ڕتووریك [ Rhetoric ] هونه‌ری زاڵبوون به‌سه‌ر زمان
ڕتووریك وشه‌یه‌كه كه مانای شێوه‌ی زمانی قسه ده‌دا به هه‌موو تكنیكهكانیهوه، ڕتووریك
یارمه‌تی ده‌دا به قسه ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستته، بتباته پێشه‌وه و گوێت لێ‌بگرن. ئه‌و وشه یونانییه و زۆر كه‌م له زمانه‌كانی زیندووی دونیادا وه‌رگێڕاوه‌ته‌وه سه‌ر وشه‌یه‌كی تر. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ وشه‌ی ڕتووریك به كوردی وه‌رگێڕینه‌وه ماناكه‌ی ده‌بێ به "هونه‌ری زاڵبوون به‌سه‌ر زمان".
ڕتووریك مامۆستای زمانه‌وانییه كه چۆن كه‌سێك بتوانێ سه‌ركه‌وێت به‌سه‌ر ئه‌و شته یا ئه‌و ئامانجه‌دا بۆی ده‌كۆشێ. له ته‌واوی مێژوودا یه‌ك ئاڵته‌رناتیڤ توانیوویه جێگای زمان بگرێته‌وه ئه‌ویش زوڵم و زۆر بووه. واته ئه‌وه‌ی زمانی لۆژیكی هه‌بێ بزانێ چۆن وشه‌كان ڕێك ده‌كا زۆر مه‌حاڵه بدۆڕێ، مه‌گه‌ر به زۆر.
ناوداری قسه‌زان (سیسه‌رۆ)1 ده‌ڵێ [ئه‌وه‌ی قسه‌زانه هاوڕێی ئاشتییه] یا په‌ندێكی پێشینانی چینی ده‌ڵێ [ئه‌وه‌ی په‌نا بۆ زۆر ده‌با هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی پێ نییه] ڕتووریك ئه‌توانێ ئێمه فێر بكا كه چۆن به شێوه‌یه‌كی پسپۆڕانه وشه به‌رینه كار و قسه بكه‌ین، وشه‌ی به‌جی له جێگای خۆیدا، یا تێبگه‌ین له ئه‌وه‌ی ده‌بێژێ و ده‌بینرێ .
هیچ ڕێگایه‌كی سێهه‌م به‌دی ناكرێ و كه‌س ناتوانێ له قه‌واره‌ی زمان ده‌رچێ. به‌داخه‌وه چوون به‌ره‌و ڕتووریك له‌م كات و زه‌مانه‌دا له په‌ره‌سه‌ندندایه. بۆ زۆرزانین و تێگه‌یشتن له وتار، كاریگه‌ریدانان له لایه‌ن هه‌واڵنێر و دهزگاڕاگهیاندنهكان (مێدیا)، بانگه‌شه، ته‌له‌ڤزیۆن و فیلم.
ڕتووریك به‌ربه‌ره‌كانێی وشه‌یه وه‌ك چه‌ك.
وشه‌ی ڕتووریك ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زه‌مانی كۆنی یۆنانی نیزیكه‌ی 500 ساڵ پێش له دایكبوونی مه‌سیح. هه‌ر له ئه‌و كات و زه‌مانه‌دا كه بنچینه‌ی دیموكراتیی مۆده‌ڕن دامه‌زرا، یاسای مه‌ده‌نیش هه‌بوو، خه‌ڵك ده‌یتوانی له سه‌ر مافی خۆی داواكه‌ی به‌رزكاته‌وه و پشتیوانیی كۆمه‌ڵ بۆ خۆی ڕاكێشێ، گه‌رچی هه‌ر له ئه‌و سه‌رده‌مه‌شدا كۆیله‌داری و كۆیله‌دار و ژن به‌كه‌مزانین باو بوو.
توانای ده‌ربڕینی وشه و سه‌لماندنی ڕاستی به قسه، خۆی له خۆیدا كلیلی ده‌سه‌ڵات بووه.
ڕتووریك ده‌رفه‌تی ئه‌وه ده‌دا كه هه‌میشه ویستی حه‌ز و و ئاره‌زوویه‌ك وه‌ك په‌یامێك بگه‌یه‌نێ به كه‌سانی تر. به‌ڵام قسه هه‌ر ئه‌وه نییه كه له ده‌م دێته‌ده‌ر یا له‌سه‌ر كاغه‌ز ده‌نووسرێ .
قسه واته جووڵانه‌وه‌ی له‌ش، ده‌نگ، ئاماژه، وزه، هه‌ست و، هه‌روه‌ها ته‌واوی ئه‌و ئامێرانه‌ی له كاتی قسه‌كردندا كه له په‌یامێك ده‌بیسرێ و تێده‌گه‌ی لێی.
