هه‌مزه
(ء)
هه‌مزه، له زمانی عه‌ره‌بی و
فارسی‌دا، له چه‌ند شوێنێكی جۆربه‌جۆر به‌كار ده‌چێت، وه‌كوو: (أ
ٌإ لأ لإ ؤ ء ئـ)، به‌ڵام له زمانی كوردیدا ته‌نیا شێوازی
(ئـ) به‌كار ده‌برێت، ئه‌ویش به
مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی نه‌هێڵێ دوو بزوێن به‌دوای یه‌كدا بنووسرێن.
هه‌ندێ له زمانزانان هه‌مزه به بزوێن داده‌نێن و، لای هه‌ندێكیش
به نه‌بزوێن ده‌ناسرێت، به‌ڵام له‌ڕاستیدا كورد، هه‌مزه‌ی به شێوازی
(ئـ) به‌كار هێنا و بڕیاری دا وه‌كوو
(نه‌بزوێن)ێك چاوی لێ بكات، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵێ دوو بزوێن
به‌دوای یه‌كدا، یان هه‌ندێ بزوێن له سه‌ره‌تای وشه‌دا بنووسرێن،
نموونه:
ناازاد = نائازاد
او = ئاو
ه‌و =
ئه‌و
ۆخه‌ی =
ئۆخه‌ی
ورووپا =
ئورووپا
ێجگار =
ئێجگار |