ئه‌لفبێی
كوردی به لاتینی لاتان سه‌یر نه‌بێ ئه‌گه‌ر بڵێین بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌لفبێی كوردی كه به پیتی عه‌ره‌بی ده‌نووسرێ، باشتر تێ بگه‌ن، زۆر گرنگه ئه‌لفبێی كوردیی لاتینی بناسن. ئه‌م ئه‌لفبێیه بریتییه له: A - B - C - Ç - D - E - Ê - F - G - H - I - Î - J - K - L - M - N - O - P - Q - R - S - Ş - T - U - Û - V - W - X - Y - Z. بزوێنه‌كانی بریتین له (٨) ده‌نگ و هه‌ر هه‌شته‌كه‌یان ده‌نووسرێنه‌وه: (A - E - Ê - I - Î - O - U - Û). پاشكۆ: له ناوه‌ڕاست و كۆتاییی وشه‌دا: (ڕ = rr) و (ڵ = ll). (په‌ڕۆ = perro)، (که‌ڕ = kerr) یان (كه‌ڵك = kellk)، (ساڵ = sall). پێویست ناكات له سه‌ره‌تای وشه به ئه‌لفبێی لاتینی، بۆ نووسینی (ڕ) كه‌ڵك له (rr) وه‌رگرین، چونكوو زۆر ناشیرین دێته پێش چاو، بۆیه هه‌ر (r) به‌سه. وه‌كوو: (ڕاز = raz)، (ڕێگا = rêga)، (ڕۆژ = roj). به‌ڵام زۆر گرنگه له سۆرانی‌دا هه‌موو پیتێكی سه‌ره‌تای وشه كه به (ر) ده‌ست پێ ده‌كات به (ڕ) بنووسرێن. نموونه: ڕێز، ڕه‌ش، ڕزگار. |