|
له لایه‌ن diyako ه‌وه، ڕێكه‌وتی ٢٠٠٢/٦/١٦ |
له Windows Meدا پرۆگرامێکی بچووکی به‌که‌ڵک هه‌یه که هه‌موو زانیارییه پێداویسته‌کان سه‌باره‌ت به
كاڵاڕه‌ق (hardware)ه‌کانی نێو کۆمپیۆته‌ره‌که‌ت بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌کا. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆگرامه بکه‌یته‌وه کلیکی دوکمه‌ی Start ده‌که‌ی و
له‌وێ Run هه‌ڵده‌بژێری. له بواری Openدا ده‌نووسی hwinfo/UI و ئینجا کليکی OK ده‌که‌ی.
جا ئێسته پرۆگرامی ئامرازه‌کانی ویندۆز ده‌ست پێده‌کا سه‌باره‌ت به زانیاری له‌باره‌ی ئامراز و ده‌زگاکان. پاش کورتهساتێک به‌رنامه‌که
لیسته‌یه‌ک له کۆمه‌ڵێ زانیاریی ورد له‌باره‌ی به‌شه پێکهێنه‌ره جۆربه‌جۆره‌کانی نێو کۆمپیۆته‌ره‌که‌ت پیشان ده‌دا، بۆ نموونه
ژماره‌ی version و ڕێکه‌وتی ئه‌و Driver هی که کارتی گرافیکه‌که‌ت به‌کاری ده‌با. |
 |
|
|