له زمانی كوردیدا به زۆر ڕێگه‌ی جۆربه‌جۆر ده‌توانرێ وشه
دابڕێژرێ، بۆ نموونه ده‌كرێ له ناو یان ئاوه‌ڵناوێكی ساده
له‌گه‌ڵ پێشگرێك یان پاشگرێك یان هه‌ردووكیان، بێژه‌ی نوێتر
بئافرێنرێت (بخوڵقێنرێت). وه‌كوو: (كار + گه = كارگه)، یان
(سپی + یه‌تی = سپییه‌تی یان سپی + ێتی = سپێتی).
-
ار، وه‌ك: دیوار، لێوار، زێوار.
-
اك، وه‌ك: خاشاك، پیتاك، پۆشاك.
-
اڵ، وه‌ك: مهشكاڵ، جۆماڵ، جه‌واڵ.
-
انه، وه‌ك: داهاتانه، جه‌ژنانه، ئاوانه.
-
ایه‌تی، وه‌ك: كوردایه‌تی، دایكایه‌تی، دۆستایه‌تی.
-
باز، وه‌ك: كۆترباز، ته‌نافباز، ئاگرباز.
-
به‌ند، وه‌ك: شووشه‌به‌ند، ته‌لبه‌ند، ناڵبه‌ند.
-
پۆش، وه‌ك: سه‌رپۆش، باڵاپۆش، ڕووپۆش.
-
جاڕ، هجاڕ، وه‌ك: نێرگسه‌جاڕ، نهوتهجاڕ، دڕكجاڕ.
-
چك، وه‌ك: بنچك، قنچك، گورچك.
-
چكه، وه‌ك: گوێچكه، پێچكه، ڕێچكه.
-
چن، وه‌ك: ئاره‌قچن، كڵاشچن، میوه‌چن.
-
چه، وه‌ك: ناوچه، باخچه، ده‌ریاچه.
-
دار، وه‌ك: بۆندار، سه‌ردار، باڵدار.
-
زار، وه‌ك: گوڵزار، لاله‌زار، چه‌مه‌نزار.
-
زان، وه‌ك: یاریزان، كوردی‌زان، كارزان.
-
زانی، وه‌ك: زینده‌وه‌رزانی، زمانزانی، ده‌روونزانی.
-
ژۆله، وه‌ك: كارژۆله.
-
ساز، وه‌ك: زاراوه‌ساز، دانساز، چاوێلكهساز.
-
ستان، وه‌ك: دارستان، گوڵستان، گۆڕستان.
-
شكێن، وه‌ك: به‌ردشكێن، سههۆڵشكێن، په‌یمانشكێن.
-
ك، وه‌ك: ده‌سك، گورچك، گوندك.
-
كار، وه‌ك: كرێكار، جوانكار، ڕاژه‌كار (server).
-
كه، وه‌ك: بنكه، وردكه، لووتكه.
-
كه‌ر، وه‌ك: ڕاوكه‌ر، ئیشكه‌ر، نانكه‌ر.
-
كێش، وه‌ك: باركێش، داركێش، جگه‌ره‌كێش.
-
گا، وه‌ك: دادگا، ڕێگا، زانستگا.
-
گار، وه‌ك: یادگار، ڕۆژگار، شه‌وگار.
-
گر، وه‌ك: ڕێگر، ده‌ریاگر، جێگر.
-
گره، وه‌ك: جلگره، بۆریگره، ماسیگره.
-
گه، وه‌ك: كارگه، فێرگه، فه‌رمانگه.
-
گه‌ر، وه‌ك: ئاسنگه‌ر، مسگه‌ر، زه‌ڕه‌نگه‌ر.
-
گیر، وه‌ك: كهفگیر، بارگیر، دڵگیر.
-
گێڕ، وه‌ك: ئاشگێڕ، ئاوگێڕ، مه‌یگێڕ.
-
له، وه‌ك: براله، پشیله، مێرووله.
-
مه‌ند، وه‌ك: هونه‌رمه‌ند، هۆشمه‌ند، به‌هره‌مه‌ند.
-
ن، وه‌ك: چڵكن، شه‌رمن، قژن.
-
نده، وه‌ك: باڵنده، دڕنده، بڕنده.
-
ه، وه‌ك: بازنه، گه‌رمه، ورده.
