نووسینی به‌رنامه‌یه‌كی درێژ
له وانه‌ی پێشوودا گرنگی نه‌خشه و چۆنێتی كاری نه‌خشه‌مان بۆ ده‌ركه‌وت، به هۆی نه‌خشه‌وه توانیمان به‌رنامه‌كه به‌ش بكه‌ین و، بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌ستی به‌رنامه‌كه هه‌نگاوه‌كان له نه‌خشه‌ی جیاجیادا شیكار بكه‌ین.
نه‌خشه بایه‌خی تایبه‌تی هه‌یه، چونكه سه‌ربه‌ستانه كار ده‌كات هه‌ر بۆیه به نیمچه به‌رنامه ناوبراوه، له به‌رنامه‌یه‌كدا ده‌توانرێت چه‌ندین جار نه‌خشه‌یه‌ك بانگ بكرێت و، ئه‌ركی پێ بسپێردرێت.
كاتێك كاری به‌رنامه‌كه ئاڵۆزتر بێت، نووسینی كۆد زیاتر ده‌بێت، پێ ده‌چێت له به‌رنامه‌یه‌كدا ده‌یان نه‌خشه‌ی تیا به‌كارهێنرابێت. له‌م جۆره به‌رنامانه‌دا كه من به به‌رنامه‌ی درێژ ناوم بردوون، كاركردن و چاكسازی تیایاندا ئاڵۆز ده‌بێت، به تایبه‌ت كه هه‌موو به‌رنامه‌كه له تاكه په‌ڕگه‌یه‌كدا نووسرابێت. بۆ ڕێكخستن و جیاكردنه‌وه‌ی نه‌خشه‌كان ده‌كرێت له پرۆژه‌یه‌كدا چه‌ندین په‌ڕگه‌ی كۆد به‌شداربن، ده‌توانین نه‌خشه‌كان به‌سه‌ر په‌ڕگه‌ی جیاجیادا دابه‌ش بكه‌ین. به‌و شێوه‌یه پرۆژه‌كه په‌یكه‌رێكی ڕێكوپێكی ده‌بێت له لایه‌كه‌وه، له لایه‌كی تره‌وه گۆڕانكاریی و چاككردنیشیان ئاسانتر ده‌كرێت، وه هه‌روه‌ها ئه‌توانین له پرۆژه‌ی تریشدا سودیان لێوه‌ربگرین وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك.
په‌ڕگه‌ی سه‌ره‌كی Header file
كاتێك باسی به‌ش كردنی به‌رنامه و پرۆژه‌یه‌ك ده‌كه‌ین بۆ چه‌ند په‌ڕگه‌یه‌ك، ئه‌وا په‌ڕگه‌یheader كه درێژكراوه‌ی (.h) هه‌یه دێته پێش (بڕوانه ئه‌م ڕاهێنانه- به‌شی دوو) ، كه پێناس و ڕوونكراوهی نه‌خشه، گۆڕاو، پۆله كردار..و هه‌موو سه‌رچاوه‌كانی تری تیا هه‌ڵده‌گیرێت. وه‌ك هه‌موو په‌ڕگه‌یه‌كی cpp ڕێساكانی زمانه‌كه‌ی به‌سه‌ردا ده‌چه‌سپێت.
له‌یه‌كه‌م به‌شی ڕاهێنانهكهمانهوه سوودمان له په‌ڕگه‌ی iostream.h بینیوه، بۆمان ده‌ركه‌وت كه ڕوونكراوهی نه‌خشه‌كانی cin, cout تێدا كراوه، تاكوو بتوانین ئه‌و نه‌خشه و ڕوونكراوانهی ناو ئه‌م په‌ڕگه‌یه‌ش به‌كاربهێنین پێویسته به‌هۆی #include به پرۆژهكهمانی بناسێنین.
#include <iostream.h>
>
كه‌واته گه‌ر ئێمه‌یش نه‌خشه‌كانی خۆمان له په‌ڕگه‌یه‌كی وه‌ك functions.h ـدا هه‌ڵبگرین، ئه‌وا پێویست ده‌كات له به‌رنامه‌كه‌دا، پێش بانگ كردنی نه‌خشه‌كه ڕێنوێنی:
#include "functions.h"
بوونی هه‌بێت بۆ ناساندنی ناواخنی په‌ڕگه‌كه. بۆ وه‌رگێڕ و لێكبهستهرهكه زۆر گرنگه بزانرێت سه‌رچاوه‌ی نه‌خشه‌ی بانگ كرا‌و له كوێدا دانراوه و ڕوونكراوه‌ته‌وه، بۆیه ده‌بێت له‌وه‌و پێش نه‌خشه‌كه پێناس كرابێت، یان هیچ نه‌بێت پێناسه‌كه‌ی نووسرابێت.
