له‌م وانه‌یه‌دا فێر ده‌بین، چۆن كۆمه‌ڵێك وێنه له شێوه‌ی فیلمێكدا دروست بكه‌ین. وه‌ك ئه‌م نموونه‌یه‌ی خواره‌وه:
وێنه‌یه‌كی نوێ ده‌ست پێ ده‌كه‌ین، من به پێوانی 180 پانی ، 380 به‌رزی ته‌ختێكی نوێ ده‌كه‌مه‌وه.
چینێكی
نوێ دروست بكه،
Layer>New>Layer و پاشان ئامرازی
دیاریكردنی چوارگۆشه‌یی هه‌ڵبژێره

دڵنیابه كه چینه دروستكراوه‌كه ده‌ست نیشان كراوه
به‌م شێوه‌یه ؛
ڕه‌نگی لاكێشهكه ده‌كه‌م به ڕه‌ش.
چوارلایهكی بچووك له قه‌راغی سه‌ره‌وه‌ی لاكێشه ڕه‌شه‌كه دروست ده‌كه‌م، پاشان به هه‌مان كرداری سه‌ره‌وه، ڕه‌نگی سپی ده‌كه‌م.
تاكوو چوارلا بچووكه‌كان به هه‌مان پێوان دووباره ببنه‌وه، سێ دووگمه‌ی ctrl+shift+alt به‌كار دێنم و به داگرتنی لای چه‌پی ماوسه‌كه له هه‌مان كاتدا له ژێر یه‌كدا ڕیزیان ده‌كه‌م، به هه‌مان شێوه بۆ لای ڕاست دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه.
ئینجا ئه‌و وێنانه‌ی كه ده‌مه‌وێت له فیلمه‌كه‌دا دایان نێم ، یه‌ك له‌دوای یه‌ك دهیانكهمهوه.
به دوو دوگمه‌ی ctrl + A وێنه‌كان دیاریی ده‌كه‌ین و به ctrl + C كۆپی ده‌كه‌ینه سه‌ر فیلمه‌كه، له ژێر یه‌كدا ڕیزیان ده‌كه‌ین.
گه‌ر وێنه‌كان له ئاستی فیلمه‌كه درێژتر بوون، چاكیان ده‌كه‌ین و زیاده‌كان ده‌بڕین.
ئێستا دێین چینه‌كانی وێنه‌كان ده‌به‌ستینه‌وه به‌یه‌كه‌وه:
تاكوو هاوكات كاریگه‌رییه‌ك به‌سه‌ر ته‌واویی وێنه‌كه ئه‌نجام بده‌ین، یه‌ك چین پێك ده‌هێنین، به دوو دوگمه‌ی ctrl + E هه‌موو چینه‌كان ده‌كه‌ین به یه‌ك.
بڕۆ بۆ لیسته‌ی Filter و پاشان Distort و له‌وێدا shear كرته بكه:
په‌نجه‌ره‌یه‌كی وه‌ك ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌كرێته‌وه:
به خواستی خۆمان، جووڵانی فیلمه‌كه به كرته كردن و گرتنی ماوسه‌كه به‌سه‌ر هێڵه ستوونهكدا، ڕاست و چه‌پی پێده‌كه‌ین تا شێوه‌ی فیلمێك پێك دێنین؛
په‌نجه‌ره‌كه به OK كۆتایی پێ بهێنه، ده‌بینین وێنه‌كه به‌م شێوه‌یه‌ی لێ هاتووه:

هه‌روه‌ها ده‌توانین له بری ڕه‌نگی ڕه‌ش، ڕه‌نگی تریش وه‌ك پاشبنه‌مای فیلمه‌كه هه‌ڵبژێرین، بۆ نموونه:
كۆتایی
|