ئه‌م پێشگرانه كاتێ ده‌چنه سه‌ر چاوگ یان فرمان یان هه‌ر شێوازێكی
تر، پێیانه‌وه ده‌لكێن به‌مه‌رجێ جێناوی لكاو نه‌كه‌وتبێته نێوان
پێشگر و وشه‌كه‌ی دوای خۆی. وه‌ك:
چاوگ:
هه‌ڵ: هه‌ڵكردن، هه‌ڵگرتن،
ههڵكورمان، هه‌ڵكێشان، هه‌ڵبڕین، هه‌ڵخستن.
دا: دابڕان، داخستن، داڕمان،
داگرتن، داكردن، دابه‌زین، داخورپان.
ڕا: ڕاگرتن، ڕاكێشان،
ڕاپه‌ڕین، ڕاخستن، ڕاگوێزان، ڕاگواستن.
وه‌ر: وه‌رگرتن، وه‌رسووڕان،
وه‌رگه‌ڕان.
ده‌ر: ده‌ركردن، ده‌رهێنان،
ده‌ربڕین، ده‌رخستن، ده‌رپه‌ڕاندن.
فرمان:
هه‌ڵ: هه‌ڵگره، هه‌ڵخه،
هه‌ڵمه‌خه، هه‌ڵكشێ.
دا: دانێ، دامه‌بڕه، دابه‌زێنه.
داگره.
ڕا: ڕاكێشه، ڕاپه‌ڕێنه،
ڕامه‌په‌ڕێنه. ڕاگره.
وه‌ر: وه‌رگره، وه‌رسووڕێنه،
وه‌رگه‌ڕێ، وه‌رچه‌رخێ.
ده‌ر: ده‌ربێنه، ده‌رخه، ده‌ركه،
ده‌رچۆ.
دۆخی تر:
هه‌ڵكشاو، هه‌ڵخراو، هه‌ڵنه‌كشاو، هه‌ڵخزێنراو. دانراو،
داسه‌پاو، دابڕاو. ڕاپه‌ڕێنراو،
ڕاپه‌ڕیو، ڕ‌اگوێزراو، ڕ‌اكشاو.
وه‌رگیراو، وه‌رگرتوو، وه‌رگرته، وه‌رسووڕاو، وه‌رگێڕاو.
ده‌رهێنراو، ده‌رخراو، ده‌ركراو، ده‌رچوو.