زیاد كردنی په‌ڕگه‌ی نوێ بۆ پرۆژه‌كه
بۆ زیادكرنی په‌ڕگه‌یه‌كی نوێ له پرۆژه‌كه‌دا، له لیسته‌ی سه‌ره‌كی كرته له پرۆژهProject بكه و، له لیسته‌كه‌یدا Add to project هه‌ڵبژێره، پاشان كرته له نوێ
Newبكه:

په‌نجه‌ره‌یك
له شێوه‌ی
دیالۆگێكدا
ده‌كرێته‌وه،
تیایدا جۆر و
ناوی په‌ڕگه‌كه
ده‌نووسین،
دڵنیا به كه
درێژكراوه‌ی
په‌ڕگه‌كه
له‌گه‌ڵ ناوه‌كه‌یدا
نووسرابێت!

پاش كۆتایی پێ هێنانی دیالۆگه‌كه به دووگمه‌ی
OK ده‌بینین په‌ڕگه‌ی
functions.h زیادكرا بۆ پرۆژه‌كه و له لیستی په‌ڕگه‌كانی پرۆژه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت:
ئێستا په‌ڕگه‌ی functions.h بكه‌ره‌وه ، نه‌خشه‌ی ڕاهێنانی پێشووی تیا بنووسه‌ره‌وه، پاشان له په‌ڕگه‌ی test.cpp ـدا ڕێنوێنی #include "functions.h" زیادبكه. پاش ئه‌نجامدانی ئه‌م كارانه، به‌رنامه‌كه وه‌رگێڕه و جێبه‌جێی بكه.
له خواره‌وه دوو په‌ڕگه‌ی به‌رنامه‌كه نووسراوه‌ته‌وه پاش گۆڕانكارییه‌كان، ته‌ماشای پێناسی نه‌خشه‌كان و شێوازی بانگ كردنیان بكه.
//file: functions.h
#include <stdlib.h>
//xwendnewey zhimarey tewaw
int Xwendinewey_Jimare()
{
int Jimare;
if(!(cin >> Jimare)) {
cout << "helle ruida le kati xwendinewey jimare tewawekeda" << endl;
exit(0);
}
return Jimare;
}
//berward krdni zhmarey tewaw
void Berawrd(int n1,
int n2)
{
if(n1 == n2)
cout << "jimarekan yeksanin << endl;
else if(n1 > n2)
cout << "jimarey yekem (" << n1 << ") geure tre" << endl;
else
cout << "jimarey duhem (" << n2 << ") geure tre " << endl;
}
په‌ڕگه‌ی functions.h
|
نه‌خشه‌ی
به‌راورد Berawrd
دوو ژماره‌ی
ته‌واو وه‌رده‌گرێت
و به‌راورده‌كه
ئه‌نجام ده‌دات،
هه‌روه‌ها ئه‌نجامه‌كه‌ش
له‌سه‌ر
كۆنسۆڵه‌كه
نیشان ده‌دات.
ده‌كرێت
نیشاندانی ئه‌نجامه‌كه
له نه‌خشه‌یه‌كی
دیكه‌دا
بنووسرێت، وه‌ك
ڕاهێنانێك نه‌خشه‌یه‌كی
بۆ بنووسه.
// test.cpp
///////////////////////////
#include "stdafx.h"
#include <iostream.h>
#include "functions.h"
int main()
{
int n1, n2 ;
cout << "jimarey yekem: ";
n1= Xwendinewey_Jimare();
cout << "jimarey duhem: ";
n2 =Xwendinewey_Jimare();
Berawrd(n1,n2);
return 0;
}
په‌ڕگه‌ی test.cpp
|
وه‌ك تێبینی ده‌كرێت، نه‌خشه‌ی سه‌ره‌كی main تاڕاده‌یه‌ك بچووك بۆته‌وه. به‌م شێوه‌یه ده‌توانین به‌رنامه درێژهكانمان له په‌ڕگه‌ی جیاجیادا ڕێك بخه‌ین. له به‌رنامه‌ی درێژدا پۆلێن كردنی نه‌خشه و ناوی په‌ڕگه‌كان ئاسانكاری زۆر ده‌كه‌ن بۆمان، به‌تایبه له كاری به كۆمه‌ڵدا، كه هه‌ر ئه‌ندامێك له پرۆژه‌یه‌كدا نه‌خشه‌ی ڕاسپێردراوی خۆی ئه‌نجام ده‌دات، پاشان هه‌مووی كۆده‌كرێته‌وه و له پرۆژه‌كه‌دا ده‌خرێنه گه‌ڕ.
