێرایی") ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگای سه‌رنجڕاكێشانه، ئه‌وه‌یه كه "به" ده‌لكێ به ئاوه‌ڵناوه‌كه‌ی پاشیه‌وه و، نابێ لێك دوور خرێنه‌وه. نموونه‌ی تر: به‌جوانی، به‌شادی، به‌به‌رزی، به‌هێواشی، به‌توندی. ئه‌م شێوازه له زمانی ئینگلیزی‌دا (ly) ده‌گرێت و ده‌لكێ به ئاوه‌ڵناوه‌كه‌وه: (به‌سه‌ختی hardly).
|