له سه‌رده‌می دیمۆكراتیی یۆنانی كۆندا، شێوه‌ی زاری [شه‌فایی] زۆر باو بوو، گه‌رچی له هه‌مان سه‌رده‌مه‌شدا شێووی نووسین هه‌بوو، به‌ڵام هه‌موو كه‌س ئه‌و بواره‌ی نه‌بوو. هه‌ر بۆیه ڕتووریك شێوه‌یه‌كی گونجاوی مامۆستایانه‌ی بوو كه شتی پێویست له‌به‌ر كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی به یارمه‌تیی زمان سه‌ركه‌ویت. له كاتێكدا زمانی نووسین په‌ره‌ی سه‌ند توانرا ڕتووریك ببێ به تێوریی زمانی نووسین.
فهنكشونهكان
لۆگۆس[logos] به‌ڵگه‌هێنانه‌وه، سه‌لماندن
ئێتۆس[ Ethos] بڕوابزواندن، متمانهههڵسهنگاندن
پاتۆس[ Pathos] ڕاچهڵهكاندنی هه‌ست
مێمۆریا[Memoria] له‌به‌ركردن و له‌به‌روتن
ئاكشۆ [ Actio] وتن و پێشكه‌شكردن
به‌ڵام ئه‌وه‌مان له‌بیر نه‌چێ كه هه‌ر یه‌ك له ئه‌و فهنكشونه ڕتووریكانه ئامێری كارتێكردنی خۆی هه‌یه كه له پێنج به‌شدا كۆ ده‌بێته‌وه.
به‌ڵگه ههستبزوێنهكان، به‌ڵگه لۆژیكییه‌كان، نموونههینانهوه، وه‌ك شیعر، نموونه‌هێنانه‌وه له ڕاستییه‌كانه‌وه. ئه‌مانه له‌ژێر كاریگه‌ریی ئامێری (لۆگۆس)دایه.
پێشكه‌شكردن، ده‌ستپێكردنه سه‌ره‌كییه‌كانی وتار، زمانی له‌شی، خۆجووڵانهوهی ده‌ستپێكردن، ده‌نگ و جۆری جلوبه‌رگپۆشین، ئه‌مانه ئامێری (ئێتۆسه).
كۆتایی ستراتیژیكییه سه‌ره‌كییه‌كان، دووباره‌كردنه‌وه، كۆنتهراست وه‌ك ڕه‌ش و سپی، وێنه وهبهرچاوهێنان، قسه‌ی خۆش و گاڵته، نموونه‌ی ههستجووڵان، گاڵته، تانه و ته‌شه‌ری ژیربێژانه، نموونه ڕتووریكییهكان، ئه‌مانه له ژێر ئامێری (پاتۆس)دایه.
په‌نجه‌كانی ده‌ست ئامێری سه‌ره‌كیی (مێمۆریا)یه، واته ئه‌و پێنج په‌نجه هه‌ر یه‌كه خاوه‌نی په‌یامێكه. پێنج په‌نجه‌ی ده‌ستێك هه‌ر یه‌كه خاوه‌نی ناوێكه كه له سه‌ره‌وه ناویان هاتووه.
(ئێتۆس)، (پاتۆس) و (مێمۆریا)، ئامێره‌كانی (ئاكشۆ)ن.
لۆگۆس . باش ده‌لیل هێنانه‌وه.
ئه‌و ده‌لیله سه‌لمێنه‌رانه زۆر گرنگن، كاتێ كه‌سێك تێده‌كۆشێ بۆ بیردۆزێك (قهزییهیهك)، ده‌بێ باش بڕواته نێو بیری خۆیدا و هه‌ڵیسه‌نگێنێ. ساكارترین شێوه‌ی سه‌لماندن نموونه‌یه. نموونه ئه‌توانێ له ڕاستییه‌كانه‌وه بهێنرێ یا ده‌توانێ شیعرێك بێ. ده‌لیل هێنانه‌وه له ڕاستییه‌كان وه‌ك باشترین شێوه ههڵدهژمێردرا له ئانتیكا.
دوو نموونه هێنانه‌وه‌ی سه‌ره‌كی ئه‌توانێ رێپیشانده‌ری بیردۆزێك بێ و سه‌رنجت بۆ بده‌ن، په‌یامێك بسپێردرێته هه‌ست، په‌یامێك بسپێردرێته شعوورێ، هه‌ردوو گرنگن.