-
هتی، وه‌ك: خۆشناوه‌تی، جافه‌تی، پیاوه‌تی.
-
هك، وه‌ك: په‌سته‌ك، ده‌سته‌ك، كه‌ڵه‌ك.
-
هكه، وه‌ك: كۆڵه‌كه، تۆڵه‌كه، مۆته‌كه.
-
هكی، وه‌ك: پێشه‌كه‌ی، سه‌ره‌كی، ده‌ره‌كی.
-
همهنی، وه‌ك: شیره‌مه‌نی، سارده‌مه‌نی، نووسه‌مه‌نی.
-
هوا، وه‌ك: پێشه‌وا، نانه‌وا، شیره‌وا.
-
هوار، وه‌ك: خوێنده‌وار، كۆڵه‌وار، شوێنه‌وار.
-
هوان، وه‌ك: زمانه‌وان، شاخه‌وان، ئاشه‌وان.
-
هوانه، وه‌ك: ده‌مه‌وانه، پووزه‌وانه، لووته‌وانه.
-
هوهر، وه‌ك: زینده‌وه‌ر، به‌خته‌وه‌ر، گیانه‌وه‌ر.
-
هڵان، ڵان، وه‌ك: قامیشه‌ڵان، به‌رده‌ڵان، خیزه‌ڵان.
-
وو، وه‌ك: پاشوو، سه‌روو، ڕۆژوو.
-
وانكه، وه‌ك: ملوانكه، به‌روانكه،
-
وور، وه‌ك: ده‌ستوور، ڕه‌نجوور، مه‌ستوور.
-
ووله، وه‌ك: مێشووله، دانووله، موورووله.
-
ڵه، وه‌ك: كۆپهڵه، مهشكهڵه.
-
ۆ، وه‌ك: شێرۆ، خاڵۆ، كوردۆ.
-
ۆچكه، وه‌ك: كونۆچكه، ماڵۆچكه، ژوورۆچكه.
-
ۆك، وه‌ك: تیرۆك، بیژۆك، به‌رۆك.
-
ۆكه، وه‌ك: فڕفڕۆكه، خاڵجاڵۆكه، مهنجهڵۆكه.
-
ۆله، وه‌ك: به‌رخۆله، مه‌مۆله، قاپۆله.
-
ۆڵه، وه‌ك: كچۆڵه، كیژۆڵه، ئاسكۆڵه.
-
ی، وه‌ك: شه‌كه‌تی، شاری، هاری.
-
یار، وه‌ك: به‌ختیار، كڕیار، جووتیار.
-
یچه، وه‌ك: گۆڕیچه، بۆڕیچه، ده‌ریچه.
-
یلكه، وه‌ك: چاویلكه، ساویلكه، خانیلكه.
-
یله، وه‌ك: گه‌ردیله، خڕیله، ژووریله (cab).
-
ین، وه‌ك: به‌فرین، سه‌رین، به‌ردین.
-
ینه، وه‌ك: قووڵینه، به‌ردینه، دێرینه.
-
یی، وه‌ك: گه‌وره‌یی، كۆیله‌یی، ساویلكه‌یی.
-
ێتی، وه‌ك: ژنێتی، كچێتی، پیاوێتی (نه‌ك پیاوه‌تی).
-
ێن، وه‌ك: گه‌ڕێن، سووڕێن، ته‌زێن.
-
ێنی، وه‌ك: كوڕێنی، كچێنی، بووكێنی.
له زمانی كوردیدا كرداری داڕێژراو به یارمه‌تیی پێشگر و پاشگر
پێك دێت. هه‌ندێ پێشگر و پاشگر هه‌ن كه ده‌چنه سه‌ر (كردار)ی ساده و ده‌یكه‌ن
به كرداری داڕێژراو:
ئه‌م دوو پاشگره ڕۆڵی گرنگ ده‌بینن و گه‌لێك واتا ده‌گه‌یه‌نن
و ده‌یان وشه‌ی نوێ پێك دێنن:
بێگومان به كۆمه‌ڵێ شێوه‌ی جۆربه‌جۆری تر ده‌كرێ له
وشه‌یه‌كه‌وه وشه‌یه‌كی نوێتر دابڕێژرێ، له‌به‌ر سنوورداربوونی بابهتهكان
ناتوانین باسی هه‌موویان بكه‌ین.