|
له لایه‌ن hamiddurudi ه‌وه، ڕێكه‌وتی ٢٠٠٤/٣/٨ |
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چه‌ندین شێواز به‌كار دێ كه من یه‌كێكی ئاسان هه‌ڵده‌بژێرم. دیاره ئێستا پرۆگرامی وا هه‌یه كه ئه‌م كاره ده‌كا. به‌ڵام هه‌رجۆرێك بێ خراپ نییه ئه‌م شیوازه‌ش فێر بین.
سه‌ره‌تا ئه‌و وێنانه‌ی كه ده‌مانه‌وێ بیانجووڵینینهوه، ئاماده ده‌كه‌ین یان له پرۆگرامێكی وه‌ك فۆتۆشۆپ‌دا وێنه‌كان ساز ده‌كه‌ین. ده‌نا ئه‌گه‌ر وێنه‌كانیش پێشتر له شوێنیكی تره‌وه قه‌رز كراون و ئاماده بن، هێنده گرنگ نییه. ته‌نیا شتێك كه له‌م كاره‌دا گرنگیی هه‌یه، ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ وێنه‌كان به فۆرماتیGif ڕاگیرابن.
ئێستا وای دابنێین كه وێنه‌كان ئاماده كراون و له فایلێكدا ڕاگیراون.
ئێستا پرۆگرامی Adobe ImageReady ده‌كه‌ینه‌وه. ئینجا به مشكه‌كه ده‌چینه سه‌ر File/import/folder/Folder as Frames و وێنه‌كان له كوێدا ڕاگیراون، دیاری‌یان ده‌كه‌ین و ئه‌وجار Okی لێده‌ده‌ی. كه ئه‌م كاره‌ت ئه‌نجام دا ئه‌وكات له Adobe ImageReady دا به ڕاده‌ی وێنه‌كان، چوارچێوه (frame)ت بۆ ده‌كرێته‌وه.
ئه‌م پرۆگرامه له سه‌ره‌تادا بۆ هه‌ر چوارچێوه (frame)ێك كاتێكی داناوه و هه‌ر ئه‌م كاته‌یه بڕیار له‌سه‌ر ماوه‌ی گۆڕینی وێنه‌كان ده‌دا، ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم كه خۆی ئۆتومات كاته‌كه‌ی له‌سه‌ر 0٠sec داناوه واته وێنه‌كان به مه‌ودایه‌كی بێ پسانه‌وه به‌دوای یه‌كه‌دا دێن. ئێمه ده‌توانین ئه‌م كاته به دڵخوازی خۆمان بگۆڕین، ئه‌ویش به‌م شێوه‌یه ده‌كرێ.
له بن هه‌ر "فره‌یم"ێكدا له ته‌نیشت ئه‌وێی كه خۆی " 0٠sec"ی داناوه، دوكمه‌یه‌كی چووكه (له دوگمه‌ی لێده‌ری تۆماركه‌ر recorder player ده‌چێ به‌ڵام سه‌ری له خواره‌وه‌یه) هه‌یه.
ئه‌گه‌ر به مشكه‌كه ڕاست كلیك له‌سه‌ری بكه‌ین، لیستهیهكمان بۆ ده‌كرێته‌وه و له‌و لیسته‌دا چه‌ند ئالترناتیڤی دیكه پێشنیار كراون، به‌ڵام ده‌توانی به كه‌یفی خۆت مه‌ودای نێوان گۆڕینی وێنه‌كان دیاری بكه‌یت.
كه ئه‌م كارانه‌ی سه‌ره‌وه‌مان كرد، ئینجا دوگمه‌ی (لێده‌ر player)هكه كه له بن چوارچێوه (frame)هكانهوهیه لێدهدهێن و چاو له جووڵانه‌وه و گۆڕانكارییه‌كان ده‌كه‌ین و ئه‌گه‌ر به دڵمان بوو ئه‌وا پاشه‌كه‌وتیان ده‌كه‌ین. ده‌نا مه‌ودای كاته‌كه ده‌گۆڕین بۆ دڵخوازی خۆمان.
ئێستا وای دابنێن كه گۆڕانكاری و جووڵانه‌وه‌ی وێنه‌كانمان به دڵه. ده‌بێ بۆ ڕاگرتنی ئه‌م وێنه‌یه كه تازه چاكمان كردووه، بڕۆین له سه‌ره‌وه و بن "File" دا ئالترناتیڤی "Save Optimized" هه‌ڵبژێرین. دوای ئه‌م كاره، چوارچێوه‌یه‌كمان بۆ ده‌كرێته‌وه كه سێ شوێنی بۆ گۆڕانكاری تێدایه، ئێمه له شوێنی یه‌كه‌مدا ناوی وێنه‌كه ده‌نووسین، له شوێنی دووه‌مدا "(Images Only (gif" (دیاره بۆ خۆی ئه‌مه‌یان پێشنیار ده‌كا) و له سێیه‌میشدا هیچ نانووسین و وه‌ك خۆی ده‌یهێڵینه‌وه و ئینجا "Save" لێده‌ده‌ین.
ئێستا وێنه‌كه‌مان ئاماده‌یه و ده‌توانین له "Internet Explorer " دا بیبینین.
ـــ
* |
 |
|
|