سه‌رنج له‌سه‌ر په‌ڕگه‌ی header
١. كاتێك ناوی په‌ڕگه له نێوان دوو هێمای گه‌وره و بچو‌وكدا<، > ده‌نووسرێت، كه په‌ڕگه‌كه سه‌ر به كتێبخانه‌ی به‌رنامه‌كه بێت (لێره‌دا مایكرۆسۆفت فیژواڵ سۆدیۆ) ، یان په‌ڕگه‌كه له ژێر بوخچه‌ی كتێبخانه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا هه‌ڵگیرابێت.
بۆ وێنه په‌ڕگه‌ی iostream.h, stdlib.h له‌م بوخچه‌یه‌دا هه‌ڵگیراون:
C:ProgrammeMicrosoft Visual StudioVC98Include
كه‌واته ده‌نووسین:
#include <stdlib.h>
به‌ڵام گه‌ر په‌ڕگه‌كه له ژێر بوخچه‌ی پرۆژه‌كه‌دا بێت، ئه‌وا له‌نێوانی دوو هێمای " دا ده‌ینووسین:
#include "functions.h"
هه‌ر كات بوخچه‌ی تایبه‌تیت دروست كرد بۆ په‌ڕگه‌كان ئه‌وا ده‌بێت له ڕێنوێنییه‌كه‌دا بینووسیت، تاكوو وه‌رگێڕ په‌ڕگه‌كه بدۆزێته‌وه، وه‌ك:
#include "projefunctions.h"
#include "d: estprojefunctions.h"
له به‌رنامه‌كه‌دا تاقی بكه‌ره‌وه، ڕێنوێنییه‌كه بگۆڕه به #include <functions.h>
یان به پێچه‌وانه‌وه بۆ ئه‌وانی دیكه، تاكوو جیاوازی هه‌ردوو باره‌كه ببینیت، جۆری هه‌ڵه‌كه لای خۆت تۆمار بكه.
٢. له به‌رنامه‌ی درێژدا كه له چه‌ندین په‌ڕگه پێهاتووه، پێویست ده‌كات له چه‌ند په‌ڕگه‌یه‌كدا په‌ڕگه‌یه‌ك بناسێنین به هۆی #include ، ئه‌و كات وه‌رگێڕی به‌رنامه‌كه چه‌ند جارێك هه‌وڵ ده‌دات ڕوونكراوهكانی ناو په‌ڕگه‌كه له پرۆژه‌كه‌دا وه‌ربگێڕێت، ئه‌مه گه‌ر وهرگێڕهكه هه‌ڵه‌ی له‌سه‌ر نه‌دات، زه‌ره‌ره له كات، له قه‌باره‌ی داوانامهكه، بۆ لێكبهستهریش Linker كارێكی زیاده‌یه، كه دواتر ده‌بێت پرۆژه‌كه له په‌ڕگه‌یه‌كدا كۆبكاته‌وه.
تاكوو ئه‌م باره ڕوونه‌دات، به هۆی ڕێنوێنی تایبه‌تی هاوشێوه‌ی#include كه به Preprocessor directives ناوده‌برێن، زانیاریی ده‌ده‌ین به وهرگێڕهكه.
#ifndef nawêk
#define nawêk
//kod w runkirawekani tr
#endif
واته ئه‌گه‌ر پێناس نه‌كرابێت ئه‌وا پێناسی بكه، كه پێناسیش كرابێت جارێكی دی پێناسی ناكاته‌وه و به‌جێی ده‌هێڵێت.
بۆ نموونه گه‌ر به‌سه‌ر په‌ڕگه‌ی ناو پرۆژه‌كه‌دا جێبه‌جێی بكه‌ین، كۆده‌كه به‌م شێوه‌یه‌ی لێدێت:
#ifndef FUNCTION_H
#define FUNCTION_H
int Xwendinewey_Jimare()
{
int Jimare;
if(!(cin >> Jimare)) {
cout << "helle ruida le kati xwendinewey jimare tewawekeda" << endl;
exit(0);
}
return Jimare;
}
//berward krdni zhmarey tewaw
void Berawrd(int n1,
int n2)
{
if(n1 == n2)
cout << "jimarekan yeksanin << endl;
else if(n1 > n2)
cout << "jimarey yekem (" << n1 << ") geure tre" <<
endl;
else
cout << "jimarey duhem (" << n2 << ") geure tre " << endl;
}
#endif
|
ئه‌كرێ زیاتر بنووسرێ له‌سه‌ر په‌ڕگه‌ی header ، له‌م ڕاهێنانه‌دا هێنده به‌سه، به تێپه‌ڕبوونی كات له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌كاندا زیاتر له باره‌یه‌وه ئاشنا ده‌بین.
ئه‌م بابه‌ته درێژه‌ی هه‌یه
|