هه‌ندێ
له جێناوه لكاوه‌كان بریتین له:
...م ...مان
...ت ...تان
...ی
...یان
وه‌كوو:
خواردم خواردمان
خوارت
خواردتان
خواردی
خواردیان
جێناوی لكاوی سێیه‌م كه‌سی تاك (ی)یه.
له كاتی گه‌ردانكردنی ئه‌و دۆخه‌دا، ئه‌گه‌ر
"بنه"ی كرداره‌كه خۆی به (ی) كۆتاییی هات، (ی)ی جێناوی
لكاو له‌بیر مه‌كه‌ن، نموونه:
پرسیم پرسیمان
پرسیت پرسیتان
پرسیی
پرسییان
ده‌بێ وا بنووسرێن: من
پرسیم، تۆ پرسیت، ئه‌و پرسیی. (نه‌ك
ئه‌و پرسی).
نموونه‌ی تر:
(دزین، بڕین، كڕین، گۆڕین،
نووسین)، كه له سێیه‌م كه‌سی تاكدا ده‌بنه (ئه‌و دزیی،
ئه‌و بڕیی، ئه‌و كڕیی،
ئه‌و گۆڕیی، ئه‌و نووسیی).