مەکۆكانى زانستپەروەرانى کورد

ئەم مەکۆیە تایبەتە بە ئەندامەکانى زانستپەروەرانى کورد

تۆ لە ژوورەوە نیت

یاساکانی مەکۆ

پێویستە لەسەر یاساکان ڕازی بیت ،بۆ بەردەوامبوون
خۆشهاتی بۆ مەکۆکانی زکورد
- زانستپەروەرانی کورد هەفتانە شەوانی یەکشەمان کاتژمێر ٢١.٠٠ /٢٣.٠٠ بە کاتی ناوەراستی ئەوروپا لە سەر بەرنامەی (paltalk) کۆدەبێتەوە بۆ گۆفتۆگۆ و وەرگیرانی زاراوەی ئایتی بۆ زمانی کوردی.
- بۆمان دەرکەوت زۆر لە ئەندامە نوێکان بە تایبەت ناوەوەی کوردستان کێشەی هاتنە سەر بەرنامەی گوفتوگۆ (paltalk) یان هەیە بە هۆی تەکنیکی و خراپی هێڵەکانی ئنتەرنێت ،بۆیە لێرە دەتوانن راستەوخۆ ئەندامەکانی دی بناسن وە پرسیاری خۆیان ئاراستە بکەن، هەرچەندە پێمان خۆشتر بوو بە دەنگ بە ئەندامە نوێکان شادبین .
- زانسپەروەرانی کورد بریاریدا بە کردنەوەی ئەم مەکۆیە وەک ئاسانکاریەکی زیاتر بۆ ئەندامانی نوێ تا بتوانن پەیوەندی باشتر بگرن زیاتر ئاشنا بن بە کارەکانی زکورد. ئەم مەکۆیانە بە مەبەستی وەڵامدانەوەی پرسیاری ئەندامە نوێکانە سەبارەت بە زانستپەروەرانی کورد هاوکات بواردانە بە هەموو لایەک کە بەشداربێت لە دۆزینەوە و پێشنیار بۆ زاراوەی ئایتی http://www.zkurd.org/?Besh=Ferheng بە زمانی کوردی تا بتوانین وەک نەتەوەکانی دی فەرهەنگی زانیاری خۆمان ەەبێت.

- ئەم مەکۆیانە بە هیچ شێوەیەک وەڵامی پرسیاریک ناداتەوە کە پەیوەندی بە زانستپەروەرانی کوردەوە نەبێت .
- ئەم مەکۆیانە بەومەبەستە دانراون کە هەموو پێکەوە چی دەتوانین بکەین خزمەت بگەیەنیتە میللەتی کورد ؟ لە هەر بوارێکی زانستیدابێت .
- ئەم مەکۆیانە تەنها سەر بە زانستپەروەرانی کوردە ،هیچ لایەنیکی سیاسی ،ئاینیی،ئابوری پالپشتی نادات تەنها کاری خۆبەخشی ئەندامانە ، چاوەڕێی هیچ پاداشتێک نییە تەنها سوپاس و پێ زانینی ئەندامانی نەبێ.
یاسا گشتییەکان:
*پرسیار یان بابەت لە بواری ، سیاسی و ئایینی بنووسی، خۆت تووشی ڕاگرتن دەکەی.
* بە هیچ شێوەیەک نابێت سووکایەتی بە کورد و بەبەتایبەت بە ئەندامان و میوانانی ئەم ماڵپەڕە بکەیت.
* نابێت بەستەر بۆ ماڵپەڕێک بکەیت کە زیانی هەبێت بۆ ئەو کەسانەی لێرەوە دەچنە سەری.
* گەر بابەتێکت نووسی یان شیت کردەوە و لەو بابەتەدا وێنەت بەکاربردبێت، نابێ پانی وێنەکە لە ٥٠٠ پیکسڵ زۆرتر بێت.
* وێنەیەک کە مانایەکی سیاسی یان ئایینی لە ناوەڕۆکەکەیدا تێبینی بکرێت لە لایەن بەڕێوەبەرانەوە دەسڕێتەوە .
* بەهیچ شێوەیەک نابێت ڕێکلام بکەیت بۆ ماڵپەڕی خۆت یان هەرجۆرە ماڵپەڕێک کە وەک ڕێکلام بیەێنیتە بەرباس.
* هەر بابەتێک سەردێڕەکەی بە وشەی ناجۆر بۆ نموونە وەک: یارمەتی، بۆ فڵان کەس، و سەردیڕێ دیکەی لەو جۆرە دەست پێبکات بە بێ ئاگادارکردنەوەی نووسەر ڕاستەوخۆ بابەت بۆ ئەرشیف ڕەوانە ئەکرێ.
* هەر کاتێک کەسێک ناڕێزی بەرانبەرت کرد، وەک ئەندامێک بۆت هەیە بەڕێوەبەران ئاگادار کەیتەوە، هەروەها بەڕێوەبەرانیش وەک ڕێزگرتن لە مافی ئەندامەتیت دەبێ بە چاوی بەرپرسایەتیەوە لە مەسەلەکە بکۆڵنەوە و تا بکرێت بە شێوەیەکی هاوڕێیانە و دروست چارەسەری بکەن.
* هەر کاتێک ویستت ئەندامەتیت کۆتایی بێنی لە مەکۆکاندا، دەتوانی لە بەشی پەیوەندیەوە بە پەیامێک کە وشەی تێپەڕبوونەکەتی تێدا بێت، بنێری بۆ بەڕێوەبەران.
* نابێ بەستەر بۆ شکێنەر، سریاڵ یان شتی دیکەی نایاسایی دابنێی،
- ئەم یاسایانە دەشێ بگۆردرێن بە پێی پیویست.


مەرجەکانی بڵاوبونەوەی وتار
چۆنێتی كڵێشه دانانی بابەت له زانستپەرورانی كورد

تەختەی پێپەڕە

بەهێزە بە : FluxBB