-
له ناخه‌وه خاوه‌نی به‌هره و چێژی وه‌رگێڕان بێت كه به
ڕاهێنان و فێربوونی یاسا و ڕێساكانی وه‌رگێڕان زیاتر گه‌شه ده‌ستێنێ.
-
شاره‌زاییی له زمانی ده‌ستپێك و زمانی مه‌به‌ستدا هه‌بێت و
هه‌روه‌ها لێهاتوو بێت له بواری ڕێزمان و واژه‌گۆڕی و ڕۆنانی وشه.
-
شاره‌زاییی له‌و بابه‌ته‌دا هه‌بێت كه وه‌ری ده‌گێڕێ، بۆ
نموونه ئه‌گه‌ر بابه‌تێكی فیزیا وه‌رده‌گێڕێ ده‌بێ شاره‌زاییی له بواری فیزیادا
هه‌بێ و ئه‌گه‌ر بابه‌تێكی كۆمپیۆته‌ر وه‌رده‌گێڕێ ده‌بێ شاره‌زای بواری
كۆمپیۆته‌ر بێت.
-
هه‌ر ده‌م هه‌وڵ بدات نوێترین فه‌رهه‌نگ و وشه‌نامه
جۆربه‌جۆره‌كان گیر بێنێ و تا بۆی ده‌كرێ تێكه‌ڵی كه‌س و كۆڕی وا بێت كه
شاره‌زایی یان حه‌زیان له كورده‌وانی هه‌یه.
-
له هه‌موو بواره جۆربه‌جۆره‌كاندا بابه‌ت بخوێنێته‌وه و
واتای هه‌موو وشه‌یه‌ك به‌وردی تێ بگات و هه‌وڵ بدات به كوردی واتاكه‌ی
بدۆزێته‌وه، به‌تایبه‌ت خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه و گۆڤار و گوێگرتن له ڕادیۆ و
ته‌له‌فزیۆن زۆر به‌سووده، چونكوو له‌و شوێنانه‌دا زیاتر هه‌ست به ئاڵوگۆڕی
زمان ده‌كرێ و وشه‌ی نوێ ده‌خرێته به‌رده‌ست.
-
له ته‌جروبه و ئه‌زموونی نووسه‌ران و وه‌رگێڕان چ كورد و چ
بێگانه كه‌ڵك وه‌رگرێ. گه‌لێك وتار و نووسراوه و په‌رتووك له بواری وه‌رگێڕان
به زمانه جۆربه‌جۆره‌كان نووسراوه كه ده‌كرێ سه‌رچاوه‌یه‌كی باش بن بۆ
وه‌رگرتنی ئه‌زموون.
-
هه‌وڵ بدات به‌راوردی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی وه‌رگێڕدراونه‌ته
كوردی له‌گه‌ڵ زمانی ده‌ستپێكیاندا بكات. زۆر به‌رهه‌م له ئینگلیزی، ئه‌ڵمانی،
فه‌ره‌نسایی، سویدی، نه‌رویجی، دانیماركی، ئیتالی، ڕووسی، توركی، عه‌ره‌بی،
فارسی و هتد كراونه‌ته كوردی كه ده‌كرێ ته‌جروبه‌ی باشیان لێ وه‌رگیرێ.
-
له سه‌ره‌تادا هه‌وڵ بدات ده‌قی كورت وه‌ربگێڕێ. زۆر
ئاساییه كه وه‌رگێڕانه‌كه‌ی كرچوكاڵ بێت. بێگومان ورده‌ورده باشتر و باشتر و
به‌پێزتر و پاراوتر ده‌بێت.
-
هه‌وڵ بدات له كاتی نووسیندا ڕه‌چاوی یه‌ك شێوه ڕێنووس
بكات. وشه‌یه‌ك له چه‌ند شوێندا به چه‌ند جۆری جیاواز نه‌نووسێت.
-
بێگومان زانینی زمانی زیاتر ئاستی لێهاتوویی و كارامه‌ییی
مرۆڤ له زمانه‌وانیدا ده‌باته سه‌ره‌وه.