ماڵه‌وه‌ ته‌خته‌كلیل یارمه‌تی په‌یوه‌ندی English
 

 بۆ ئه‌وه‌ی ته‌خته‌كلیله‌كه‌ی خۆت بدۆزیته‌وه، ناوی ئه‌و وڵاته‌ هه‌ڵبژێره‌ كه‌ لێی ئه‌ژیت ، پاشان كرته‌ له‌          داهاتوو بكه‌:

 ئه‌گه‌ر نه‌تویست به‌ پێی ئه‌و وڵاته‌ی لێی ئه‌ژیت ته‌خته‌كلیله‌كه‌ دابگریت، وه‌ پێت باشه‌ خۆت یه‌كێك له‌و      پێنج جۆره‌ هه‌ڵبژێریت به‌ ئاره‌زووی خۆت، ئه‌توانیت كرته  لێره‌ بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر پێنج جۆره‌كه‌ ببینیت  و ئه‌وه‌ی ده‌ستت پێی ڕاهاتووه‌ هه‌ڵیبژێریت.
 ته‌خته‌كلیلێك بۆ كه‌مئه‌ندامان دروستكراوه‌، واته‌ بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ ده‌ستێك یان په‌نجه‌یه‌ك یان چه‌ند په‌نجه‌یه‌كیان له‌ ده‌ست داوه‌، له‌م ته‌خته‌كلیله‌دا هه‌موو پیته‌كان ئه‌توانرێت به‌كاربهێنرێت بێ ئه‌وه‌ی په‌نجه‌ له‌سه‌ر شیفت دابنرێت.

هه‌روه‌ها ته‌خته‌كلیلی Azerty به‌ هه‌مان شێوه‌ بۆ كه‌مئه‌ندامان ئه‌گونجێت، چونكه‌ ئه‌ویش پێویستی به‌ په‌نجه‌ دانان له‌سه‌ر شیفت نییه‌ بۆ به‌كارهێنانی پیته‌ كوردییه‌كان.
ئه‌م ته‌خته‌كلیله‌ به‌شێوه‌ی Qwerty كراوه، به‌ڵام هه‌ندێك له‌و پیتانه‌ی كه‌ به‌ Shift كار ئه‌كه‌ن جێگۆڕكێی پێكراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌ ده‌ستێكیان هه‌یه‌  یان چه‌ند په‌نجه‌یه‌كیان له‌ ده‌ست داوه‌ و ناتوانن له‌ یه‌ك كاتدا دوو كار بكه‌ن.

بۆ داگرتنی كرته‌ لێره‌ بكه‌.