فێرگه‌ی (PHP) له‌ لایه‌ن: www.zkurd.org

بنه‌ماکانی پهپ: جۆره‌ جیاوازه‌کانی گۆڕاوه‌کان

له‌ (پهپ)دا ناتوانی وا بکه‌ی که‌ (جۆره‌ دراوه data type)ی گۆڕاوه‌کان ببن به‌ یه‌ک چه‌شنی تایبه‌تمه‌ند. ئه‌و جۆره‌ گۆڕاوه‌ی که‌ دێته‌ ئاراوه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و نرخه‌ی که‌ به‌ سه‌ریدا دابه‌ش کراوه‌. واته‌ گۆڕاوه‌کان یه‌کجۆر نین، به‌ڵکوو جۆربه‌جۆرن و نرخه‌کان بڕیار له‌م جۆربه‌جۆرییه‌ ده‌ده‌ن، به‌ڵام ده‌توانرێ جۆری گۆڕاوێک وه‌ها بگۆڕدرێت که‌ وه‌کوو جۆره‌ دراوه‌یه‌کی تایبه‌تمه‌ند هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵدا بکرێت.

(پهپ) پاڵپشتی له‌ پێنج (جۆره‌ دراوه data type)ی جیاواز ده‌کات‌:

  1. (ڕیز Array) که‌ به لیسته‌یه‌ک له‌ ژماره‌ یان هێما ده‌وترێت.

  2. (ژماره‌ی بۆردار Floating-point numbers). واته‌ ژماره‌ی (بۆردار) یان (كه‌رتی)ی وه‌کوو: (3.4)، (114.5-)، (½)، (3E-5). بۆ زانیاریی زیاتر سه‌یری فه‌رهه‌نگی ئایتی ی زكورد بكه‌ن.

  3. (ژماره‌ی ته‌واو Integer) که‌ ئه‌و ژمارانه‌ن بۆریان تێدا نییه‌ وه‌کوو: (12).

  4. (ته‌ن Object).

  5. (ڕیزبه‌ند String) که‌ به‌ کۆمه‌ڵێ نووسه‌ ده‌وترێن که‌ به‌ دوای یه‌کدا هاتبن، بۆ نموونه‌ وشه‌یه‌ک.