ئێتۆس- ناردنی ئیعتماد و باوه‌ڕ
ئه‌گه‌ر بته‌وێ گوێی گران باوه‌ڕیان هه‌بێ به ئه‌و وتاره یا ئه‌و نووسراوه كه ئاراسته‌ی ئه‌وانی ده‌كه‌ی، ده‌بێ جێگای باوه‌ڕ بی. ئه‌م باوه‌ڕه له رتووریكادا پێی ده‌ڵێن ئێتۆس.
3. لودڤیك هۆڵبهرگ باس ده‌كا له ئهفسانهیهكدا، سه‌باره‌ت به به‌ربه‌ره‌كانێیی وتارێك له به‌ینی قه‌له‌ڕه‌شه و حاجی لهقلهقدا. هه‌ر یه‌ك وتاری خۆی پێشكه‌ش كرد، حاكم بڕیاری دا وتاری هه‌ر دوو لا وه‌ك یه‌ك باش بوو. حاكم له بڕیاره‌كه‌یدا، وتی كامیان فره‌تر جێگای باوه‌ڕه ئه‌وه‌یان ده‌توانێ براوه بێ. هه‌موو كه‌س باوه‌ڕی به حاجی له‌قله‌ق هه‌یه كه به‌ڕه‌حمتره له قه‌له‌ڕه‌شه، بێگومان هه‌موو ده‌زانین كه قه‌له‌ڕه‌شه گۆشت و شڕه‌خۆره.
چۆن ده‌توانی ئێتۆس بخوڵقێنی؟
ئه‌وه‌ی بییه‌وێ بگات به ئه‌و شته كه له كۆمه‌ڵگا یا له ناوه‌ندێكی تایبه‌ته، ده‌بێ باوه‌ڕ بخوڵقێنێ له ڕێگای ئه‌وه‌ی دهیبێژێ یا ده‌ینووسێ. لێره‌دا باس له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه چۆن پیشانده‌ری ڕاستی بی تا متمانه بخوڵقێنی لێره و له‌وێ .
چۆن له كاتی وتارێك یا له ڕاگه‌یاندنی شتێك‌دا ده‌ڕۆیته پێشه‌وه و خۆت ده‌نوێنی؟
به تایبه‌ت ده‌ستپێكردن و خۆپیشاندان و سه‌رنجڕاكێشانی بیسه‌ر له چركه‌ی ئه‌وه‌ڵدا زۆرگرنگه. ئه‌بێ باش به‌رنامه‌ت داڕشتبێ، دهسپێكردنهكهت ڕوانینێكی ئه‌رێیانه به خۆیه‌وه بگرێ. به جارێ گرێی تێكه‌ڵ ساز كا، تا كارێهك بكا گوێگر به تاسه‌وه سه‌رنج بدا و خۆی بكاته‌وه له ئاست پهیامهكهتدا.
زۆرگرنگه كه وتار ده‌ده‌ی، داوای كارێك ده‌كه‌ی، یا به هه‌ر شێوه‌یه‌ك خۆت له شوێنكی گشتیدا ده‌نوێنی. یا زۆر گرنگه كاتێ شتێك ده‌نووسی له بازاڕی كار یا قوتابخانه.
هه‌روه‌ها ئێتۆس له مێدیادا زۆر ئه‌ساسه. سیاسه‌تمه‌داره‌كان ده‌ڕۆن بۆ خول بۆ ئه‌وه‌ی
بزانن چۆن باوه‌ڕ بخوڵقێنن. چۆن جلوبه‌رگ بپۆشن ،چۆن له‌ش بجووڵێننه‌وه. سیاسه‌تمه‌دار چۆن ده‌بێ ئارام بێ و ئاشتیخوڵقێن، نه‌ترس و سه‌نگین له كاتی مامه‌ڵه‌كردن و هه ڵسهنگاندندا.
ئه‌و كه‌سانه‌ی له ڕاگه‌یاندراوه گشتییه‌كاندا خۆ پیشان ده‌ده‌ن پله به پله، به تێپه‌ڕبوونی كات باوه‌ڕ به‌ده‌ست ده‌هێنن. له زه‌مانی كۆنی ئانتیكیشدا ئه‌و كات و زه‌مان تێپهڕكردنه بۆ باوهڕخوڵقاندن له نێو خه‌ڵكدا هه‌ر باو بووه.
[ شتێكی ڕوونه ئه‌وانه‌ی داوای یارمه‌تی ده‌كه‌ن و وشه‌كانیان تێكه‌ڵاوی جووڵانه‌وه‌ی له‌ش، جۆری جلوبه‌رگ، ده‌نگی گونجاو، هونه‌رنواندن دهپۆڕێنن، زۆر ئاسان ڕێگا خۆش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دڵسۆزی و ڕه‌حممان ده‌بزوێنن بۆ خۆیان.] ئه‌وه وته‌ی سوقراته2 نزیكه‌ی 2500 ساڵ پێش.
