گیروگرفتی
فرمانی لێكدراو (فعل مركب compound verb)
فرمانی لێكدراو به‌و فرمانانه
ده‌وترێن كه له دوو یان چه‌ند وشه پێك هاتوون. وه‌ک:
(ڕێك + كه‌وتن = ڕێككه‌وتن)،
(پێك + هێنان = پێكهێنان).
ئه‌م فرمانانه ئه‌گه‌ر له
دۆخی چاوگدا بن پێكه‌وه ده‌نووسرێن، وه‌ك:
ڕێكخستن، شه‌ڕكردن، كۆڵنه‌دان، خه‌باتكردن، تاڵانكردن،
تێكدان، سه‌ربڕین.
ئه‌گه‌ر له دۆخه
جۆربه‌جۆره‌كانی فرمان (ئێسته،
ڕابردووی ساده،
ڕابردووی گێڕاوه‌یی،
ڕابردووی دوور) به‌كار ببرێن به‌جیا
ده‌نووسرێن:
ئێسته: ڕێك ده‌خه‌م
ـ ڕێك ده‌خه‌ی ـ ڕێك ده‌خات
ـ ڕێك ده‌خه‌ین ـ ڕێك ده‌خه‌ن
ـ ڕێك ده‌خه‌ن.
ڕابردووی ساده: ڕێكم خست، ڕێكت
خست ـ ڕێكی خست ـ ڕێكمان
خست ـ ڕێكتان خست ـ ڕێكیان
خست.
ڕابردووی گێڕاوه‌یی: ڕێكم خستووه ـ ڕێكت
خستووه ـ ڕێكی خستووه ـ ڕێكمان
خستووه ـ ڕێكتان خستووه ـ ڕێكیان
خستووه.
ڕابردووی دوور: ڕێكم خستبوو ـ ڕێكت
خستبوو ـ ڕێكی خستبوو ـ ڕێكمان
خستبوو ـ ڕێكتان خستبوو ـ ڕێكیان
خستبوو.
ئه‌گه‌ر له دۆخه‌كانی تردا بن هه‌روه‌كوو دۆخی چاوگ پێكه‌وه
ده‌نووسرێن: پێكهاتن، پێكهاتوو،
پێكهاته، پێكهێنراو. سه‌ركه‌وتن،
سه‌ركه‌وتوو.