نموونه‌ی تری گه‌ردان (تصریف)ی فرمان (فعل):

فرمان (فعل) له‌ دۆخی چاوگ (مصدر)دا پێكه‌وه‌ ده‌نووسرێت: ڕوونكردنه‌وه. به‌ڵام له‌ دۆخه‌كانی تردا جیا ده‌كرێنه‌وه‌:

   تاك، دۆخی ئێسته‌: ڕوونی ده‌كه‌مه‌وه‌، ڕوونی ده‌كه‌یته‌وه‌، ڕوونی ده‌كاته‌وه‌.
   كۆ، دۆخی ئێسته‌: ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه‌، ڕوونی ده‌كه‌نه‌وه‌، ڕوونی ده‌كه‌نه‌وه‌.
   تاك، ڕابردووی ساده‌:
ڕوونم كرده‌وه‌، ڕوونت كرده‌وه‌، ڕوونی كرده‌وه‌.
   كۆ، ڕابردووی ساده‌:
ڕوونمان كرده‌وه‌، ڕوونتان كرده‌وه‌، ڕوونیان كرده‌وه‌.
   تاك، ڕابردووی گێڕاوه‌یی (نقلی):
ڕوونم كردبووه‌وه‌، ڕوونت كردبووه‌وه‌، ڕوونی كردبووه‌وه‌.
   كۆ، ڕابردووی گێڕاوه‌یی:
ڕوونمان كردبووه‌وه‌، ڕوونتان كردبووه‌وه‌، ڕوونیان كردبووه‌وه‌.
   تاك، ڕابردووی دوور:
ڕوونم كردبوو، ڕوونت كردبوو، ڕوونی كردبوو.
   كۆ، ڕابردووی دوور:
ڕوونمان كردبوو، ڕوونتان كردبوو، ڕوونیان كردبوو.