پاتۆس.. .هه‌ست بزواندن
پاتۆس وشه‌یه‌كی یونانییه مانای هه‌ستی به‌هێز ده‌دا. ڕتووریك ڕاماندهسپێرێ كه یاری به هه‌ستی بیسه‌ر بكه‌ین. بۆ نموونه گومان‌لێكراو له كاتی موحاكهمهكردندا ده‌توانێ به وشه زۆر كاریگه‌ری دانێ له‌سه‌ر ئه‌وشوێنه‌ی كه هه‌سته‌وه‌ره و یاریی پێ بكا، بێگومان ئه‌ویش ده‌ماره.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا دڵسۆزیی پارێزه‌ر گه‌لێ گرنگه. له هه‌مان كاتدا ڕتووریك پێمان ئێژێ كه ده‌بێ ئاگاداربین و له هه‌موو جۆره زیاده‌ڕه‌وییه‌ك خۆ بپارێزین.
زۆرگرنگه كه له چوارچێوه‌ی نۆرمی كولتووری ده‌رنه‌چین و به شێوه‌یه‌كی ئاسایی هه‌نگاو ههڵنێین. پاتۆس ئامۆژگاریمان ده‌كا گرنگییه‌كی فراون بده‌ینه كۆتایی ئه‌و وتاره یا به‌سه‌رهاته، ئه‌توانێ ببێ به به‌سه‌رهاتێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره بۆ گوێگر. شوێن له سه‌ر دڵ و ده‌روونی گوێگر دانێ، داستانێكی به‌تام بێ بۆیان.
بۆ نموونه به قسه‌یه‌كی خۆش، وته‌یه‌كی پێشینان یا دووباره‌كردنه‌وه‌ی وشه‌یه‌كی ناوه‌ڕۆكدار و سه‌ره‌كی كه ڕیتمێ له بیری گوێ‌گران ساز كا. له‌م حاڵه‌دا وته‌ر شانسێكی باشی ده‌بێ كه وته‌كه‌ی جێگای خۆی بگرێ و مانایه‌ك لای بیسه‌ر دروست بكا.
ئێمه به‌رده‌وام له‌ژێر كاریگه‌ریی (پاتۆس)داین. له ڕتووریكدا به شێوه‌یه‌كی شاراوه و په‌ستانی، بانگه‌شه و فیلم، یاری له‌گه‌ڵ هه‌ستمان ده‌كه‌ن. له هه‌مان كاتدا ته‌له‌ڤزیۆن له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ئامێره بیرییهكانی وه‌ك مووزیك، ڕه‌نگ، ده‌نگ و تیشك هه‌مان كارمان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی كه شتی سه‌لمێنه‌ری باشی پێبێ به نووسین یا زاری ده‌توانێ هه‌مان كار بكا. ئه‌م نموونانه‌ی خواره‌وه ده‌توانێ كاریگه‌ر بێ و له‌كاتی قسه‌كردندا (پاتۆس)خوڵقێن بێ.
دووباره‌كردنه‌وه‌ی خاڵه سه‌ره‌كییه‌كه، سێ جار ده‌توانێ ئاسایی بێ.
به‌كارهێنانی وشه دژبه‌یه‌كه‌كان، وه‌ك باش و خراپ. ئاسمان و ڕێسمان.
وێنههێنانه به‌رچاو، متافوور وه‌ك [ هه‌ناسه‌ی پیاو ده‌كا به نووره]. به‌راوردكردن وه‌ك [ كه‌س وه‌ك من باری لارنهبێ ]. تانه و ته‌شه‌ر و قسه‌ی خۆش و په‌یامی ناسك بۆ هه‌ست و ده‌روون.
مێمۆریا..... له‌به‌ركردن و له‌به‌روتن
له كاتی ئانتیكادا زۆر كه‌م له خه‌ڵك خوێندن و نووسینی ده‌توانی، ئه‌توانین بڵێین كۆمه‌ڵگاكه كۆمه‌ڵگایه‌كی زاری بوو. كاتێك كه‌سێك بیویستایه مه‌رامه‌كه‌ی خۆی بۆ مه‌به‌ستی پێویست به خه‌ڵك بناسێنێ له ڕێگای قسه‌وه، ده‌بوایه بیتوانیایه له‌به‌ر فێربایه و بیگوتایه، ده‌قێكی ناڕێك زۆر گران بوو فێری بی یا له‌به‌ر بیڵێی، ئیتر وتاره‌كه‌شی سه‌قه‌ت ده‌رده‌هات. شتێكی سروشتییه كه هه‌مووی پێكه‌وه گرێدراوه. وتارێكی پاك و پوخته و ڕوون، ئاسان بوو له‌به‌ر پێشكه‌شی بكه‌ی و به‌تامه‌زرۆییه‌وه گوێت لێ بگیرێ.
