|
له لایه‌ن hamiddurudi ه‌وه، ڕێكه‌وتی ٢٠٠٤/٤/١١ |
ڕه‌نگه ئه‌م ڕۆژانه له سه‌ر ئه‌و Worm انه‌ی كه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر سایته‌كان و ئه‌و كۆمپیۆته‌رانه كه له سیسته‌می ڤیندۆز كه‌ڵك وه‌رده‌گرن زۆرتان بیستبێ. Worm ه‌كانیش جۆرێك ڤایروسن كه له ڕێگای ئینترنیته‌وه دادهبهزێنه نێو كۆمپیۆته‌ره‌كان و به شێوه‌یه‌كی ئوتۆماتیك له ڕێگای ئێمه‌یڵه‌وه به ته‌واوی ئه‌و كۆمپۆتهرانهی كه پێوه‌ندیان به كۆمپیۆتهرهكهتانهوه هه‌یه بڵاو ده‌بنه‌وه. دیاره ئه‌م جۆره ڤایروسانه زهره و زیانێكی زۆر و قه‌ره‌بوو نه‌كراو به بار دێنن، هه‌ر بۆیه زۆر گرینگه كه پێشگرییان لێ بكرێ.
له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌م جۆره ڤایروسانه ته‌نیا زهره له ڤیندۆز ده‌ده‌ن، باشترین و به‌رده‌وامترین ڕێگای به‌رگرێ ئه‌وه‌یه كه له سیسته‌مێكی دیكه‌ی وه‌ك لینوكس كه‌ڵك وهبگیردرێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌له نه‌ڕه‌خسا، رێگاگه‌لێكی تر بۆ پێشگری هه‌ن، هه‌رچه‌نده ئه‌م رێگایانه ناتوانن به ته‌واوه‌تی له هاتنی ڤایروس بۆ نێو كۆمپیۆته‌ره‌كان پێشگری بكه‌ن، به‌ڵام یاریده‌ده‌رن. ئه‌ویش ئه‌مانه‌ن:
١ـ قه‌ت ئه‌م ئێمالانهی كه ناوه‌كانیان ئاشنا نین و یان خاوه‌نه‌كانیان ناناسنه‌وه مه‌كه‌نه‌وه (به تایبه‌ت پاشكۆكانیان). زۆر له‌م ڤایروسانه به ناوی بابه‌تی وها سه‌یره‌وه ده‌نێردرێن كه ته‌نانه‌ت بیر له‌وه ناكرێته‌وه كه ڤایروس بن.
٢ـ تێبكۆشن بۆ كردنه‌وه‌ی ئێمایڵهكانتان له Yahoo یاهوو كه‌ڵك وه‌رگرن، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر ئێماڵهكان له ئینترنیتدا بخوێندرێنه‌وه، ته‌نیا كاتێك تووشی ڤایرۆس ده‌بن كه پاشكۆی ئێماڵهكان بكه‌نه‌وه. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێم كه ته‌نانه‌ت له حاڵه‌تی واشدا خه‌ڵكی دیكه تووش ناكه‌ن.
٣ـ ئه‌گه‌ر له به‌رنامه‌ی ئێماڵخوێن گهڵك وه‌رده‌گرن، ده‌توانن له جێگای Outlook لهEudora و هێتر كه‌ڵك وه‌گرن. له‌به‌ر ئه‌وه زۆرترین تووشبوونه‌كان له ڕێگای Outlook كه‌وه روو ده‌ده‌ن.
٤ـ دایم له پرۆگرامێكی دژه ڤایروس كه‌ڵك وه‌ربگرن و له كورت ماوه‌دا نوێی بكه‌نه‌وه.
٥ـ ئه‌گه‌ر وا تێگه‌یشتن كه پێوه‌ندیی ئینترنیتهكهتان له خۆڕایی كار ده‌كا، ئه‌وه له‌وانه‌یه كۆمپیۆتهرهكهتان خه‌ریكی ناردنی ڤاریروس بێ.
٦ـ به ته‌واوه‌تی له داگرتن و دادنانی ئه‌و پرۆگرامانه‌ی كه له ئینترنیتدا ده‌ست ده‌كه‌ون و كاربردێكی ئه‌وتۆشیان نیه، خۆ بپارێزن. به تایبه‌تی ئه‌و پرۆگرامانه‌ی كه پڕوپاگه‌نده ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ر دژه ڤایروس به‌كار دێنن، ده‌بێ لانی كه‌م ٢ حه‌وتوو جارێك نوێی بكه‌نه‌وه، ده‌نا هیچ سوودێكی نابێ. ڤایروسه نوێكان به هۆی دژه ڤایروسهكانهوه ده‌ناسرێن و له نێو ده‌چن.
ئه‌گه‌ر دژه ڤایروستان نیه و وا هه‌ست ده‌كه‌ن كه تووشی ڤایروس بووگن، بۆ له نێو بردنیان ده‌بێ بڕۆن بۆ ئه‌م ناونیشانهhttp://www.symantec.com/avcenter و بڕیاره‌كانیان به جێ بگه‌یه‌نن.
دایم به‌رگری كردن باشتره، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له كاتی له نێو بردنی ڤایروسهكاندا هێندێك فایلیش له نێو بچن.
بۆ پارێزگاری خۆمان و كه‌سانی دیكه و له نێو بردنی هه‌موو جۆره ڤایروسێك به‌تایبه‌تی Worm كان، ئه‌ركێكی زۆر گرینگه.
|
 |
|
|