زۆر ته‌كنیك هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌ر شت فێر بی. یه‌كێ له ئه‌و جۆره تهكنیكانه په‌نجه‌كانی ده‌ست بوو.
پیاو پێویستی به زۆر خاڵی سه‌ره‌كی نه‌بوو زیاتر له په‌نجه‌كانی ده‌ستێك. وتارێك ئه‌یتوانی ئیختیاری هه‌بێ له پێنج به‌شدا، هه‌ر به‌شه بۆ یه‌ك په‌نجه. هۆكه‌ش ئه‌وه بووه كه هیچ كه‌س ناتوانێ هه‌موو شتێ سه‌باره‌ت به بابه‌تێ بڵێ. ده‌بێ هه‌ڵبژێرێ بزانێ كام به‌شه له كام به‌ش گرنگتره. له هه‌مان كاتدا پێنج خاڵی گونجاو به‌س بوو بۆ بیسه‌ران، هه‌روه‌ها به‌س بوو بۆ وتهرێك گه‌ر بیویستایه فێر ببایه بۆ ئه‌وه‌ی وتارێك له‌به‌ر بدا.
ئاكشو..... وتاردان، پێشكه‌ش كردن
له‌م سه‌رده‌مه‌ی خۆمانه‌دا، ئێمه به‌ستراوینه‌ته‌وه به نووسینه‌وه. ئێمه زۆر كه‌م ڕاهێنانمان هه‌یه سه‌باره‌ت به فێربوون بۆ له‌به‌ركردن.
كاتێك نووسین هه‌بێ پیاو پێویستی به زۆرشت نییه. ئه‌وڕۆ زۆر كه‌س وتار ده‌دا به یارمه‌تیی نووسینی دروشت و ئاماده‌كراو. ئامێر، كه‌ره‌سه و هونه‌ر. كاری وای كردووه كه پیاو به مه‌یلی خۆی یادداشته‌كان لای خۆی تۆمار بكات و به شێوه‌یه‌كی سرووشتی و ئازاد ئه‌توانێ بێ و بڕوات و خۆی بجووڵێنێ له كاتی وتار و قسه‌كردندا. زۆربه‌ی لێدوان و وتاره‌كان وێنه‌ی ده‌ق و فۆرمی پێشنووسی له‌گه‌ڵدایه. ته‌خته‌ڕه‌شه و پارچه مووزیك چه‌ندان شتی تر بكاردهبرێ. ئه‌مانه هه‌مووی ده‌توانێ وتار ئاسانتر بكات. به‌ڵام له زۆر كاتدا به‌تایبه‌ت له كاتی كورتهوتارێكدا، له ئه‌و ده‌مه‌دا ئیمتیازێكی گه‌وره‌یه كه قامكی ده‌ستت به‌كار به‌ری. گه‌ر چاو، ده‌ست و له‌شت ئازاد و ئاواڵهبێ وشه‌كانت كاریگه‌ریی به‌هێزتر ده‌بێ. جیاوازییه‌كه‌ی ئه‌توانێ هه‌ر هه‌مان ڕۆلی هه‌بێ كه له‌سه‌ر سێنهكه، نووسین به ده‌سته‌وه بێ یا بێنووسین.
1. ئه‌ره‌ستوو یونانییه له ساڵانی [ 322_384]ی به‌ر له دایكبوونی مه‌سیح ژیاوه.
2. سیسرۆ ڕۆمییه له ساڵانی [ 43 _ 106]ی به‌ر له دایكبوونی مه‌سیح ژیاوه.
ئه‌م دوو بلیمێته له ئه‌و كاته ژیاون. نزیكه‌ی 500 ساڵ پێش له دایكبوونی مه‌سیح 500 ساڵ دوای له دایكبوونی مه‌سیح، كهبهكاتی ئانتیك ناوبانگی هه‌یه.
3. لودڤیگ هۆڵبهرگ نووسه‌ری نوروژی_ دانماركی له ساڵانی [ 1684_1754] ژیاوه.
وه‌رگێڕ زه‌نگنه- 18.06.2003
پێداچوونه‌وه‌ی ده‌ق: دیاكۆ
|